خۆتان سه‌غڵه‌ت مه‌كه‌ن

کەریم قادر
لێره و له‌وێ به‌رچاومان ده‌كه‌وێ، حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان، كه به فه‌رمی به‌شێكی عێراقه، چه‌ند كه‌سێكی به ره‌گه‌ز كوردی بۆ كابینه "ته‌كنۆكراته‌كه‌ی" دیاری كردووه، كه بڕیاره له‌م یه‌ك دوو رۆژه‌ی دادێ‌دا رایبگه‌یه‌نێ.
له ڕاستیدا ئه‌و هه‌نگاوه‌ی عێراق به‌رانبه‌ر هه‌رێمی كوردستان نوێ نییه، به‌ڵكو ده‌مێكه هه‌یه، بۆیه پێویست به خۆسه‌غڵه‌تكردن ناكات، به‌ڵكو پێویسته بۆ ئه‌و ئامانجه وه‌به‌ربهێنرێ، كه كوردستان له‌مێژه خه‌باتی بۆ ده‌كات.
له هیچ قۆناغێكدا وه‌ك به‌شێك له عێراق هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا نه‌كراوه، هه‌ر له سه‌رده‌می پاشایه‌تییه‌وه تا به ئه‌مڕۆ ده‌گات، كاروكرده‌وه‌كانی عێراق به‌رانبه‌ر هه‌رێمی كوردستان دوژمنكارانه بووه. به كورتی و به پوختی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان عێراق و هه‌رێمی كوردستان له زوویێكه‌وه كۆتایی هاتووه، چونكه هیچ كات عێراق پابه‌ندی شه‌راكه‌تێكی راسته‌قینه نه‌بووه. به‌رده‌وام به پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور ره‌فتاری كردووه و ئاسته‌نگی بۆ پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵچنیوه. له‌و گۆڕه له رێگه‌ی به‌رزی رێژه‌ی هه‌ر كورسییه‌ك له هه‌رێمی كوردستان، رێژه‌ی كوردی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران قووفڵ كردووه.
ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌رێمی كوردستان و عێراق به یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، بوونی چه‌ند پۆستێك نییه، به‌ڵكو بوونی دوژمنێكی هاوبه‌شه له‌سه‌ر سنووره‌كانماندا، كه له‌وه‌شدا عێراق زۆر كه‌مته‌رخه‌م بووه، له هه‌ندێ حاڵه‌تیشدا یارمه‌تیده‌ر بووه بۆ به‌هێزكردنی ئه‌و دوژمنه.
بۆیه له‌بری خۆسه‌غڵه‌تكردن پێویسته پشتێنی خۆمان تووندتر بكه‌ین و به رێزه‌وه خواحافیزی له‌و عێراقه بكه‌ین، كه له نه‌هامه‌تی زیاتر هیچمان لێیه‌وه نه‌بینیووه، به‌ڵام ره‌نگه له پاشتر ئه‌گه‌ر ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی ئێستا بگۆڕن، ببێته هاوپه‌یمانێكی ستراتیژی كوردستان، چونكه كێشه‌یه‌كی نامێنێ به ناوی كێشه‌ی كوردەوە.




