كۆڵانه‌كانی گۆڕان گۆشه‌گیری سه‌رده‌مێكی ترن

رێكان سه‌باح
تێگه‌یشتن له تێكدانی دۆخی سیاسی و یه‌كڕیزیی كوردستان تا ئاستی په‌كخستنی په‌رله‌مان، گۆڕان ده‌باته به‌رده‌م كۆمه‌ڵێ پرسیار، ده‌بێت وه‌ڵامی باوه‌ڕپێكراو هه‌بێت بۆی، بۆچی؟ چونكه گۆڕان له قۆناغێكی بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی كوردستان ئه‌و جووڵه‌یه‌ی كردووه، كه هیچ كات له‌و پرسیاره‌دا ده‌رناچێت بۆچی گۆڕان ده‌ستی برد بۆ ئه‌و ئاڵۆزییه؟ له‌كاتێكدا هه‌موو جیهان له‌به‌رده‌م شكستی سایكس پیكۆ و جیۆپۆله‌تیكی نوێدان، هه‌موو سه‌رنجه‌كان له‌به‌رده‌م ئاڵوگۆڕی نه‌خشه‌ی سایكس پیكۆدان، واتا گۆڕان له‌به‌رده‌م دۆخێك‌دا ئه‌و جووڵه‌یه‌ی كرد كه بزووتنه‌وه نه‌ته‌وه‌ی كورد زیاتر له 100 ساڵ له دژی ئه‌و نه‌خشه سیاسییه‌دا خه‌بات ده‌كه‌ن، هه‌موو شۆڕشه‌كانی كورد له‌و ته‌وقیته‌دا له‌به‌رده‌م وه‌رزی دوورینه‌وه بوون، وه‌لێ گۆڕان نه‌یتوانی خوێندنه‌وه‌یه‌كی مێژوویی و سیاسی و ناوچه‌ی بۆ دۆخه سیاسییه‌كه بكات، یان ده‌كرێت به‌م شێوه‌یه بێت. نه‌یتوانی یان بوو به به‌شێك له پرۆژه‌ی تر؟! ئایا گۆڕان له‌به‌رده‌م ساغكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی بوو كه‌پێی وابوو ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان بچێته ناو سیسته‌می سیاسیی په‌رله‌مانی، یان گۆڕان له‌به‌رده‌م ده‌وڵه‌ت و پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد بوو؟ ئه‌ڵمانیا و رووسیا و به‌ریتانیا، هه‌رسێ ده‌وڵه‌ت له مێژووی خۆیاندا تووشی هه‌مان ره‌فتاری دژبه‌رانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و رێگری له به‌هێزیی وڵاته‌كه‌یان بوونه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان نه‌ك ته‌نها په‌رله‌مانیان په‌كخست، به‌ڵكو ئه‌و وڵاتانه هه‌م له‌سه‌ر په‌رله‌مانیان نووسی ئه‌م بینایه بۆ فرۆشتنه، هه‌م به تانك چوونه سه‌ر په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی خۆیان، كه‌وایه خاڵی به‌هێزی و بێهێز له دیدگای گۆڕاندا بۆ وڵات له سیسته‌مدا بوو؟ له ته‌واوی ئه‌و جووڵانه‌ی كه گۆڕان له ده‌ستپێكی 23ی حوزه‌یران به ئاماده‌بوونی تاقه كۆنسووڵێك كردی، ته‌واو ده‌كه‌وێته به‌رده‌م پرسیارێك كه نه به گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك په‌رله‌مانی پێشوو لێ ده‌رباز ده‌بێت نه به تواندنه‌وه‌ی ئه‌و به‌سته‌ڵه‌كه سیاسییه چاوپۆشی لێده‌كرێت، كه ئایا گۆڕان تاچه‌ند دۆخی نه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌كه‌ی به‌لاوه گرینگ بوو وا یه‌كڕیزی تێك دا؟
به‌ریه‌ككه‌وتن و گۆشه‌گیر بوون
گۆڕان و نه‌وشیروان مسته‌فا گیرۆده‌ی دیدگایه‌كن، كه هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ كوردستان ناهێڵێته‌وه له ئاماده‌بوونی بۆ تێپه‌ڕین له‌و قۆناغه‌دا، وزه‌ی هێزی سیاسی و كایه‌ی رۆشه‌نبیر و میدیاكانی كوردستان، هه‌مووی له‌ژێر ئاراسته‌ی "چاككردنی سیسته‌می سیاسی به‌فیڕۆ داوه" له‌كاتێكدا ئه‌و وێنایه‌ی كه نه‌وشیروان مسته‌فا و گۆڕان ده‌یكه‌ن، رقێكی سیاسی و دیرۆكییه كه له سه‌رده‌مێكی تر گواستراوه‌ته‌وه، ئه‌م گواستنه‌وه‌یه له دیدگای سیاسیی گۆڕاندا زۆر به ئاسانی په‌ی پێ ده‌به‌یت، ئه‌مه شتێك نییه كه له چوارچێوه‌ی بۆچوونی پارتێكی نه‌یاری گۆڕاندا گه‌ڵاڵه بێت، به‌ڵكو ئه‌مه روانگایه‌كی سیاسییه كه له‌ئێستادا له‌ناو چه‌قی ئیرهابی فیكریدایه، بۆیه له‌و شه‌قامانه‌ی كه نه‌وشیروان و گۆڕان تێیدا چرۆی كردووه به‌س بۆنی رقێكی به‌تاڵ ده‌كه‌یت، هه‌ركه‌سێكی به‌دیققه‌تیش له سیاسه‌تدا، ده‌زانێت كه ئه‌و كۆڵانانه‌ی گۆڕانی تێدا شیره‌خۆره بووه و ئێستا موراهیقه، چۆن به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون له‌گه‌ڵ جیهانی ئێستادا، به‌رده‌وام له شه‌ڕه به‌رد و بتڵدان. بۆیه ئه‌و به‌ریه‌ككه‌وتنه له‌نێوان روئیای نه‌وشیروان و گۆڕاندا له‌گه‌ڵ ئه‌و قۆناغه سیاسییه‌دا له ده‌ستپێكی گۆڕاندا نموونه‌ی زۆری تێدا بووه، وه‌ك نوێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌په‌ڕۆ و داگیركردنی فه‌زای كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌ده‌بی و ئابووری و هونه‌ری، ئه‌مه‌ش هه‌مووی ئێستا له سلێمانی و ئه‌و ناوچانه‌دا ده‌كه‌وێته به‌رچاو كه گۆڕان تێدایه ده‌سه‌ڵاته، رۆشنبیر و ئه‌دیب هه‌موویان بوونه‌ته كادیری سیاسی و ئایدۆلۆژی.
قوتابخانه‌ی دوور له حه‌قیقه‌ت
حه‌قیقه‌ت له‌و قوتابخانه شه‌عبه‌ویه‌دا غایبه، چونكه هیچكات ئه‌و روئیایه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ناتوانێت هیچ ته‌كانێك به خۆی بدات، ئه‌مه‌شه وای له گۆڕان كردووه، ناتوانێت زه‌مانه‌تی هه‌بێت و بچێته نێو به‌رپرسیاره‌تییه‌وه، چونكه زه‌مینه‌ی به‌رپرسیاره‌تی له ئاتمۆسفێرێكی سیاسی و حه‌قیقی و ئارام‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ش ناتوانێت له زه‌مینێكی بێ كێشه‌دا بژیێت، لێره‌یه جووڵه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا به رۆیشتنی له كوردستان و شه‌ڕه‌به‌رد و موراهیقی سیاسی و میدیایی و رێكخستنی ده‌ست پێده‌كات، كه به ته‌واوی ده‌رده‌كه‌وێت ناكۆكیی قووڵی له‌گه‌ڵ ئازادیی سیاسی‌دا هه‌یه، بۆیه لێره‌دا ئه‌وه زاڵ ده‌كات به‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌مان كه ئه‌م هێزه ئاماده‌گی تێدایه له‌گه‌ڵ سه‌رسه‌ختترین دوژمن‌دا هه‌ماهه‌نگی بكات، چونكه كێشه سیاسییه‌كانی ئه‌و هێزه هیچ كات سڵ ناكاته‌وه له گرتنه‌به‌ری رێگا بۆ تێكشاندنی هێزی به‌رانبه‌ری تا شكاندنی ئێسك، ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه له فه‌رهه‌نگی سیاسیی ئێمه‌دا پێی ده‌گوترێت جاش و خائین، بۆیه ئه‌و قوتابخانه‌یه كێشه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ حه‌قیقه‌تدا.
گۆڕان و نه‌وشیروان كه‌وتنه كوێی داشی سیاسی
به ته‌واوی پاش شكستی 19ی ئاب و شكستپێهێنانی دانوستاندنی پێنجقۆڵی، نه‌وشیروان و گۆڕان به‌دیلی ئه‌وانه‌یان هێنا پێشه‌وه كه له هه‌ناوی ئه‌واندا وه‌ك بوركان خۆی مه‌ڵاس دابوو، ئه‌ویش هێرشی سه‌ر باره‌گاكان و سوتاندنی ئاڵا و باڵاخانه‌ی باره‌گاكان بوو، لێره‌دا به ته‌واوی گۆڕان خۆی له دوو خاڵدا یه‌كلا كرده‌وه، به‌وه‌ی ئه‌و هێزه كاتێك به‌رپرس ده‌بێت یان ده‌سه‌ڵاتی ده‌بێت خۆی ده‌سه‌پێنت و، ئازادیی سیاسی و هه‌موو به‌هایه‌كی سیاسی ده‌شكێنێت، بۆیه ئه‌و كاره ده‌رئه‌نجامی په‌كخستنی خۆی بوو له ناو بزووتنه‌وه‌ی سیاسی‌دا، دووركه‌وتنه‌وه بوو له ژیانی سیاسی، واتا ده‌ركردنی گۆڕان وه‌ك دووه‌مین هێز له ساحه‌ی سیاسیی كوردستاندا له په‌رله‌مان و حكوومه‌ت، ده‌رئه‌نجامی ئه‌و شكسته بوو كه گۆڕان خۆی بۆ خۆی تاشیبووی؛ كه‌وایه گه‌ڕانه‌وه‌شی دادی گۆڕان نادات وه‌ك ئه‌وه‌ی كه خۆیان به‌رده‌وام وه‌ك تاكه‌چاره‌سه‌ر ده‌یبینن. ئه‌گه‌ر گۆڕان و نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌یانه‌وێت ته‌وقیتی سیاسی بگه‌ڕێننه‌وه بۆ پێش ده‌ركردنی گۆڕان له حكوومه‌ت و په‌رله‌مان، ئه‌وا ئه‌گه‌رچی له سیاسه‌تدا ئه‌و كاتژمێره وه‌ك رۆژ و شه‌وی مرۆڤه، ده‌بێته ئه‌به‌دی و ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام دیدگای گۆڕان لێره‌شدا ده‌ركه‌وێت كه هیچ رۆشن نییه، چونكه ئه‌وه‌ی گۆڕان ده‌بێت بیكات، خۆده‌ربازكردنه له‌و روانگه سیاسییه گۆشه‌گیره كه له قۆناغێكی سیاسی‌دا قه‌تیس ماوه و، له‌گه‌ڵ ژیانی سیاسیی ئێستا گونجاو نییه، كه‌وایه گۆڕان و نه‌وشیروان ده‌بێت به كۆڵانه‌كانی گۆشه‌گیریی خۆیدا بچێته‌وه، نه‌ك به ئاوازی ده‌هۆڵ بیكوتێت بۆ شتێك كه ئه‌به‌دییه و ناگه‌ڕێته‌وه.




