لە غەززە كێ سەركەوت؟
نووسەر" حوسنو مەحەللی
هاوكات لەگەڵ دەستپێكردنی هێرشەكانی ئەم داواییەی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە زۆربەی هەرە زۆری رۆشنبیر و سیاسەتمەدارەكانی توركیا ئاماژەیان بەوە كرد كە پەیوەندی زۆر گرنگ لە نێوان هەڵبژاردنەكانی ئیسرائیل و ئەم هێرشانەدا هەیە.
ئەگەر بەمجۆرە بووبایا ئەوا نەتانیاهو و لیبەرمان كە ئاگربەستەكەیان قەبووڵ كرد، ئێستا رەزیل و شەرمەزار بووبانا. مانای ئەم رستەیە ئەوەیە كە وەكو هەر جار ئانالیز و شرۆڤەكردنی پسپۆڕانی ئێمە بۆ ئەم مەسەلەیە هەڵە بووە و هەڵەیە. چونكە ئەم مەسەلەیە ئەوەندە مەسەلەیەكی سادە و ساكار نییە و هێرشەكانی ئەم دواییە بۆ سەر غەززە بەشێكن لە یارییە سیاسییەكی ئەم دواییەی رۆژهەڵاتی ناوەراست.
وەرن با پێكەوە بزانین لە نێو ئەم یارییە سیاسییەدا كێ لە غەززە بە سەركەوت.
ئیسرائیل "توانی سێ فەرماندەی پایە بەرز و گرنكی سەربازی حەماس بكۆژێت، كە ئەمە گەورەترین ئارمانجی ئەم هێرشانە بووە.
لە مانۆرە سەربازییەكەی سێ حەفتەی پێشتری خۆی لەگەڵ ئەمریكادا ئیسرائیل ژمارەیەكی مووشەكی نوێ كە بۆ بەرگری دروستی كردبوون، تاقی كردەوە و بەم مووشەكانی توانی زیاتر لە 400 مووشەكی حەماس بەر لەوەی بگەنە ئیسرائیل لە ئاسماندا بتەقێنێتەوە.
بێجگە لەم خاڵانە، ئیسرائیل توانی لە چاوپێكەوتنەكانی خۆی لەگەڵ سەرۆكی میسر وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، پێشی لە حەماس بگرێت و حەماس ناچار بكات كە جارێكی دیكە مووشەك بەرەو ئیسرائیل نەتەقێنێت و ئەوەیشی گەرەنتی كرد كە سەرۆكی میسر مۆرسی وەكو رابردوو دەروازەكان بە رووی فەلەستیندا ناكاتەوە ئابلووقەكانی سەر فەلەستین هەر دریِژەیان دەبێت و محەمەد مۆرسیش لەم بارەیەوە گرەنتی داوەتە ئیسرائیل.
حەماس "ئەگەر بە دیدی سەربازی و شەڕەوە سەیری مەسەلەكە بكەین ئەوا دەتوانین بڵێن حەماس سەركەوتنی بە دەستهێنا، چونكە توانی ئاگربەست بە ئیسرائیل بداتە قەبووڵ كردن.
لە رووی سیاسییەوە بە سپۆنسەری ئەمریكا لە بەرامبەر ئیسرائیلدا وەكو لایەنێك بە موخاتەب وەرگیرا و لەگەڵی لە سەر مێزی دانوستان دانیشتن.
هەر چەند حەماس سێ فەرماندەی لێهاتووی خۆی لە دەست دا، بەڵام لە لای خەڵكی فەلەستین و لە بەرامبەر مەحموود عەباسدا سەركەوتنێكی رۆحی باشی بە دەستهێناوە.
میسر " هەر وەكو سەردەمی حوسنی موبارەك، ئەمجارەیش میسر بە دەسەڵاتی ئیخوانەكان، لە لایەن ئەمریكاو ئەورووپاوە وەكو یەگانە ناوبژیوانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستیندا جێگای خۆی بەهێزتر كرد.
ئەمریكا و ئیسرائیل مۆرسییان بەهێز كرد و لەگەڵ حەماسدا خستیانە نێو سیستەمەكەوە.
لە بەرامبەردا مۆرسی لە لای خەڵكی میسر و لە نێو مسڵمانەكاندا وەكو سەرۆكی تاقانە كە باوەشی بۆ حەماس كردووتەوە و ئیسرائیلی ناچار كردووە كە لەگەڵ حەماسدا لە سەر مێزی دانووستان دابنیشێت، خۆشەویستییەكی بێ وێنەی بە دەستهێناوە.
میسر جارێكی دیكە وەكو بەشێكی حەشاهەڵنەگری سیستەمی ئەمریكا بەردەوام كردنی پێگە و رۆلی خۆی لە ناوچەكەدا گەرەنتی كرد و بەمجۆرە مۆرسی ئەخەوان لە ژێر سێبەری ئەمریكادا لەگەڵ ئیسرائیل دەبێتە هاوپەیمان و بەمجۆرە دەسەڵاتی خۆی بەهێزتر دەكات. هەر بۆ ئەم مەبەستەیش بوو كە ئەورووپا، ئەمریكا و سەندووقی نێو نەتەوەیی دراو بڕیاریان دا كە 15 میلیار دۆلار هاوكاری میسر بكەن.
با توركیا ئاگای لە سنوورەكانی بێت
بە هۆی ئەم رووداوانەی دواییدا ئەمریكا توانی كە مۆرسیش بخاتە سەر هێڵەكەی موبارەك و مۆرسیش بۆ خۆی وەكو هاوپەیمانێك گەرەنتی كرد، ئەمریكا وای لە میسر كرد كە ببێتە هاوسەنگێك لە نێوان ئیسرائیل و حەماسدا و دەیەوێ بەمجۆرە لە داهاتوودا لە رێگای مۆرسییەوە حەماس ناچار بكات واز لە شەڕی چەكداری بهێنێت و چەك دابنێت. ئوباما بە پرستیژەوە دەستی بە قۆناخی نوێ كرد و لە لایەن مسڵمانەكانەوە وەكو سەرۆكێك كە باوەشی بۆ حەماس و فەلەستین كردووەتەوە ناوی دەركرد و لۆبی جولەکەش لە بەرامبەر ئەم مەسەلەیەدا بێدەنگی نەواند.
توركیا " ئەمریكا رۆلی سەرۆكی دەڤەرەكەی لە جیاتی توركیا و ئەردۆغان بە میسر و محەمەد مۆرسی دا. بۆ یەكەمینجار توركیا لە دەور مێزێكی هەرێمیدا لەگەڵ ئیسرائیلدا دانیشت و ئەمە یەكێك بوو لە ئارمانجەكانی ئەمریكا.
قەتەر هەر چەند لە نێو هەر هەموو رووداوەكاندا بوو، بەڵام وەكو بەخششكارێك تەنیا سەیری رووداوەكانی دەكرد.
هەر پێنج لا لە بەرەیەك" ئەمریكا، میسر، ئیسرائیل، قەتەر و توركیا"
ئەم پێنج وڵاتە كە لە سەرەتای دەستپێكردنی ئاڵۆزییەكانی سووریا خالید مەشعەلیان ناچار كرد لە سووریا دوور بكەوێتەوە ئەمجارەیان حەماسیان بە گشتی خستووەتە ژێر كونترۆڵی خۆیانەوە. لەمەو بەدواوە حەماس ناچار دەكرێت كە پەیوەندییەكانی خۆی لەگەڵ ئێراندا سست بكات و چی دیكە بە مەبەستی لێدانی ئیسرائیل مووشەكی جۆری فەجر لە ئێران نەكڕێت. ئەو كەس و لایەنانە كە كێشەكەی غەززەیان بە پێ پلانەكانی خۆیان چارەسەر كرد، ئەمجارەیان روویان لە سووریا كردووە و و تەركیز لە سەر هەوڵوەشاندنەوەی رژیمی بەشار ئەسەد دەكەن و رەنگە لە رێگای لوبنانەوە یا خۆ بە نانەوەی ئاژاوەیەك لە نێوان لوبنان و سووریادا كۆتایی بە رژێمی بەشار ئەسەد بهێنن. دواتر نۆرە دەگاتە عێراق و ناكۆكییەكانی نێوان هەولێر و بەغدایش تاقی كردنەوەیەكی ئەم یاریەیە، بۆیە پێویستە توركیا زۆر هۆشیاری سنوورەكانی خۆی و سووریا بێت.
سەرچاوە. سەباح




