تێكەڵكردنی شتەكان چارەسەر نییە

چاودێرێك
(ئەم وەڵامە بۆ كاك كۆسرەت زووتر ئامادە كرابوو، بەڵام لە ڕێگەی هەندێ دۆست و برادەرهوه ئاگادار كراینەوە كە كاك كۆسرەت روونكردنەوەیەك لەبارەی قسەكانی دەدات كە لە ڕۆژنامەی 'شەرقولئەوسەت'دا بڵاو كراوەتەوە. بەڵام دیارە دۆخەكە بە شێوەیەكە كە لە ناوخۆیاندا تەنانەت لەسەر ڕوونكردنەوە و تەوزیحی زیاتری قسەكانیشیاندا ڕاڕایی و دوودڵی هەیە و، بەڵێنەكەیان بۆ ڕوونكردنەوە نەبردە سەر. بۆیە ناچارین وەڵامی كاك كۆسرەت بدەینەوە. چونكە هیچ پاساوێك نەبوو كە بەڕێزیان پارتی تێكەڵ بكات لەگەڵ گرفتە ناوخۆییەكانی یەكێتی و پارتی بە هیچ عینوانێك تەرەف نییە لە گرفتەكانیان).
بەڕێز كۆسرەت رەسووڵ جێگری یەكەمی سكرتێری یەكێتیی نیشتیمانی لە چاوپێكەوتنێكدا كە لە 'شەرقولئەوسەت' و لە 24/3/2016 بڵاو كراوەتەوە، لەبارەی كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی و پڕۆسەی سیاسی بۆچوونەكانی خۆی باس كردووە.
ئەوەی جێگەی تێڕامانە، لە باسكردنی كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی و ناكۆكییەكانی لەگەڵ هێرۆ برایم ئەحمەد و مەسەلەی دەسەڵاتی بنەماڵەیی ناوی پارتییشی هێناوە. ئەوە لە حاڵێكدایە كە گرفتە ناوخۆییەكانی نێوانیان هیچ پەیوەندی بە پارتییەوە نییە و پێویستی نەدەكرد ناوی حزبێكی تر بهێنێت. پێویست بوو بەڕێزیان لە بیری با كە دوای نەخۆشكەوتنی مام جەلال، سەرۆك بارزانی چەندین جار لەگەڵ مەكتەبی سیاسیی یەكێتی كۆ بۆوە و هەموو جۆرە هاوكارییەكی كردن بۆ ئەوەی گرفتەكانیان چارەسەر بكەن. هەروەها كە نەوشیروان مستەفا یەكێتی لەت كرد، ئەوە پارتی بوو بە هەموو شێوەیەك بە هانای یەكێتییەوە چوو و ڕێگەی نەدا بەهۆی پیلانی نەوشیروانهوه یەكێتی بە ئەرز بكەوێت. جگە لەوەش پارتی لە دوای نەخۆشكەوتنی مام جەلالهوه زۆرترین سەنگی بۆ ئەو داناوە و رۆڵی لە پڕۆسەكاندا فەرامۆش نەكراوە و، بۆ حەسمی كێشەكان حیسابێكی تایبەتی بۆ كردووە. لاشمان سەیرە كاك كۆسرەت باسی دەسەڵاتی عائیلی و شتی لەم بابەتە بكات، ئەگەر مەبەستی ئەو لە ناوهێنانی پارتی بنەماڵەی بارزانییە، ئەوا مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان گەواهیی ئەوە دەدات كە ڕۆڵ و كاریگەریی بنەماڵەی بارزانی لە سەدساڵی ڕابردوودا چی بووە. بنەماڵەیەك كە هەر لە سەردەمی شێخ عەبدولسەلامهوه تا ئێستا سەر و ماڵی خۆیان بۆ خەباتی گەلەكەیان تەرخان كردوو، ڕۆڵی بنهماڵهی بارزانی دیاردهیهكی نیشتمانیی مێژووكرده و لهسهر سێ بنهمای سهرهكی پێناسه دهكرێت:
1- ههوڵدان بۆ یهكخستنی نهتهوهی كورد.
2- بهشداریكردنی ڕاستهوخۆ بۆ رزگاركردنی نیشتمان.
3- پێكەوەژیان و دادپهروهریی كۆمهڵایهتی و یهكسانیی نێوان پێكهاتهكانی كوردستان.
پێویسته بزانن ئهمهیه تایبهتمهندێتیی ڕۆڵی بنهماڵهی بارزانی. كاك كۆسرەت لە كاتێكدا لە چاوپێكەوتنەكەدا دژایەتیی دەسەڵاتی بنەماڵەیی دەكات كە خۆی زیاتر لە هەر كەسێك كار بۆ دروستكردنی دەسەڵاتی بنەماڵەیی دەكات.
لەبارەی پڕۆسەی سیاسی و رێگەنەدان بە یووسف محهممەدیش ئەوە كاك كۆسرەت زیاتر لە هەموو كەسێك ئاگاداری هۆكارەكانی ئەو ڕێگەنەدانە بووە و، دەبوایە لە دیمانەكەیدا ویژدانی خۆی ئاسودە كردبا و ئاماژەی بە سەبەبەكان دابا. ئەوەی لە بەرانبەر یووسف محهممهد كرا دەرهاوێشتە و بەرئەنجامی كار و كردەوەكانی خۆی و حزبەكەی بوو. كاتێك تەوافوقیان پێشێل كرد و لە بیری كرد كە سەرۆكی پارلەمانە و بووە بوكەڵەی دەستی ڕێكخەری گشتی. كاتێك گۆڕانەكان بڕیاری سوتاندنی بارەگاكانی پارتیان دا و خەڵكی بێتاوان و هەرزەكاریان كوشت، كاتێك ویستیان ئاژاوە بۆ هەولێر بگوازنەوە و خەڵك بە كوشت بدەن، ئەوا هیچ بایەخێك بۆ سەرۆكی تەوافوقی پارلەمان نامێنێتەوە و بڕیاری ڕێگەگرتنی سەرۆكی پارلەمان بڕیاری ڕێگەگرتن لە كەسێك بوو، كە گوێی بەوە نەدا وڵات لە شەڕە و تەنیا گوێڕایەڵی فەرمانی كەسێك بوو كە دەیەویست ئەم وڵاتە بڕووخێ.
ئەوەی لە كاك كۆسرەت چاوەڕێ دەكرا خەمخۆری بوو بۆ چارەسەركردن نەك تێكەڵكردنی بابەتەكان لەگەڵ یەكتر. گرفتەكانی ناوخۆی یەكێتی گرفتی زاتیی نێوان سەركردە و باڵەكان و تموحی تاكەكەسی سەركردەكانیەتی و هیچ پەیوەندی بە پارتییەوە نییە.




