هێزی هه‌ڵوه‌شاوه و، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هێز

عەتا شێخ حەسەن
هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی بیرمه‌ندانی سیاسی ڕایان وایه، كه سیاسه‌ت و بیری سیاسی، به‌ره‌نجامی كارلێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و، چالاكیی به‌كۆمه‌ڵی خه‌ڵكه، به‌ڵام (ڕۆسۆ) ڕای وایه، كه به ره‌غمی ئه‌م فاكتانه، ئاكار و ئه‌خلاق ده‌بنه چواچێوه شه‌رعییه‌كه‌ی. ڕه‌نگه له دیدی ئه‌م شه‌رعیه‌ته‌شه‌وه بێت، كه (هۆبز) تیۆره فه‌لسه‌فییه‌كه‌ی له دوانه‌بوونی (خۆی و ترس)ه‌وه ده‌ست پێده‌كات و، ئه‌رگۆمینته‌كانیشی له‌سه‌ر ئاشته‌وایی فۆرمۆله ده‌كات و ده‌ڵێت؛ قه‌واره‌ی ئاشتی له (وه‌رگرتن و به‌خشین)دا ده‌بێت یه‌كسان بێ.
ڕێكخستن و هاوسه‌نگكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان تاكه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌كان، بوونی ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی ده‌كاته حه‌تمی و، میكانیزمی ئه‌و هاوسه‌نگی و ڕێكخستنه‌ش جیاوازیی بیری سیاسی به‌رهه‌م دێنیت. دیاره شه‌راكه‌ت و هه‌ڵسوكه‌وتی عه‌قڵمه‌ندانه‌ش له‌ته‌ك جیاوازییه‌كاندا، كه به مه‌فهومی سیاسی پێی ده‌وترێت (پلۆرالیزم)، مه‌وداكانی دیموكراسی له‌ناو كایه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و، به‌ڕیوه‌بردنی وڵات‌دا فراوان ده‌كات و، دواجاریش سامانی سیاسی له به‌ره‌نجامی كیبڕكێی نه‌رمی هێزه‌كاندا، زه‌خیره ده‌كرێت.
ڕه‌نگه هه‌مومان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك و نیگه‌ران بین، كه حكوومه‌ت له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوویدا، نه‌خشه و پلانی گونجاوی دیراسه‌تكراوی بۆ ته‌نگه‌ژه و پێشهاته‌كان نه‌بووه و، مافی ئه‌وه‌شمان هه‌بێت ڕه‌خنه له ئه‌دای حكوومه‌ت و ده‌وڵه‌تمه‌دارانی لێو به خه‌نده و ڕێكپۆش بگرین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانییه، له پاڵ بێپلانیی حكوومه‌ت و، نه‌بوونی سامانی ئابووری و نه‌قدیدا، هه‌ندێك هێزی گۆڕه‌پانی كوردستان قه‌یرانێكی سیاسییش ئیدامه پێده‌ده‌ن، كه له ئاستی دامه‌زراوه‌ییدا كاریگه‌ریی سه‌لبی بۆسه‌ر سامانی سیاسی و، له شه‌قامیشدا له‌سه‌ر كاڵبوونه‌وه‌ی ئینتیما هه‌یه.
دیاره له هه‌موو دونیادا ئه‌وكاته‌ی وڵات ده‌كه‌وێته به‌رده‌م جه‌نگ و قه‌یرانه‌وه، هێزه سیاسییه‌كان له چوارچێوه‌ی پاراستنی سه‌روه‌ری و ئاسایش‌دا، پێناسه‌ی خۆیان، بۆ به‌ڕیوه‌بردن و مواجه‌هه‌ی مه‌ترسییه‌كان له سیاقی نیشتمانیدا داده‌ڕیژنه‌وه و، هه‌رپرۆژه‌یه‌كیش له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سیاقه‌دا مه‌تره‌ح بێت، ئه‌وا مافی دڵسۆزانی نیشتمانه كه خاوه‌نه‌كه‌ی، بێئیعتبار و ناسنامه بكه‌ن.
به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی خێرا بۆ پاكێج و پرۆژه‌كانی هه‌ندێك هێزی سیاسی، تێده‌گه‌ین كه ئه‌م هێزه ته‌مه‌ن كورتانه، له درووشمبازیدا مه‌ودایان درێژه و، له موزایه‌ده‌شدا یه‌كه‌می بێڕكابه‌ر و، له پراكتیزه‌كردنی پرۆژه‌ی چاكسازیشدا زماندرێژی ده‌ستكورتن. بۆیه ته‌نها له‌ناو (بازنه)ی به‌هه‌ده‌ردانی سامانی سیاسی و، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حكوومه‌ت و، به‌فیڕۆدانی سه‌روه‌رییه‌كاندا، سلێمانی واته‌نی (ده‌یخولێننه‌وه).
مێژوو پێمانده‌ڵێت؛ له‌و ڕۆژه‌وه‌ی میحرابی كوفه خوێناوی بووه، شمشێری مه‌زهه‌ب كێلانی نه‌دیوه و، له ئیستایشدا نه‌ك هه‌ر عێراق و ناوچه‌كه‌ی دابه‌ش كردووه، به‌ڵكو خه‌ڵتانی خوێنیشی كردووه، ئاخر ئه‌وه مه‌زهه‌بگه‌راییه كه بووه به‌ماشێنی ڕه‌شكردنه‌وه‌ی ڕۆحی سپیی ده‌یان گه‌نج و، به ته‌ماحی نۆشینی پێكێكی شه‌رابی ته‌هور، له دووریی هه‌زاران (ساڵی ڕووناكی)یه‌وه به جۆرێك مه‌ستیان كردوون، كه حه‌یرانی (تی، ئین، تی) بن.
باشه با بپرسین به‌چی پێوه‌ریك، به‌و ڕیشه بڵێین (مه‌ردانه)یه، كه به ڕووی قایمی هێزێكی سوننی مه‌زهه‌به‌وه‌یه، كه له بلۆكی شیعی‌دا ته‌به‌نی و هاوكاری ده‌كرێت، چه‌ند پووچگه‌راییه سپیكردنه‌وه‌ی ڕووی (مه‌لای خه‌تێ) و دووباره‌كردنه‌وه‌ی مێژووه‌كه‌ی، مه‌گه‌ر نازانن (ئه‌بو موسلیم) به ڕه‌غمی هاوكوفی مه‌زهه‌بی و وه‌لائی بۆ خه‌لیفه، ته‌نها له‌سه‌ر كوردبوونی سه‌ربڕا و، سه‌ری بڕاویشیان به مه‌دخه‌لی (دارولسه‌لام)دا به گوێچكه بۆ ماوه‌ی سێ مانگ هه‌ڵواسی.
ئه‌و جه‌نگه سارده ناوخۆییه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كه هاوزه‌مانه له‌گه‌ڵ جه‌نگی گه‌رمی تێكشكاندنی تیرۆریزم، هێنده جێگه‌ی تێڕامانه كه به خوێندنه‌وه‌ی لۆژیك له به‌رده‌م دوو خاڵدا ڕامان ده‌گرێت، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه جه‌نگه‌كان هه‌ریه‌كه و پرۆژه‌ی بلۆكێكی مه‌زهه‌بین، دووه‌میشیان ئه‌وه‌یه كه ئامانجی هه‌ردوو جه‌نگه‌كه له دژایه‌تیكردنی سه‌ربه‌خۆییی كوردستاندا یه‌ك ده‌گرنه‌وه و، هه‌ر له‌و پێناوه‌شدا هه‌ڵگیرساون، ئاخر ڕاوه‌ستان له پشتی بایكۆت و، هه‌ماهه‌نگی یان بیده‌نگبوون له به‌رده‌م به‌كانتۆنكردنی كوردستان و، بانگه‌شه‌ی په‌لامار و ڕاپه‌ڕین و، زمانی زبری میدیا و، بڵاوكردنه‌وه‌ی گومان و شك و، هێرشی سه‌ركۆی چه‌مكه سیادییه‌كان و، په‌لاماردانی مێژووی پڕ سه‌روه‌ری بارزانی و، ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم، كه مۆدیلی هاوچه‌رخی بونیادی ده‌وڵه‌ته، ئه‌و پاكێجه گوماناویانه‌ن كه هێزه هه‌ڵوه‌شاوه‌كان، له پاڵ پرۆژه پیشنیازكراوه‌كانیاندا، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هێز به ئامانج ده‌گرن.




