٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

كورد نەبا عەبادی بە تەڵەوە دەبوو

سەرچاوە: KDP.info
دڵشاد مستەفا وەسانی
ئەو پۆست و پلانەی درانە كورد، سوودیان نەبوو، بەڵكو زیاتر خێریان بۆ شیعە بوو، چونكە جۆرێك لە فرەڕەنگیی بەخشییە حكوومەتی شیعە. دوای خۆپیشاندانی سەدریەكان، جارێكی دی، پێكهاتەی شیعە، بەڵام  ئەمجارە بەناوی تەكنۆكرات، لە پێكهێنانی ئەو حكوومەتەدا، سیمای زیاتر دوورخستنەی كوردی تۆختر كردەوە، كە دەڵێین حكوومەتی شیعە، لەخۆڕا نییە، چونكە هەنگاوەكانی ئەو حكوومەتە بە قسەی مەرجەعی شیعە و بۆ ئەو پێكهاتەیە، تەنانەت ماوەیەك لەمەوبەر كە داعش گەیشتە دەوروبەری ئەبوغرێبی نزیك بەغدا، بیریان لەوە كردەوە، ئەگەر ئەو هەڕەشەیە ببێتە مەترسیی بەردەوام بۆ بەغدا، حكوومەت ببەنە نەجەف و لەوێوە فەرمانڕانیی عێراق بكەن.
زیاتر لە دوو ساڵە گوشار دەخەنە سەر هەرێمی كوردستان، ئەمجارەش هیچ حیسابیان بۆ كورد نەكرد، ئەمەش مەیلی شیعە لە تێڕوانین بۆ ئایندەی عێراق پێشان دەدات، كە دەیانەوێت عێراق هاوشێوەی ئێران مەزهەبی بێت. هەرچەندە ئەمەریكا هۆشداریی دایە سەرۆكوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی كە كورد پەراوێز نەخات، چونكە دەبێتە زیاتر لێك دووربوونەوەی هەرێمی كوردستان و بەغدا، ئەگەر كورد خۆی پێداگریی لە بەشداریكردن نەكردبا، بەغدا خەریك بوو لەبیری بكات، كوردیش بەشدار نەبوایە، عەبادی بە تەڵەوە دەبوو، چونكە دەبووە كۆسپ بۆ مەیلی ئەمەریكاییەكان كە عێراقیان بە یەكگرتوویی دەوێت. كورد لە 2003 ڕۆڵێكی سەرەكیی لە بنیاتنانەوەی عێراقی بەناو نوێ بینی، ئەمجارەش لێنەگەڕا عەبادی بەتەڵەكەوە ببێت، بووەوە  هۆكاری پێشاندانی عێراق بە یەكگرتوویی، لەم قۆناغەش هەر بەو تەرزە بێت دەستبەتاڵ دەمێنێتەوە، بەغدا هەمیشە بەدوای دەرفەتدا دەگەڕێ پشتی هەرێم لە زەوی بدات، هەولێریش هەمووجار دەبێتەوە فریادرەسی بەغدا، ئێستا پەیوەندیی هەرێم و بەغدا لەسەر بنەمای شەراكەت نییە، چونكە نەماوە، بەڵكو تەنیا چەند وەزیر و پەرلەمانتارێكمان، ئەو پەیوەندییەیان هێشتۆتەوە، ئەگەر جارێكیش وەك فریادرەس مامەڵە نەكەین و گوناهێك بكەین، نەك برایانە كە بەغدا گاڵتەی پێدێت، چ دەقەومێ؟ ئایا ئەو برایەتییەی كورد و عەرەب تێك دەچێت كە بووەتە رەمزی نیزاڵ؟!    
 

هەواڵی پەیوەندیدار