٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

لە سەدساڵەی (سایکس-پیکۆ)دا: قوناغێکە پیاوی خۆی دەوێ

سەرچاوە: KDP.info

عەبدولسلام بەرواری

رێککەوتنی (سایکس-پیکۆ) بۆ دیاریکردنی چارەنووسی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست بوو پاش ڕووخانی دەوڵەتی عوسمانی لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتانەی دژی (میحوەری) ئالمانیا-نەمسا-عوسمانی شەریان دەکرد، کە دیارترینیان بەریتانیا و فەرەنسا و روسیای قەیسەری بوون.


و چونکە هەڵوەشانەوەی دەوڵەتی عوسمانی ئەگەرێکی چاوەروانکراوبوو، بۆیە هەر یەک لەو سێ وڵاتە چاوی لە پارچەیەک لەو ناوچە بوو، و لە هەلومەرجی بەیەکگەیشتنی بەرژەوەندیەکانیان، سەرەرای هەموو ناکۆکی و کێشە مێژوویەیانەی نێوانیان (بە تایبەتی نێوان بەریتانیا و فەرەنسا)، توانرا نەخشەیەک بۆ ناوچەکە دابنرێت بێ پرسیارکەدن یان رەچاوکردنی خواست و بەرژەوەندییه‌کانی گەلان و میللەتان ناوچە.


پاش شۆرشی ئوکتۆبەری ١٩١٧ی بەلشەفیکەکان لە روسیا و دامەزراندنی یەکێتی سۆڤیەت، و کشانەوەی لە رێککەوتنەکە، (سایکس-پیکۆ) بوو پلانی هەر یەک لە بەریتانیا و فەرەنسا بۆ دابەشکردنی ناوچەکە لە نێوان خۆیاندا، هەر چەندە لە کۆتاییدا ئەو سنوورانەی بۆ هەر یەک لە عێراق و سوریا و لوبنان و ئەردن و فه‌له‌ستین دانران زۆر لە نەخشە سەرەتاییەکی سایکس-پیکۆ دوور بوون).


ئەوەی بۆ ئێمەی کورد گرنگە ئەوەیه‌، ئەو پارچەی کوردستانی ژێر دەسەڵاتی عوسمانییەکان جارێکی تر دابەشبوو نێوان سێ دەوڵەتی تازە دامەزراو لە ناوچە. راستە ئێستاش و، پاش تێپەربوونی سەد ساڵ بەسەر رێککەوتنەکە، مشتومرێک هەیە کە ئایە دابەشبوونی کوردستان لە ئەنجامی ئەو رێککەوتنەبوو یان لە ئانجامی شکستی سەربازی عوسمانییەکان و داگیرکردنی ناوچە لە لایەن بەریتانیا و فەرەنسا بوو. بەڵام چۆنی لێکبدەینه‌وه‌، راستەوخۆ بێت یان نا راستەوخۆ، بەریتانیا و فەرەنسا لە ناوچە مانەوە و سنوورەکانیان دانا، ئەو سنوورانە بوونە هۆی دابەشکردنی کوردستان.
ئیمرۆ، کە بارۆدۆخی عێراق و ناوچە و جیهان، دەرفەتێکی پەیدا کردووە کە ئەو سنوورانەی لە ئەنجامی (سایکس-پێکۆ) دانراون، تێکبچن و سەر لە نوێ دابنرێنه‌وه‌، بەڵام نەک وەک جاران بەڵکو بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونی تاڵی سەد ساڵەی رابوردوودا، و بە رەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی مەللەتانی ناوچە، پێش هەموویان کورد، واتە دەرفەتێک بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێک بۆ ئەو نەتەوەی بێبەشکرا لە مافی بوونی دەوڵەتی خۆی.


قوناغی دامەزراندنی دەوڵەت پیاو و سەرکردەی پێویستە کە لە ئاستی ئەم ئەرکە بن، لە رۆژانی پێش ئەنجامدانی ریفراندۆم و راگەیاندنی دەوڵەتی کوردی، هەر جۆرە بیرکردنێکی ناوچەگەری و لەسەر بنەمای یەکتر سرینەوە و خۆسەپاندن و لاوازکردنی یەکتر، بیرکردنێکی دژە بە دەوڵەتی کوردی و سەرناکەوێت و دەبیتە مایەی نەفرەت و رسواکردن.


بەداخەوە راستیەک هەیە پێویستە دانی پێوە بدەین، ئەویش هێشتا ئەم جۆرە بیرکردنە بازاڕی هەیە و هێشتا چەند لایەن و دەزگای میدیا و هەندیک لەوانەی خۆیان بە خوێندەوار و رۆشنبیر دادەنێن، دەهۆل بۆ ئەم رەوتە دژ بە دەوڵەتبوونە لێ دەدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار