٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

كوردە مسڵمانەكان داوای چی دەكەن؟

سەرچاوە: KDP.info

نووسەر" هەلال قاپڵا

هەر چەند باڵی سیاسی بزووتنەوەی  كوردی لە نێو پارلەمانی توركیادا وەكو باڵێكی سوكۆلار ناسرابێت،  بەڵام بۆ هەر كەس روون و ئاشكرایە كە زۆربەی هەرە  زۆری هاووڵاتییە كوردەكان موسڵمانن و بە نسبەتی رۆژئاوای فورات ( مەبەست هاووڵاتییە توركەكانە، چونكە نێوان هەندێك لە نووسەر و رۆشنبیرە توركەكاندا ئەوە باوە كە لە جیاتی بەكار هێنانی كورد و تورك، خۆرهەڵات و خۆرئاوای فورات بەكار دەهێنن، و خۆرئاوای فورات مەبەست توركەكان و خۆرهەڵاتی فوراتیش مەبەست كوردەكانەوە) زۆر بە جدی گرێدراوی ئاین و دینی خۆیانن.

ئەوە شتێكی روونە كە موسڵمانەكان و رۆشنبیرەكانی كورد و تورك ئەو هەوڵدانانەی كە بۆ سەپاندنی سیستەمی لە خۆكردنی لەچك و سەرپۆش دەیاندا بۆ نموونە بۆ دژایەتی كردن یا خۆ روون كردنەوەی ئەو كڕیارە بكر نادیارانەی ساڵەكانی 1990ئەم هەوڵانەیان نەدەدا. ئەم هەڵویستەی رۆشنبیر و دیندارە توركەكان بوو بە هۆكاری ئەوەی كە هاووڵاتییە موسڵمانە كوردەكان لە خۆیان بترسن و یا رووبەرووی بە باچوونی خەیاڵەكانیان ببنەوە.

پێنج ساڵ لەمەوبەر ئەو قەلەمە موسڵمانانەی كە دەیانگوت " پەروەردە بە زمانی زگماكی مافێكی رەوایە، بە كوردپەرەست بوون یا رەگەز پەرەستی كوردی تاوانبار دەكران. بێگۆمان پێویستە وانەی زۆر باش لەم كەسانە وەربگرین كە پێنج ساڵ لەمەوبەر ئەم قسانەیان دەكرد. بەڵام ئەوانەی كە دەڵێن لە ناوچەكەدا مسڵمانە كوردەكان بۆ مەسەلەی كورد بە ئەوەندەی سوكۆلارەكان حەسابیان بۆ نەكراوە، پێویستە ئەوە بزانن كە لەم ناوچانەدا تا چ رادەیەك دەتوانن نوێنەرایەتی خەڵك بكەن.

لە بەرامبەریشدا موسڵمانە توركەكان كە سەبارەت بە پرسی كورد و مافەكانی گەلی كورد هەمیشە خاوەن هەڵوێستێك بوونە كە پاشكەوتووتر لە هەڵوێستی حكوومەت بووە، پێویستە فكر و جۆری بیر كردنەوەی خۆیان لە بەرامبەر پرسی كورددا رەچاو بكەن.

دەزانم كە تۆزێك قسەكانم رەقن،  بەڵام  لە كۆتایی حەفتەی رابردوودا ناوەندی مەزڵوومدەر لە ئەنزیك فۆرمی دووەمی كوردی رێك خست و لەو فۆرمەدا مشتوومڕی زۆر توند و  ناخۆش سەبارەت بە پرسی كورد كرا هەر بۆیە هیوادارم كە ئەم قسە رەقانەی من ببن بە هۆكارێك كە ئێمە جارێكی دیكە سەبارەت بە پرسی كورد مشتوومڕێكی بەمجۆرە نەكەین.

یەكێك لەو بابەتانەی كە لەم فۆرمەدا ( مەبەست كۆبوونەوەیە) ناو نانی پرسی كورد بوو، ئەو رێكخراوە مەدەنییانە و ئەو كەسانە كە نە نزیكی پەكەكەن و نە نزیكی دەوڵەتن دەیانگوت ئەمە مەسەلەی كوردە و لایەنەكانی دیكەیش دەیانگوت ئەمە مەسەلەی كوردستان هەر بۆیە پرسی كورد راست نییە بەڵكو پرسی كوردستان راستترە.

ئەم ناوە نوێیە نە تەنیا لە لایەن ئەو كەسانەوە كە وا بیر دەكەنەوە تەنیا چارەسەری گونجاو بۆ پرسی كورد دامەزراندنی دەوڵەتێكی كوردییە پارێزگاری لێوە دەكرا، بەڵكو ئەو كەسانەیش كە لایەنگری  زیاتركردنی دەسەڵاتی بەرێوەبەرییە هەرێمەكانن زۆر بە توندی پارێزگارییان لەم پێناسە نوێیە بۆ پرسی كورد دەكرد. بەڵام لە بەرامبەر ئەمانەیشدا لە نێو موسڵمانەكاندا هەم موسڵمانە كورد و موسڵمانە توركەكاندا دەنگێكی زۆر بەهێز بەرز ببووتەوە و دەیگۆت كوردستان چییە و كوردستان لە كوێیە؟ ئەمەیش یەكێكە لە نیشانەكانی جیابوونەوەی رۆحی كە من باسم لێوە كردبوو.

بۆ نموونە سەبارەت بە مەسەلەكەی روبۆسكی، بەشێك لە بەشداروانە موسڵمانەكانی ئەم كۆبوونەوەیە دەیانگوت: ئەو كەسانە كە لە روبۆسكی كۆژراون قاچاخچی بوونە هەر بۆیە دادوەری لە روبۆسكیدا جێگای خۆی بە شێوەیەكی باش گرتووە، ئەمە هەڵویستی موسڵمانە توركەكانە كە هەڵوێستێكی مەترسیدار و زەرەرێكی یەكجار گەورەیشی بۆ داهاتووی توركیا هەیە. لە بەرامبەر ئەم جۆرە هەڵویستانەدا من پێم وایە دەبێت هاوكاری و پاڵپشتی ئەو موسڵمانە كوردانە بكرێت كە دەڵێن بەهاری كوردی دێت بەڵام ئەم بەهارە بەهارێكی توندوتێژیی نییە، بەڵكو بەهارێكی دیالۆگ و دانووستاندنە. موسڵمانە توركەكان دەیانەوێ موسڵمانە كوردەكان لە دژی پەكەكە دەنگی خۆیانیان بەرز بكەنەوە، بەڵام لە بەرامبەریشدا توركەكان ئامادە نین دان بە هیچ جۆرە مافێكی هاووڵاتییە كوردەكاندا بنن. لەو كۆبوونەوەیەی كە من باسم كرد، پارلەمانتارێكی شاری باتمان سەر بە ئاكەپە ئامادە بوو و خەتاب بە موسڵمانە توركەكان وتی" ئەگەر دەتانەوێ كوردە موسڵمانەكان دەنگی خۆیان لە دژی پەكەكە بەرز بكەنەوە ئەو كاتە پێویستە  دان بەو مافانە بێن كە كورد بە هۆی مرۆڤ بوونییەوە خاوەنی ئەو مافانەیە.

لێرەدا منیش پێم وایە تا ئەو كاتەی كە موسڵمانە توركەكان و حكوومەتی توركیا دان بە مافە سەرەتاییەكانی كورددا نەنێن كورد چ موسڵمان و چە پەیڕەوی ئاین و ئاینزاكانی دیكە هەر لایەنگری و پشتگیری پەكەكە دەكەن.

لە كۆتاییدا دەمەوێ ئەوە دووبارە بكەمەوە كە بە پێ راگەیندراوی كۆبوونەوەكەی مەزڵوومدەر كە بە گەورەترین رێكخراوی ئیسلامی هاووڵاتییە كوردەكان دادەنرێت ، موسڵمانە كوردەكان تەنیا و تەنیا داوای دان نان بە مافە رەواكانی خۆیانیان دەكەن و هەوڵ بۆ ئەوە دەدەن كە مەسەلەی كورد لە توركیا بە دوور لە توندوتێژی لە چوارچێوەی برایەتی ئاینی و دیالۆگدا چارەسەر بكرێت. بێگۆمان ئەمە داواكارییەكی یەكجار ئەرێنی و سەردەمییانەیە بەڵام هێشتاكە نازانم وەڵامی موسڵمانە توركەكان و حكوومەتی توركیا لە بەرامبەر ئەم داواكارییەدا چۆن دەبێت.    

سەرچاوە. یەنی شەفەق

هەواڵی پەیوەندیدار