سه‌د ساڵ به‌سه‌ر رێككه‌وتنه شومه‌كه‌دا تێپه‌ڕی، با خۆمان بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئاماده بكه‌ین

ئامانج عه‌بدوڵڵا سوور
ئه‌مڕۆ سه‌د ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و په‌یماننامه شومه‌دا تێپه‌ڕی كه سه‌ختترین وه‌یشومه‌ی مێژوویی بوو، گه‌وره‌ترین غه‌درێك بوو ده‌رهه‌ق به‌و نه‌ته‌وه‌یه كرا جگه له مافی خۆی چاوی له خاكی ئه‌وی دیكه‌وه نه‌بوو.
ئه‌مڕۆ دوای سه‌د ساڵ ناوچه‌كه له‌به‌رده‌م ئاڵوگۆڕ و نه‌خشه‌یه‌كی نوێ‌دایه، خواستی فراوانی هاونیشتیمانیانی كوردستان و سوپای یه‌كگرتووی پێشمه‌رگه ئاوێته‌ی روانگای سه‌رۆكی كوردستان (سه‌رۆك بارزانی)یه له‌پێناوی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان، به پیره‌وه‌چوونمان بۆ ئه‌م دره‌فه‌ته مه‌زنه ئه‌ركێكی نیشتمانی و مێژووییه.
بیانوو و پاسا و هێنانه‌وه به مه‌به‌ستی خۆدوورگرتن له‌م ڕوانگا نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه جگه له خۆ فریودان و خۆشه‌ته‌كدان به خواستی داگیركه‌رانه‌وه هیچی دی لێ ناخوێنرێته‌وه.
ئێستا واده‌یه‌كی مێژووییه هه‌موومان به هه‌موو جیاوازییه‌كانمانه‌وه لێوه‌ی ده‌گوزه‌رێین هیوای تاقانه‌ی سه‌رڕێمان خواستی سه‌ربه‌خۆیییه، ئه‌وه بۆیه هه‌ركه‌س و لایه‌نێك به‌هه‌ربیانوویه‌ك دژی ئه‌م خواسته بوه‌ستێته‌وه ڕێك خیانه‌تكارێكه ئاولێڵ ناكات.
ئێستا واده‌ی نووسینه‌وه‌ی ئه‌و دێڕانه‌یه خواستی سه‌رخۆبوون ده‌ینووسێته‌وه كه مێژوو شاهێدی بۆ ده‌دات، كه‌س په‌نجه‌كانی به‌یه‌كدا نه‌لكێنێ و سه‌ربه‌سه‌رخۆییدا دانه‌گرێت كه‌ی واده‌ی واق وڕمانه؟
ئه‌مڕۆ واده‌ی راگه‌یاندنی ئه‌و ڕاستییه‌یه كه شوناسی ئه‌وی دیكه ته‌نها ناحه‌ز و داگیركه‌ر و هه‌موو ئه‌وانه‌ن كه لافی عێراقچێتی لێ ده‌ده‌ن و ئه‌جێندای داگیركه‌ران جێبه‌جێ ده‌كه‌ن جا به هه‌ربه‌رگ به هه‌رزمانێك بدوێن سه‌باره‌ت به كورد ئه‌وانه ئه‌وی دیكه‌ن ئه‌وێك له به‌رگی بێگانه‌دا پێناسه وه‌رده‌گرن.
ئه‌وه ره‌وایه پشتیوانی له روانگای سه‌رۆك بكه‌ین به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی و جاڕدانی ده‌وڵه‌تی كوردستان ڕه‌وایه.




