مه‌حمود محه‌مه‌د: ئێمه‌و یه‌كێتى رێككه‌وتووین له‌سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانییه‌كان و یه‌ك هه‌ڵوێست ده‌بین

دیمانه: زریان جه‌میل-هاوكار فارس:
مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌رپرسی ده‌زگاى رۆشنبیرى و راگه‌یاندنی پارتی له‌و دیمانه‌ی بانگدا تیشك ده‌خاته سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرسی سیاسی ناوخۆی هه‌رێم و عێراق و هه‌رێمایه‌تی هاوكات له بابه‌ت پرسی دیجله‌و مالكی و سه‌ردانه‌كانی پارتی بۆ تارانیش شیكردنه‌وه‌ی تایبه‌تی هه‌یه.
بانگ ئامانج له‌وه چی‌بوو كه پارتی به كۆمه‌ڵێك ئاهه‌نگه‌و بۆ یادكردنه‌وه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول له‌سلێمانی و گه‌رمیان ده‌ركه‌وت ؟
مه‌حمود محه‌مه‌د: له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى پارتییه‌وه تا ئه‌م كاته، بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ قوناغه‌كان هه‌نگاو بنێت و كه له‌قوناغى پێشتر جیاواز بێت ده‌بێ خوێندنه‌وه‌ى بۆ بكات و به‌پێى ئه‌و خوێندنه‌وانه ئه‌و كێشه نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانییه‌ى هه‌ستى پێده‌كرێ چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزێته‌وه، بۆیه پێویسته پارتى به‌رده‌وام خوى نوێ بكاته‌وه و پارتى ته‌ته‌روفى نه‌كردوه‌و پاشكه‌وتوش نه‌بوه له وه‌رگرتنى شتى تازه و ویستویه‌تى له‌گه‌ڵ تازه‌پێشهات و پێشكه‌وتنه‌كان خۆى بگونجێنیت. ئه‌وه‌ى له 11ى ئه‌یلولیش بۆ شۆرشى ئه‌یلول كرا بۆ ئه‌وه‌بوو رێز له‌وكه‌سانه بگیرێت كه له‌م شۆڕشه‌دا ماندوو بون و ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ى ئیستا به‌ده‌ستهاتون ده‌رئه‌نجامى ئه‌و شۆڕشه‌ن.
بانگ كه‌واته ئه‌و مه‌ڕاسیمه بۆ گه‌وره‌ى بۆنه‌كه‌یه یان نیشاندانى ده‌سه‌ڵاتی پارتى له ناوچه‌كانى سلێمانى و گه‌رمیان؟
مه‌حمود محه‌مه‌د: یادكردنه‌وه‌كه به‌شێكه له‌كۆى كۆمه‌ڵێ به‌رنامه‌ى تر كه پارتى كاری له‌سه‌ر كرد. بۆ ئه‌وه‌ى پارتى بتوانێ مواكه‌به‌ى ئه‌و پێشكه‌وتنانه بكات كه ئێستا هه‌ن، تا بتوانێت خۆى بگونجێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌وپێشكه‌وتنانه‌ى كه ئیستا له‌عه‌قڵیه‌تى سیاسى خه‌ڵكى كوردستان هاتۆنه‌ته دى. ئه‌م مه‌ڕاسیمه‌ش یه‌كێكه له‌و به‌رنامانه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى موهته‌من به‌و شۆڕشه‌و هیچ ته‌عبیر له‌خۆ به زلزانین ناكات یان پارتى ویستبێتى خۆى به گه‌وره نیشان بدات.
بانگ ئه‌ى په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ به‌ره‌ى ئۆپۆزسیۆن چۆنه؟
مه‌حمود محه‌مه‌د: ئێمه وابیر ده‌كه‌ینه‌وه كه بیروبۆچونى جیاواز له‌كوردستانه‌دا هه‌یه, هه‌موو ئه‌و بیر‌و بۆچونانه‌ش بارگاوین به ئایدۆلۆژیا و تێڕوانینى جیاواز، كه‌واته كه ئه‌و باوڕه‌مان هه‌بێ ده‌بێ چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ش بین له‌ئاكامى بیر‌و بۆچونى جیاواز و بارگاوى بونى ئه‌و بیر‌و باوه‌ڕانه ڕیكخراوى سیاسى و ئه‌حزابى سیاسى جیاواز دروست ده‌بن. ده‌بێ ژینگه‌یه‌ك دروستبكه‌ین كه له‌ڕووى سیاسیه‌وه پێكه‌وه بژین هه‌روه‌كو چۆن له ڕووى نه‌ته‌وه‌یه‌وه پێكه‌وه ده‌ژین و سیاسه‌ت ده‌كه‌ین و له‌پڕۆسه‌ى سیاسى به‌شدار ده‌بین. ئێمه وه‌ك پارتى باوڕمان به‌پێكه‌وه ژیان هه‌یه بۆ خزمه‌تى ئامانجه نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانییه‌كان و به‌پێكه‌وه ژیان بێ هێز نابین، ئه‌گه‌ر ئاراسته‌یه‌كى دروست بدرێته ئه‌و پێكه‌وه ژیانه ده‌بێته هۆى به‌هێزبونى هه‌ڵوێستى كورد یان كوردستانى له‌ناو پڕۆسه‌ى سیاسى عێراقدا. بۆیه ده‌ڵێین بونى پارتى جیاواز ده‌بێ نیشانه‌ى پێشكه‌وتنى خه‌ڵك بێت و هه‌موو ئه‌و هیزو بۆچون و بیرانه كۆده‌بنه‌وه و پێكه‌وه هه‌ڵوێستێك به‌رامبه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ى زه‌روریه له‌كوردستان وه‌رده‌گیرێن. كه‌واته كوردستان چه‌ند حزبى تێدایه چه‌ند ئایدیاى تێدایه چه‌ند ته‌یارى تێدایه، سه‌رجه‌میان ده‌بێت یه‌كتر قبوڵ بكه‌ن و پێكه‌وه بژین و سیاسه‌ت بكه‌ن و هه‌ریه‌كه به ئه‌ندازه‌ى متمانه پێدراوى خۆى و هه‌ریه‌كه به‌پێى مه‌وقعى خۆى له‌ڕووى سیاسى له‌ڕووى ئیدارییه‌وه ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌به‌رن.
بانگ ده‌گوترێت درز كه‌وتۆته نێوان پارتى و یه‌كێتى له‌ڕێكه‌وتنه ستراتیژیه‌كه خاڵى ناكۆك چیه؟
مه‌حمود محه‌مه‌د: هیچ درزێك نه‌كه‌وتۆته نێوان پارتى و یه‌كێتى, ئه‌وه‌ى هه‌یه هه‌روه‌ك له سه‌ره‌تا ئاماژه‌م پێى كرد ده‌بێ ئێمه خوێندنه‌وه‌مان بۆ قۆناغه‌كان له ڕووى سیاسیه‌وه له‌ئاستى پێداوستى و قۆناغه‌كه‌بێ. رێككه‌وتننامه‌ى ستراتیژى له‌چه‌ند ساڵێك پێش ئیستا له (2007) له‌نێوان یه‌كێتى و پارتى ئیمزا كراوه، ئه‌و كاته قۆناغێك بوو هه‌ندێ شت هه‌بوو و بۆ ئه‌و كات زه‌رور بوو، به‌ڵام ئێستا هه‌ندێ پێشهاتى تر هاتونه‌ته دى ده‌بێ خوێندنه‌وه‌یان بۆ بكرێت، یان به‌شێوازێكى نوێ شڕۆڤه‌یان بۆ بكرێت، كه‌واته ئێمه پێوستیمان به‌وه‌یه پێداچونه‌وه‌یه‌ك به ڕێكه‌وتنه ستراتیژییه‌كه بكه‌ین و خوێندنه‌وه‌یه‌كى واى بۆ بكه‌ین كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ بارۆدۆخى سیاسى ئێستاى كوردستانى و عێراقى. ئێستا بارودۆخ شێوازێكى جیاوازتره له ساڵى (2007) و گۆڕ‌انى به‌خۆیه‌وه بینیوه‌و هاوپه‌یمانى ئه‌و كاتى كه له كوردستان و عێراق هه‌بوو گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا هاتووه، هاوپه‌یمانى كوردستانى و ده‌ره‌وه‌ى كوردستانى و جیرانه‌كان گۆڕ‌انى به‌سه‌رداهاتوه‌و به‌ره‌و پێشه‌وه چون، هه‌ندێكیان پچراون، هه‌ندێك تازه بونه‌ته‌وه و هه‌ندێكیشیان تازه دروستبوون. هه‌موو ئه‌وانه واده‌كات خوێندنه‌وه‌یه‌كى تازه‌ترمان بۆ مه‌سه‌له‌ى پێكه‌وه كاركردن هه‌بێت، چونكه رێككه‌وتننامه‌ى ستراتیژى جگه له‌پێكه‌وه كاركردن، هه‌وڵدانه بۆ ئه‌وه‌ى درزێك له‌كوردستان دروست نه‌بێت و یه‌ك هه‌ڵوێستى دروست بكه‌ین به‌رامبه‌ر به‌و كێشانه‌ى دێنه پێش له‌بابه‌تى نه‌ته‌وه‌ى و نیشتمانیدا.
بۆیه رێكه‌وتنى ستراتیژى هیچ درزێكى تێنه‌كه‌وتووه، به‌ڵكو خوێندنه‌وه‌یه‌كى نوێى بۆ ده‌كرێت ئینجا چ ئیمه چ یه‌كێتى خۆمانى بۆ ئاماده‌ده‌كه‌ین و گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین له‌سه‌ر مێز، و خاڵه‌كانى رێكه‌وتنه‌كه نوێكردنه‌وه‌ى پێویسته و نوێى ده‌كه‌ینه‌وه.
بانگ ئه‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى پێی وایه پارتى تاك لایه‌نه بڕیار له‌سه‌ر هه‌ندێ پرس ده‌دات؟
مه‌حمود محه‌مه‌د: پیم وایه تێگه‌شتنێكى هه‌ڵه بۆ ڕێكه‌وتنى ستراتیژى هه‌بێت, وابیر ده‌كرێته‌وه ئه‌گه‌ر دوو حزب ڕیك كه‌وتنیان كرد ببنه یه‌ك. ئێمه نه‌بوینه یه‌ك حزب، به‌ڵكو دوو حزبین به په‌یڕه‌وى جیاواز به‌پڕوگرامى جیاواز، هه‌ندێ جار به ئایدیاى جیاواز و به تیڕوانین جیاواز، له‌وانه‌یه هه‌ندێك جار به هه‌ڵوێستى جیاواز له دوونیاى ده‌ره‌وه‌ى خۆمان بونمان هه‌بێ. ئێمه فۆتۆكۆپى یه‌ك نین و دوو حزبین و له‌یه‌ك جیاوازین، له‌چاره‌سه‌ركردنى هه‌ندێك كێشه‌ش له‌وانه‌یه بیروڕاى جیاوازمان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و شتانه‌ى كه رێككه‌وتوین له‌سه‌رى پرسه نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانییه‌كانن و هه‌وڵده‌ین یه‌ك هه‌ڵوێست بین له باره‌یانه‌وه.
بانگ ئه‌ى بۆچى پارتى ترسى له‌نزیكبونه‌وه‌ى یه‌كێتى و گۆڕان هه‌یه؟
مه‌حمود محه‌مه‌د: به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه پێشمان خۆشه گۆڕان بێته‌وه ناو یه‌كێتى هه‌روه‌كو پێشتریش ئه‌و رایه‌مان نه‌شاردۆته‌وه. ئێمه كاتێك ڕیكه‌وتین له‌گه‌ڵ یه‌كێتى گۆڕان دروستنه‌بوبوو، زۆربه‌ى سه‌ركرده‌كانیان له‌سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى بوون و قاعیده‌ى ئه‌وان دابه‌ش نه‌ببو. له‌كاتێكدا كه كێشه له‌نێوانیان دروستبوو جه‌نابى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى زۆر هه‌وڵیدا له‌یه‌ك جیانه‌بنه‌وه و هه‌تا له‌گه‌ڵ كاك نه‌وشیروان مسته‌فاش قسه‌ى كرد، به‌ڵام كاك نه‌وشیروان وه‌ڵامی ئه‌وه‌بوو كه ئێستا كاته‌كه دره‌نگه.
بانگ ئه‌ى سه‌باره‌ت به‌و په‌یامه‌ى مه‌لا به‌ختیار كه ده‌ڵێ له كابینه‌ى حه‌وته‌م مافى ته‌واو به یه‌كێتیه‌كان نه‌دراوه ؟
مه‌حمود محه‌مه‌د: ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و دوو ئیداره‌ییه‌ى پێشوو كه كۆمه‌ڵێك شتى له‌دواى خۆى به‌جێهێشتوه و ناتوانین بیشارینه‌وه و بڵێین هه‌موو شتێك چاره‌سه‌ر كراوه. له هه‌ندێك شوێن ڕه‌نگ و شێوازى ئیشكردنه‌كان ئه‌و ڕه‌نگ و شێوازانه‌یه كه كاتى خۆى یه‌كێتى نیشتمانى دایناوه وه‌ك خۆى ماوه‌ته‌وه‌و له‌هه‌ندێك شوێنى تریش هه‌مان ڕه‌نگ و شێوازه كه پارتى دایناوه. بۆیه چاره‌سه‌ركردنه‌كان سه‌داسه‌د نییه‌و له‌وانه‌یه پێویستى به گفتوگۆى زیاتر بێت، پێوستى به‌وه بێت حوكمه‌ت زیاتر بتوانێت ڕۆڵى خۆى ببینێت. ئه‌وه دیاره له‌ناوچه‌كانى گه‌رمیان و سلێمانى له پۆسته ئیدارییه‌كان یه‌كێتى نیشتمانى دایمه‌زراندووه و وه‌كوخۆى ماوه‌ته‌وه، له هه‌ولێر و دهۆكیش جگه له وه‌زاره‌ته‌كان پارتى به‌هه‌مان شێوه و له‌گه‌ڵ هه‌ندێ حزبى تر كه له‌گه‌ڵمان هاوبه‌شن.
بانگ به‌ره‌ى ئۆپۆزسیۆن داواى هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكان ده‌كات هه‌ڵوێستى پارتى چیه؟
مه‌حمود محه‌مه‌د: ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى هه‌رێم هه‌ڵبژاردنیان بۆ ئه‌نجامبدرێت.
بانگ ده‌گوترێت یه‌ك هه‌ڵوێستیه‌ك له‌نێوان یه‌كێتى و گۆڕان و ئیسلامییه‌كان هه‌یه له‌به‌شداریان به یه‌ك لیست له‌هه‌ڵبژاردنى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان هه‌نگاوه‌كانى چۆن ده‌بێت؟
مه‌حمود محه‌مه‌د: له‌هه‌ڵبژاردنى پێشوش ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه بوین له ناوچه جێ ناكۆكه‌كان یه‌ك لیست و یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌ك په‌یام بین و كوردایه‌تى بكه‌ین له‌جیاتى ئه‌وه‌ى حزبایه‌تى بكه‌ین، له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى حزبه‌كان گفتوگۆمان كرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وان ئه‌مه‌یان به‌په‌سند نه‌زانى و له‌گه‌ڵمان ڕێكنه‌كه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ى به‌لیستێكى هاوبه‌ش دابه‌زین كه به‌داخه‌وه زه‌ره‌رێكى زۆریان له كورد‌و كوردستاندا و چه‌ند هه‌زار ده‌نگى كورد به‌فیڕۆ ڕۆیشت و زه‌ره‌رێكى گه‌وره‌ى لێداین. هیوادارم ئه‌وه‌ى پێشوو ببێته ته‌جروبه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌ڵبژاردنى ناوچه جێناكوكوكان (كه ماده‌ى 140 ده‌یانگرێته‌وه) به یه‌ك لیست دابه‌زین و یه‌ك هه‌ڵوێست بین.
بانگ نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكى بزوتنه‌وه‌ى گۆران به هه‌ندێ لایه‌ن له‌ناوچانه كێشه له‌سه‌ركان به‌رژه‌وه‌ندى حزبیان خسته پێش به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌یى و زه‌ره‌رێكى زۆر به كورد كه‌وت؟
مه‌حمود محه‌مه‌د: من نازانم مه‌به‌ستى كێیه، به‌ڵام كاتى خۆى دیار بوو یه‌كێتى و پارتى داواى هاوهه‌ڵوێستی و یه‌ك لیستیان كرد له‌و ناوچانه و له كوردستانیش داوامان كرد، به‌ڵام ئه‌وان وایان پێ باش بوو و هه‌ندێك حزب ده‌یان ویست خۆیان تاقیبكه‌نه‌وه و بزانن نفوزیان چه‌نده، سه‌رئه‌نجام ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه زه‌ره‌رى به كۆى پرۆسه‌كه گه‌یاندو چه‌ند كورسیه‌كمان له‌ده‌ستدا.
بانگ ده‌گوترى پارتى به هاوكارى لیستى عیراقییه جاریكى تر له‌ڕێگه‌ى پرۆژه‌یه‌ك له په‌رله‌مان ده‌یه‌وێت متمانه له مالیكى بستێنێته‌وه؟
مه‌حمود محه‌مه‌د: ڕه‌نگه هیچ شتیكى وا له ئارادا نه‌بێت سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته, چونكه لیستى عێراقییه بۆ خۆى كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى گه‌وره‌ى هه‌یه‌و نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌ریان بكات. له ئێستادا ته‌نها لیستێك له‌په‌رله‌مانى عێراقى كه ناتواتێت یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌ك بڕیاربن ئه‌وا لیستى عێراقیه‌یه. له لایه‌كى تریشه‌وه به‌شێك له لیستى عێراقیه باوه‌ڕیان به‌چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى ناوچه دابڕێندراوه‌كان (ماده‌ى 140) نییه، هه‌رچه‌نده ئێستا به‌شێك له شیعه‌كانیش كه‌وتونه‌ته ئه‌و به‌ره‌یه‌وه. له ئه‌وه‌له‌وه تا ئێستا ئه‌وه‌ى زۆر كێشه‌ى بۆ به‌فیدڕاڵى كردنى عێڕاق دروستكردوه ئه‌وانه‌ن كه ئێستا له ناو لیستى عێڕاقیه‌دان. ئێستا ئه‌وان پێیان خۆشه عێڕاق ببێته فیدڕاڵى، چونكه ئه‌وان ده‌زانن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى ئه‌وان خه‌ونیان پێوه ده‌بینى كه به ته‌نها هه‌موو عێڕاق به‌ڕێوه ببه‌ن ناتوانن، بۆیه ده‌یانه‌وێت چه‌ند پارێزگایه‌ك بكه‌نه فیدڕاڵى. كۆمه‌ڵێ هه‌ڵه‌ی زۆر گه‌وره‌یان كردوه كه زه‌ره‌ریان له خۆیان و له‌ئێمه‌ی كوردیش داوه، زه‌ره‌ریان له سه‌رجه‌م پڕۆسه سیاسیه‌كه‌ى كورد و عه‌ره‌ب له‌عێڕاق داوه. بۆیه ئێمه تا ئه‌و كاتانه‌ى ئه‌خیریش له‌گه‌ڵ شیعه‌كان لێك نزیك بوین، بۆیه هیچ شتێكى نوێ نییه بۆ ئه‌وه‌ى جه‌بهه‌یه‌كى تر دروست بكه‌ین, به‌ڵام له سیاسه‌تیشدا زۆر شت ئاڵوگۆڕى به‌سه‌ر دادێت.
بانگ هۆكارى دروستبونى هێزى دیجله بۆچى؟ ده‌گه‌ڕێته‌وه ئامانج لێى چیه؟ پڕۆژه‌ى پارتى چیه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه؟
مه‌حمود محه‌مه‌د: بۆ ئه‌و عه‌قلیه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌پشت دروست كردنه‌كه‌یدایه، پێیا وایه ده‌بێت به تاك لایه‌نى فه‌رمانڕه‌واى بگرنه ده‌ست، جگه له تاك لایه‌نى تاك حزبى و، له تاك حزبیشدا تاكه كه‌سى، هه‌موو تواناى ئابورى به‌كاردێنن تا خۆیان به‌هه‌ر شێوازێكبێت له‌حوكمدا بمێننه‌وه. كه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌یه و له مێژبوو سه‌رۆك بارزانى ئه‌م مه‌ترسیانه‌ى به‌رچاوى خه‌ڵكى كوردستان و عیڕاقی خست و پێى گوتن مه‌ترسى هه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێك ده‌یان گوت پارتى و سه‌رۆك بارزانى ده‌یانه‌وێت دوژمنى وه‌همى دروست بكه‌ن و خه‌ڵكى كوردستان سه‌رقاڵ بكه‌ن به‌و بابه‌تانه، ئێستا بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و دوژمنانه وه‌همى نین و دوژمنن و مه‌ترسى ڕاسته‌قینه هه‌یه له سه‌ر كورد و ده‌سكه‌وته‌كانى كوردستان و ده‌ستور. دروستكردنى دیجله بۆ ئه‌و عه‌قلیه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌وانه‌ى هه‌وڵیاندا كێشه بخه‌نه ناو هه‌ڵوێسته‌كان و یه‌كگرتوویى كوردستان، بۆیه ئه‌وانیش له به‌غداوه كه زانیان هه‌موو كورد یه‌ك هه‌ڵوێست نین له كێشه‌كاندا فرسه‌تێكیان وه‌رگرت و ئه‌و یاریه‌یانكرد، ئێمه ئه‌وانه به موقه‌سیر ده‌زانین كه زه‌مینه‌ى ئه‌و یاریه‌ى ده‌وڵه‌تمه‌دارى عێڕاقیان ره‌خساند. بۆ چۆنیه‌تى چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ى كۆمه‌ڵێك ڕێگا هه‌یه، یه‌ك له دواى یه‌ك ئه‌و ڕێگایانه ده‌گرینه به‌ر، هه‌ر له گفتوگۆكردن و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان و دواتر ده‌ستورێك هه‌یه بۆ ناوبژیكارى له‌سه‌ر یاسایى و نایاسایى بوونى ئه‌و هێزه. پارتى و یه‌كیتى به ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه پڕۆژه‌یه‌كمان ده‌بێت له گفتوگۆكاندا و یه‌ك هه‌ڵویست ده‌بین و چى له به‌رژه‌وه‌ندى كورد و كوردستاندابێت ئه‌وه ده‌كه‌ین و چاوه‌رێشین ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى پێشویان نه‌مابن و به‌یه‌كه‌وه به‌ره‌نگارى هه‌موو مه‌ترسیه‌كان ببینه‌وه.
بانگ پێت وانییه ئێران له پشت دروستكردنى ئه‌و هێزه بێت بو دروستكردنى ئاڵۆزى له عێڕاق؟
مه‌حمود محه‌مه‌د: ئێران پێویستى به دوستایه‌تى و جیرانى به ئیستقرار هه‌یه، كورد‌و كومارى ئیسلامى ئێرانیش په‌یوه‌ندى كۆنیان هه‌یه و له ساڵانى ڕابردوودا له مسته‌وایه‌كى باشیشدا ئه‌و په‌یوه‌ندیانه به‌ڕێوه چووه و هه‌ردوولامان له‌و په‌یوه‌ندیانه قازانجمان كردووه. ئیستاش په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌ر ئه‌ساسى ته‌ده‌خول نه‌كردن له كاروبارى ناوخۆى یه‌كتر و له پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى یه‌كتر قازانج ده‌كه‌ین. چه‌ند شیعه‌ى باشورى عیراق دوستى ئێران بوون ئه‌وه‌نده‌ش كورد دۆستى ئیران بوو، زۆر وێستگه‌ی سیاسى و عه‌سكه‌ریشمان پێكه‌وه تیپه‌ڕاندوه له‌گه‌ڵ ئێران.
بانگ ده‌گوترێت جه‌مسه‌ر به‌ندیه‌ك دروست بوه له عێراق مالیكى له‌گه‌ڵ ئێرانه‌و بارزانى و پارتیش له به‌ره‌ى جه‌مسه‌رى توركیان ئه‌وه تاچه‌ند ڕاستى تێدایه؟
مه‌حمود محه‌مه‌د: ئێمه له‌گه‌ڵ وڵاتان دۆستایه‌تیمان هه‌یه، به‌ڵام پاشكۆى هیچ وڵاتێك نین، په‌یوه‌ندى دۆستانه‌مان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه له‌گه‌ڵ توركیا‌و ئورردن و سعودیا وڵاته ئه‌وڕوپییه‌كان هه‌بوه‌و پێشتریش په‌یوه‌ندى دۆستانه‌مان هه‌تا له‌گه‌ڵ سوریاش هه‌بووه، پێوستیشمان به‌و دۆستایه‌تى و په‌یوه‌ندیانه هه‌یه. ئه‌وه‌ى كه‌باسى دوو جه‌مسه‌رى ده‌كرێت باسى عوسمانى و سه‌فه‌ویه‌كانیش ده‌كرێت وه‌ك زه‌مانى قه‌دیم، كه جه‌نگى چاڵدێران دروست بوو و كوردستان بوه دوو به‌ره. كورد ده‌بێت سیاسه‌ت بۆ خۆى بكات ئێمه وه‌ك پارتى سیاسه‌ت بۆ كورد ده‌كه‌ین و سیاسه‌ت بۆ ئه‌وه ناكه‌ین كه‌وا كێ به‌هێز ده‌بێ و كێ لاواز ده‌بێت، و ده‌خوازین له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌كانى تریشدا به یه‌كێتیشه‌وه كه هاوپه‌یمانمانه به‌یه‌كه‌وه سیاسه‌ت بۆ كورد و كوردستان بكه‌ین .
بانگ ئه‌وه ڕاسته كه‌وا تاڵه‌بانى كارى كردوه بۆ باشكردنى په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ تاران؟
مه‌حمود محه‌مه‌د: ئێمه ده‌مێكه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئێران باشه‌و په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانى پارتى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان یان لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ پارتى هه‌ڵكشان و داكشانى هه‌بوه له‌سه‌ر تێڕوانین بۆ بابه‌تێك یان له‌سه‌ر ڕوودانى رووداوێك, به‌ڵام په‌یوه‌ندى ئێمه له‌گه‌ڵ ئێران به‌و شێوه‌یه نه‌بوه كه وه‌سیت له نێوانماندا هه‌بێت.




