له هه‌ژده‌ی پێنجی پاره‌وه

ئاریـــان فــــه‌ره‌ج
پاش دیداری راشكاوانه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئۆباما و ئیداره‌ی ئه‌مریكا، له رۆژی هه‌ژده‌ی مایسی پاردا، سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ كۆی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان كۆبۆوه . به هه‌موانی راگه‌یاند؛ ده‌رفه‌تێكی زێڕین و ده‌گمه‌ن هاتۆته‌پێش، سه‌ربه‌خۆیی كوردستان قۆناغی به‌ریه‌ككه‌وتنی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی جیهاندا تێپه‌ڕاندووه و ئه‌وه‌ی پشتگیریشمان نه‌كات، دژمان ناوه‌ستێته‌وه، هه‌لومه‌رج له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه بۆ به‌دیهاتنی ئاواته مه‌زنه‌كه له‌باره و، به درێژایی مێژوو هه‌لومه‌رجی وه‌ها نه‌هاتۆته پێش.
پێیگوتن ده‌بێ ئه‌مجاره ده‌ست به‌و ده‌رفه‌ته‌وه بگرین و له پێناویدا كۆك و ته‌با بین و، هه‌موو كێشه لابه‌لاكان هه‌ڵپه‌سێرین. بۆیه‌ش، داوای لێ‌كردن هه‌رچی زووه ژوورێکی كاری هاوبه‌ش و جیددی بۆ ئاماده‌سازیییه‌كانی به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی دامه‌زرێنن و، كه‌س به‌شداری له‌و سه‌روه‌ری و شه‌ره‌ف و ئه‌ركه مه‌زنه له‌ده‌ستنه‌دا، كه‌چی، هه‌ر دوابه‌دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه و له‌جێی دامه‌زراندنی ژووری عه‌مه‌لیاتی سه‌ربه‌خۆیی،، هێنده‌ی نه‌برد كوردستان سیخناخ كرا له قه‌یران و كێشمه‌كێش و ناكۆكی و كه‌وتنه شه‌ڕفرۆشتن به سه‌رۆكایه‌تی و دامه‌زراوه نیشتمانییه‌كان وقووڵكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان و ته‌فره‌قه‌نانه‌وه و گێچه‌ڵی ناوه‌خته. ئه‌وكات گوتیان سه‌ربه‌خۆیی جگه له دروشمێكی بێناوه‌ڕۆك و سیناریۆی پارتی بۆ په‌رده‌پۆشكردنی پرسی واده‌ی یاسایی سه‌رۆك و موزایه‌ده‌ی سیاسی، هیچی دیكه نییه و هیچ راستییه‌كی له‌وجۆره له‌ئارادانییه. له دژی سه‌ربه‌خۆیی كه‌وتنه گه‌له‌كۆمه‌كێ له‌پارتی و بۆ شكستاندنی بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، نووسان به‌به‌غدا و ئێران و ناحه‌زانی سه‌ربه‌خۆییه‌وه و ره‌وشی ناوخۆی كوردستانیان شێواند. گوتیان كێشه‌ی ئێمه بنده‌ستی نییه به‌ڵكو كێشه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه سیستمێكی هاوشێوه‌ی به‌غدامان نییه و ده‌بێ بیهێنینه وجود و له‌وپێناوه‌شدا ده‌بێ پارتی له ساحه‌ی سیاسی وه‌ده‌رنێین كه به‌پاشكۆیه‌تی به‌غدا و مه‌رجه‌عه‌كه‌ی قایل نییه.
له‌هه‌موو ناكۆكییه‌كاندا پارتی و بارزانی و سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆیی خوازی و هه‌نگاوه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی ئابووری وخۆماڵییان خه‌تاباركرد و بۆحوكمه میلیشیاییه مه‌زهه‌بییه فاشیله‌كه‌ی به‌غدا ده‌كڕوزانه‌وه و دواجاریش تاده‌رینه‌كردن و راوینه‌نان، ده‌ستیان له‌داوێنی دشداشه‌كه‌ی به‌رنه‌دا.
یه‌ك ساڵی ره‌به‌قیان له ته‌مه‌نی ئه‌و ده‌رفه‌ته ده‌گمه‌نه ( كه ئێستا هیچیان جورئه‌ت ناكه‌ن وه‌ك ئه‌وسا بڵێن ئه‌سل و ئه‌ساسی نییه) به گێچه‌ڵ و كێشمه‌كێشی ناوخۆیی بێ سه‌مه‌ره‌وه كوشت و، توانا و جوهدی گه‌لی كوردستانیان به‌لاڕێدا برد و به كێشه‌ی دروستكراوی لابه‌لاوه سه‌رقاڵیان كرد و، هه‌رچییان له‌ده‌ستهات كردییان هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی كات تێپه‌ڕێ و ده‌رفه‌ته‌كه له‌ده‌ست بچێ و، له سایه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بارزانیدا كورد نه‌گات به موراد.
به‌ڵام، پێداگریی بارزانی و قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه و پشتیوانیی پارتی و دڵسۆزانی دیكه‌ی كوردایه‌تی و به‌زه‌یی خودا به میلله‌تی مه‌زڵومی كورد، بوونه هۆی ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كه له‌و ساڵه‌دا، نه‌ك هه‌ر له‌ده‌ست نه‌چێت، به‌ڵكو بره‌وبستێنێ و پێشكه‌وێ و پشتیوانی نێوخۆیی و دۆستی ده‌ره‌كیی بۆ زیاد ببێ.
ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت، هاوكێشه‌كه هه‌ر ئه‌وه‌ی پاره، ره‌وتی سه‌ربه‌خۆییخوازی به پشتیوانیی زۆرینه‌ی گه‌ل به هه‌نگاوی پته‌و به‌ڕێوه‌یه و، ره‌وتی دژه سه‌ربه‌خۆیی كلك گرێ‌دراو له‌گه‌ڵ ناحه‌زان و داگیركه‌رانیش، له گێچه‌ڵ نه‌كه‌وتوون و له گیانه‌ڵاشدا هێشتا كۆڵیان نه‌داوه. هێشتاش هه‌ر ده‌یانه‌وێ سیستمێكی كۆپی به‌غدا بسه‌پێنن و، گه‌له‌كۆمه‌كێ له پارتی درێژه پێبده‌ن و به خه‌یاڵی خۆیان كه‌نارگیری بكه‌ن و هێشتا هه‌مان خه‌ونی حوشتر ده‌بینن.
له‌و نێوه‌نده‌شدا، راستییه‌كی تاڵ هه‌یه كه پێمانده‌ڵێ : ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌للا ناوخۆییه‌ی دژ به پارتی و سه‌ربه‌خۆیی و دژ به ده‌رفه‌تی ره‌خساو بۆ گه‌له‌كه‌مان بۆ مه‌رامی ناحه‌زانی كورد به‌هه‌ده‌ر چوو، گه‌ر ده‌ست له‌ناوده‌ست و بۆ سه‌رخستنی كورد ته‌رخانكرابا، ئێستا هه‌نگاوه‌كانمان له جێیه‌كی دیكه بوو.




