بارزانى له هه‌ولێره‌وه سه‌ربه‌خۆییى كوردستان ڕاده‌گه‌یێنێ

د.محه‌ممه‌د خدر مه‌ولوود
له سه‌روبه‌ندى وتارى نه‌ورۆزى ئه‌م ساڵیدا، بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مجاره‌یان ڕژتر له جاران پێداگیرى له پاراستنى شكۆ و ئازادیی تاك و كۆمه‌ڵگاى كوردستان كرده‌وه. ئه‌وه‌یان كڕۆكى یه‌كه‌م وتارى گرینگ و مێژوویى بارزانى بوو كه له نه‌ورۆزى ئه‌مساڵدا 2016، وه‌كو نه‌ورۆزنامه پێشكه‌شى كرد و به‌راورد به وتارى سه‌رى ساڵى زایینى 2016 و، دیدارى له‌گه‌ڵ كۆنسووڵ و نوێنه‌رانى وڵاتانى دونیا له هه‌ولێر، پێشهوهچوونێكى واقیعى تێدا به‌رجه‌سته‌یه و ده‌كرێت، به نه‌خشه‌ڕێگاى گه‌یشتن به ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى كوردستانى دابنێ؛ ناوى بنێین (كۆمارى بارزانى)، دوور له به‌راوردكردن له‌گه‌ڵ (كۆمارى ئه‌فلاتون) و به سودوهرگرتنیش له هه‌ندێ برگه‌كانى ئه‌فلاتون.. له‌كاتێدا بارزانى بۆ ده‌وڵه‌تى ئاینده‌ى كوردستان ئه‌گه‌ر و مه‌رجه‌كان ده‌خاته به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌كه‌ى و، ئه‌مه‌ش جگه له بوێریى ئه‌و كه خاوه‌نداریه‌تیی پرۆژه‌ى ده‌وڵه‌تى كوردستانیش ده‌سه‌لمێنێ، راستگۆییی بێمنه‌تیش نیشان ده‌دات. ئه‌م حاڵه‌ته‌ش له‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه بارزانیى كوڕ، له لۆژیكى بارزانیى باوكه‌وه سه‌یرى تاك و كۆمه‌ڵ ده‌كا و، له‌م گوته ناودارهوهش: (كورد سه‌پانى باوكى كه‌س نییه)، به هه‌میشه‌یى هه‌موو جۆره پاشكۆیهتیى تاكى كورد و كوردستانى ڕه‌فز ده‌كاته‌وه و كوردستان ده‌خاته‌وه به‌رده‌م چاره‌نووسى سه‌ربه‌خۆییبوون، بۆ ئه‌وانه‌ى حه‌زیان له كۆیلهییى فه‌رهه‌نگى باڵاده‌ستى ده‌سه‌ڵاتدارانى غهیرهش هه‌یه، ئه‌گه‌ره‌كان جێ دێڵێ!!.
ئه‌م وتاره‌ى ئه‌مجاره‌ى بارزانى، وتارى نه‌ورۆزى سێیه‌مینه كه له‌نێو وتاره جیهانبینی و واقیعبینهكاندایه بۆ (ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى كوردستان)، له كۆى وتاره‌كانى دیكه‌ی جیاوازه‌تره و له چاو وتاره نهورۆزییهكانى (2014 و 2015)شدا، هه‌ڵكشانى بێمنهتانهى پڕ له متمانه به‌خۆبوونه.. متمانه به‌خۆبوون به خه‌باتى نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه به‌ره‌و لووتكه‌ى سهبهخۆبوون، له هه‌ڵكشاندایه، هه‌ڵكشانێك نابێت دوودڵى و به‌دگومانى له‌گه‌ڵدا بێت. له كاتێكدا له ئاینده‌ى كوردستانى ئازاد و سه‌ربه‌خۆشدا جێگاى پیاوانى دوودڵ و بهدگومانیش ده‌بێته‌وه، وه‌لێ له پاش گهزتنى په‌نجه‌ى په‌شیمانى، یا شه‌رمه‌زاربوون له‌وه‌ى كه ده‌كرا ڕووسورانه بیكه‌ن، وه‌لێ زه‌رفیان هه‌ڵى نه‌گرت، ئه‌نجامى دهن.
بارزانى له باره‌گاى سه‌ره‌كیى خۆى له( پیرمام ـ هه‌ولێر)ه‌وه له وتاره‌كه‌یدا جاڕى بێمنهتانهى سه‌ربه‌خۆبوونى یه‌كجاریی كوردستان ده‌دات، حاڵى نه‌ته‌وه‌یه‌ك به پایتهختانى ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا و وڵاتانى عه‌ره‌بى و دهرودراوسێى وه‌ك توركیا و ئێران و تورانیش ڕادهگهیێنى.
نه شه‌رم، نه ترس له وتاره‌كه‌ى بارزانى به‌دى ناكرێ، جگه له رێز و پێزانینى بۆ هه‌مووان، به تایبه‌تیش بۆ ئه‌وانه‌ى له شه‌ڕى ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ى مهردانهدا دژى داعش، پیشتیوانى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان بوونه. بارزانى له‌وه‌ش حاڵییه كه سه‌ربه‌خۆیى و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى تازه‌ى كوردستان، له‌و پایهتهختانهوه وه‌ك دیارى و پادداشت بۆ هه‌ولێر نایێت، گه‌ر هه‌ولێر خۆى ئه‌وه‌ى له‌باردا نه‌بێت. هه‌روا شرۆڤه‌ى حاڵى نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌كات، كه مه‌به‌ستیه‌تى ئه‌م ساڵ، له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونى 100 ساڵه‌ى سایكس پیكۆدا، دواى سه‌دان ساڵ قوربانى و ژێرده‌سته‌یى و پاشكۆیهتیى ئه‌م و ئه‌و، ده‌یه‌وێت سه‌ربه‌خۆ و ئازاد بێت و له سهربهخۆبوونیشى ئه‌سته‌مه پاشه‌كشه بكات.
بارزانى هه‌ر له‌وتاره‌كه‌یدا، بۆ ناوخۆى كوردستان، ڕووى ده‌مى به‌ر له هه‌مووان له عه‌قڵى نوخبه‌ى رۆشنبیر و سیاسیى كورده و، له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ده‌دوێت و جۆره باوهڕبهخۆههبوونێك به‌وان ده‌به‌خشێت، تا ئه‌وان خۆیان بن، نه‌ك كۆپیى ئه‌م و ئه‌و یا، نه‌ك پاشكۆ و تاكێكى بێهێزى داشۆراو له هه‌موو توانست و ده‌سته‌ڵاتى خۆئیدارهدان و به‌رێوه‌بردنى ده‌وڵه‌تى تازه‌ى كوردستاندا.
له‌كاتێدا زۆر گرینگه تاكى كورد به رۆشنبیر و سیاسیى و فه‌رمانبه‌ران و مامۆستانى زانكۆ و پزیشك و پارێزه‌ر و ئه‌ندازیار و لادێنشین و شارستان و خانمان و كابانى ماڵێ، باوه‌ڕى پته‌ویان به خۆبه‌رێوه‌بردن و كارگێڕیكردنى ئه‌وه‌ى هه‌یه، هه‌بێت و به هیچ جۆرێك له پاشه‌ڕۆژ نه‌ترسن و خۆیان ته‌سلیمى ده‌ستى قه‌ده‌ر نه‌كه‌ن.
له‌م وتاره فره‌مانا و واتاداره‌دا، وێڕاى ئه‌وه‌ى موژده‌ى جاڕدانى سه‌ربه‌خۆییى كوردستانى لێوه دره‌وشاوه‌یه، بۆ تاكه خهساوترسێنهرهكانى فه‌رهه‌نگى غهیرهكوردیش، زهنگێگه له خه‌وى غه‌فڵه‌ت به‌ئاگا هێنانیانه.. ڕێك شرۆڤه‌كه‌ى ئاوا ده‌كه‌وێته‌وه: به‌سه ئیتر له خه‌وى غه‌فڵه‌ت و ترس له فه‌رهه‌نگى غهیرهكوردى به ئاگا وه‌رن.. ئێره هه‌ولێره.. ئێره كوردستانه و خودان په‌یامى پاشه‌ڕۆژی خۆیه‌تى، به ئامانجى خۆى ده‌گات و وێڕاى گرفته ناوخۆییه‌كانیش، سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفراز و سه‌ربه‌رزانه له قه‌یرانه‌كان ده‌رده‌چێ و، كارتى ده‌ستى یاریكهرانیش به چارهرهنووسی نه‌ته‌وه‌یه، وه‌ك گه‌ڵاى پاییز هه‌ڵ ده‌وه‌رێ.
غهفڵهتگیرانى خه‌وى قووڵ.. نوخبه‌ى رۆشنبیران و سیاستمه‌داران، ده‌بێ له‌وه ئاگادار بین ئه‌وه بارزانییه ده‌ڵێ: ئێستا گه‌له‌كه‌مان له هه‌موو كات باشتر ئاماده‌یه و پێ داگیره بگاته شكۆ و ئازادى خۆى. له‌كاتێكدا گه‌لێك وه‌ك گه‌لى كوردستان قه‌بووڵى نه‌بێت پاشكۆیه‌تى بكات و ببێته ماشى ده‌ستى ئه‌م و ئه‌و، به واتایه‌كی دى (سه‌پانى باوكى كه‌س نه‌بێت) و فه‌رهه‌نگى باڵاده‌ستیى ده‌سه‌ڵاتدارانى مایه‌پووچى به‌غدا، به لۆژیكى (نه شیرى حوشتر.. نه دیدارى عه‌ره‌ب) تێ بگات، ئه‌ى ئێوه؟ چۆنى تێ ده‌گه‌ن؟ ئه‌مه نه هه‌ڵچوونه نه سۆز و عاتیفهبزواندنه، ئاخر حوشتره‌كه‌ى به‌غدا خۆى شیرى پێویستى له گواناندا نه‌ماوه، چجاى دیدارى عه‌ره‌ب.. شانئارداوییه به رووداو ههڵتۆقیوهكانیش، دواجار گه‌زتنی په‌نجه‌ی په‌شیمانی دادیان نادا، چونكه مێژوو ڕه‌حم به كه‌س ناكا.
ئه‌وه‌ی ماوه گه‌یشتنه به ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ، با له‌گه‌ڵیدا، راستگۆ و پشتیوان بین، نه‌ك دوودڵ و به‌دگومان.




