پارێزه‌ره ئێراقچییه کورده‌کان

جه‌زای شێخ ڕه‌زا
کۆلکهخوێندهواری خۆ به توێژه‌ر و ئهنالیست (موحه‌لیل)ـزانی وا هه‌یه له ناو کورددا، بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك ئه‌رگومێنت پێشکه‌ش بکات و به شێوه‌یه‌کی لۆژیکی ڕووداوه‌کان شیی بکاته‌وه، دێت و له سه‌ره‌تاوه یه‌ك، دوو درۆی گه‌وره ده‌کات به ڕاستی. ئیدی خه‌رمانێکی تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵی وا له بۆچوون له‌سه‌ر ئه‌و درۆیانه پێکه‌وه ده‌نێت، مه‌گه‌ر هه‌ر خۆی بزانێت چ به‌روبوومێکی تێدا کۆ کردۆته‌وه. هه‌رکاتێکیش ناڕاستیی شیکارییه‌کانیان وه‌دیار که‌وتن، به‌و چه‌ند دێڕه سواوه‌ی له کنیانه، چهکوپینهیهکی ناقۆڵای ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگای سه‌رنجه، به‌شێك له‌و (توێژه‌ره‌وانه) به‌رپرس یان ئه‌ندامی سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی پارته‌کانن (بۆیه بارودۆخی پارته‌کانیان و کوردیان به‌و شێوه‌یه لێکردووه).
یه‌ك له گه‌وره‌ترین و زه‌قترین له‌و درۆیانه‌ی ساڵه‌های ساڵه بۆته ویردی سه‌رزمانی ئه‌و ستراتیژبینانه، پێویستیی پێکه‌وه‌بوونی کورده له ئێراقدا.
ئاوڕێکی سه‌رپێیی به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه تێبگه‌ین که؛
یه‌که‌م ــ ئه‌و وێنه‌یه‌ی ژیان له چوارچێوه‌ی جوگرافی و که‌لتووری ئێراقدا به شتێکی پیرۆزی وه‌ك فه‌رمانێکی خودایی دێنێته به‌رچاومان، وێنه‌یه‌کی لێڵی پڕ له گومانه.
دووه‌م ــ ئه‌و ده‌یان ڕێچکه پێچاوپێچانه‌ی که ئه‌و خۆ به ڕۆشنبیرزانانه ده‌یانه‌وێ لێیه‌وه بێنه ناو ئاوه‌ز و کۆهه‌ستی کوردان، جگه له هه‌را و هه‌ڵایه‌ك که مه‌به‌ستی ته‌سلیمکردنی خواز (ئیراده) و سه‌رلێشێواندنی تاکی کورده، چ په‌یوه‌ندی به پێویستیی بابه‌تیی و مێژوویی و چی و چییه‌وه نییه.
بۆیه ناپوختی و نادروستیی بانگه‌شه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ باوه‌شی داگیرکه‌رانی ئێراق، هێنده‌ی خۆری ناو ئاسمانی بێگه‌رد دیاره.
ساکارترین به‌ڵگه‌نه‌ویست که زانست پێی سه‌لماندووین ئه‌وه‌یه، که هیچکام له‌و پێشکه‌وتنانه‌ی مرۆڤ به‌ده‌ستی هێناون له ئاسمان بۆی نه‌باریوه، به‌ڵکو هه‌مووی به‌رهه‌می کۆی بیرکردنه‌وه و کاری خۆیه‌تی، که به درێژایی مێژوو به‌هۆی ئه‌زموونه زۆره‌کانییه‌وه فێری بووه. که‌وابوو ئه‌دێناوه‌ر گوته‌نی؛
ده‌کرێت تێخوێندنه‌وه‌ی مێژوو ببێت به هۆی خه‌مڵاندنی هۆشیاری و ڕێگری، له دووباره‌بوونه‌ی که‌وتنه‌وه هه‌مان هه‌ڵه‌ی له‌وه‌به‌ر.
ده‌زانم که له وتارێکی وا کورت‌دا، نه‌ك جێگای باسکردنی هه‌موو ئه‌و کاره‌ساته له‌یه‌کچووانه نابێته‌وه که له ڕابوردووی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌دا ڕوویداوه، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت شوێنی لیستی ڕووداوه‌کانیش نییه. بۆیه باسکردنی درێژی ئه‌وه‌یان، لێده‌گه‌ڕێین.
ساڵانێکی زۆره بۆن و به‌رامه‌ی ئه‌و گه‌ناوه قێزه‌ونه‌ی ئێراق، له دووریی سه‌دان کیلۆمه‌تره‌وه مێشکی ژیاندۆستان کاس ده‌کات. بۆیه ئه‌وانه‌ی لێی بێزار نابن و ده‌یانه‌وێت تێیدا بژین، دیاره یان هێنده بێ هه‌ست و نه‌زانن که مرۆڤ گومانی له کارکردنی مێشك و ئاوه‌زیان هه‌بێت، یاخود ئه‌وه‌نده ئالووده‌ی بۆنی بارووت و خوێنن و تامه‌زرۆی تاریکستانی و مه‌رگن، که مۆڵه‌تیان بۆ ژیانویستی نه‌هێشتۆته‌وه.
خۆ ئه‌گه‌ر که‌سانێك بیانه‌وێت کوردستانیش ڕاکێش بکه‌نه‌وه بۆ ناو ئه‌و (باخچه ڕازاوه‌یه)، ئه‌وا نه‌ك به لێکۆڵه‌ری ستراتیژی و خوێنده‌وار و ته‌نانه‌ت که‌سی ئاساییش هه‌ژمار ناکرێن، به‌ڵکو ده‌بێت بنێررێن بۆ لای پزیشك و دامه‌زراوه‌ی تایبه‌تی و چاره‌سه‌رێکیان بۆ بدۆزرێته‌وه (ئه‌گه‌ر پسپۆڕانی تایبه‌تی ئه‌و بواره‌ش ده‌سنه‌که‌وت، ئه‌وا ده‌کرێت به ڕێگای دی ــ وه‌ك پاڕانه‌وه و......تاد، ـــ ئه‌و ئه‌هریمه‌نه له گیانیان ده‌ربهێنرێت).
خوێنه‌ری به‌ڕێز، تۆش وه‌کو من ده‌زانی، ئه‌م ژینوار (واقیعی حاڵ)ـه‌ی ئێستای ئێراق، شتێکی نوێ یاخود تێپه‌ڕ (عابر) نییه، به‌ڵکو به‌شێکه له خه‌سڵه‌تی مێژووی ئه‌و وڵاته. دیاره ئه‌مه‌ش نه بڕیاری خودایه و نه چاره‌نووسێکی نوسراو، به‌ڵکو ئه‌نجامێکی هه‌رده‌بێ (حه‌تمی)ـی کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و پێکهاته لهیهکنهچووانهیه له جوگرافیایه‌کی یه‌کگرتوودا که هه‌رچی فۆرمی فه‌رمانڕانییه تێیدا تاقی کراوه‌ته‌وه، که‌چی هه‌ر گه‌یشتۆته‌وه هه‌مان ئه‌نجامی ناماقووڵ، که خوێنڕشتن و سڕینه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی دی له دیارترین خهسڵهتهکانێتی.
ئه‌گه‌ر واز له مێژووی دێرین بهێنین (که ئێره جێگای باسکردنی نییه) و ته‌نها ئاوڕێکی هێجگار کورت له دوێنێیه‌کی نزیك بده‌ینه‌وه، ده‌بینین ئه‌و (برا موسوڵمانانهمان) له‌و کاته‌وه خۆیان گوته‌نی (فه‌تح)ـی وڵاتی چیایان کردووه، که‌مته‌رخه‌می (قوسوری)ـیان له داپڵۆسینی کوردداندا نه‌کردووه.
ئه‌وان که بۆ خۆیان و له‌و ململانێ خوێناوییه‌ی نێوان هه‌ردوو ئایینزای سوننه و شیعه مێژوویه‌کی پڕ کاره‌ساتی وایان هه‌یه که نه ئێمه و نه هه‌زارانی وه‌کو ئێمه ناتوانین پووشێك بین له سهنگینترکردنی لایه‌نێکیان، که‌چی هه‌ر که بۆیان لوابێت به چاوێکی زۆر سووك سه‌یری ئێمه‌ی کوردی موسوڵمانیان کردووه. جا که له لایه‌که‌وه نه‌یانتوانیوه تێکڕای ئه‌و خه‌ڵکه بکه‌ن به عاره‌ب (موستهعرهبیان بکه‌ن)، له لایه‌کی دییه‌وه خه‌ڵکه‌که‌ش به ویستی خۆیان نه‌بوون به عاره‌ب (موعهڕڕهب نه‌بوون)، ئیدی نازناوی (شوعوبی)ـیان لێناوین، یان له باشترین باردا پێیان گوتووین مه‌والی، که مانایه‌کی قووڵی بێڕێزیی له ناواخنیدایه.
مهوالێکان پله‌یه‌کی زۆر نزمتریان له عاره‌به‌کان هه‌بووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که زۆربه‌ی شه‌ڕ و داگیرکارێکان به‌وان کراوه، به‌ڵام بۆیان نه‌بووه سواری وڵاخی به‌رزه (ئه‌سپ) ببن و ده‌بوایه پیاده بن و جلوبه‌رگی وایان له‌به‌ردابێت، که بناسرێنه‌وه. زۆرجاریش ئه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه کراوه که ئافره‌تی عاره‌ب ماره بکه‌ن، به‌ڵام عاره‌به‌کان کچه‌کانی ئه‌وانیان له خۆیان ماره ده‌کرد. ته‌نانه‌ت هه‌ندێکجار گزی (جیزیه)ـشیان لێسه‌ندوون و چه‌ندان ڕه‌فتاری به‌دی تریان له‌ته‌کدا کردوون.
به کورتی، مه‌والی لای ئه‌وان ئه‌و که‌سانه بوون که یارمه‌تیی عاره‌به‌کانیان ده‌دا، له پله‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیدا که‌مێك له سه‌روو پله‌ی به‌ند(عه‌بد)ه‌وه بوون، به‌ڵام به هاوڕێ وه‌رنه‌ده‌گیران و هه‌رگیز نهدههێنرانه ڕیزی عاره‌به‌کانه‌وه. خۆیان گوته‌نی؛ مه‌والی که‌سانی گچکه و ڕه‌ق و وشك و بێمێشك (عولوج)ـن.
ده‌گێڕنه‌وه که ئه‌بو موسلیمی خۆراسانی کورد که یه‌کێك بوو له‌و مهوالییانه، به له‌شکرێکی گه‌وره‌وه له سه‌ره‌تای ساڵی 750ز.دا، له خۆرئاوای هه‌ولێر و له‌سه‌ر ڕووباری زێی گه‌وره، له شه‌ڕێکی گه‌وره‌دا له‌شکری ئه‌مه‌وی ده‌شکێنێت و فه‌رمانڕه‌وایه‌تی جیهانی ئیسلامی له‌سه‌ر سینییه‌کی ئاڵتوونی پێشکه‌ش به ئالی عه‌باس ده‌کات (وا دیاره مێژوو دووباره ده‌بێته‌وه و دیسانه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و له خۆرئاوای هه‌ولێر و له‌سه‌ر ڕووباری زێی گه‌وره، له‌شکری تاریکپه‌رستان تێكدهشکێنرێت، که ئومێد وایه ئه‌مجاره به دانایی بارزانی و هاوکاره‌کانی، نه‌هێڵرێت توانا و وزه‌ی کوردان بچێت بۆ خه‌ڵکی دی).
چیرۆکه‌که درێژه و ئێره شوێنی گێڕانه‌وه‌ی نییه. ئه‌م ئالی
عه‌باسه، هه‌ر هێنده ڕێزی ئه‌بو موسلیمیان گرت، تا خۆیان به‌هێز کرد، ئیدی خه‌لیفه‌که‌یان، ئه‌بو جه‌عفه‌ری مه‌نسوور، که (سه‌روه‌ری) تێکڕای موسوڵمانان بوو، به پلانێکی نامه‌ردانه‌ی له‌وان شیاو، له ماڵی خۆیدا کوشتی. هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان، به‌ڵکو خۆی و باوانیشیان به ناپاك له‌قه‌ڵه‌مدا. ئه‌وه‌تا له‌سه‌ر ده‌می شاعیری ده‌ربار، ئه‌بو دولامهوه پێیده‌ڵێن:
أبا مجرم ما غیر الله نعمة علی عبده حتی یغیرها العبد
أفی دولة المنصور حاولت غدره ألا ان اهل الغدر آباؤك الکرد
(ئه‌م چیرۆکه له ده‌یان سه‌رچاوه‌ی عاره‌بی و هی تریشدا هاتووه)
له‌به‌رئه‌وه‌ی له ڕابوردوو و تا ئێستایش:
ئه‌وان مێژوویان تژییه له‌و مهنسوورانهی ئاماده‌یی هه‌میشه‌ییان بۆ (ئه‌و فه‌رمانه خوداییانه) تێدایه که شمشێره ژه‌هراوییه‌کانیان به بڕینی ملی کوردان کول بکه‌ن. ئێمه‌ش چه‌ندانی وه‌ك ئه‌بو موسلیمی خۆراسانیمان هه‌بووه و هه‌یه که تا ئه‌وپه‌ڕی شیان له خزمه‌تی هه‌موو شته نه‌شیاوه‌کانی ئه‌واندا بن و ته‌نیا کاتێك به هۆشی خۆیاندا بێنه‌وه که کار له کار ترازاوه و هیچیان پێناکرێت ئه‌وه نه‌بێت سه‌ر شۆڕ بکه‌ن بۆ فه‌رمانه‌کانیان، به‌ڵکو ئه‌مه خوایه لوتفیان پێ بکه‌ن و که‌مێك به به‌زه‌یی بن له سه‌ربڕینیاندا.
داواکردنه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ باوه‌شی ئێراقی عوروبه، له لایه‌ن ئه‌و (ڕۆشنبیره)، ئێراقچییه خۆ بهکهمزانانهوه، داواکردنی دووباره به مهوالیبوونمانه. بۆیه له‌و بڕوایه‌دام که هۆشمه‌ندان و بگره زۆربه‌ی هه‌ره زۆری تاکی کورد، پێکه‌وه‌بوون له‌گه‌ڵ ئه‌و (سهروهرانهمان)دا به نوشوستی و که‌ماسیی خۆی ده‌زانێت و قێز له‌وه ده‌کاته‌وه هاونیشتیمانی وڵاتێك بێت که مرۆڤ تێیدا بکرێته قوربانیی حه‌ز و ئاره‌زووی ئایدیایه‌کی سواو و که‌سانێك که ئاستی بیرکردنه‌وه‌یان له سه‌روو و خوارووی ناوکیاندایه.
له‌و بڕوایه‌دام هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌م کوردستانه‌دا باوه‌ڕیان به ژیانێکی شه‌ره‌فمه‌ندانه و شایسته به مرۆڤ هه‌یه، جا چ کورد بن یاخود خه‌ڵکانی دی، هاوبیر و هاوڕان له‌ته‌ك بارزانیدا بۆ ڕزگاربوون له‌و ته‌لبه‌ند و ته‌یمانه‌ی ناوی ئێراقه.




