تاكه‌ی به‌مشێوه‌یه؟

كه‌ریم قادر
سه‌ر ده‌ركردن له پێشهاته‌كان كارێكی ئاسان نییه، به‌ڵام ده‌زگاگه‌لێك هه‌ن له رێگه‌ی شرۆڤه‌كارانیانه‌وه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئاینده ده‌خه‌نه ڕوو. ده‌زگای ستراتفۆر، كه یه‌كێكه له‌و ده‌زگایانه، له دواخوێندنه‌وه‌یدا بۆ ده ساڵی داهاتووی جیهان باس له زۆر ئه‌گه‌ر ده‌كات به‌وه‌ی له ماوه‌ی داهاتوودا، دابه‌شبوون و لێكهه‌ڵوه‌شانه‌وه و به‌رزبوونه‌وه و دابه‌زین له پێگه‌ی هه‌ندێ وڵاتی جیهان روو ده‌دات، كه بێگومان ده‌بێته جێی مشتومڕی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
ده‌زگا و رووناكبیر و شرۆڤه‌كارانی كوردستان له به‌رانبه‌ر كێشه و قه‌یرانه‌كانی ئێستا و ئاینده‌ی وڵاته‌كه‌یان، چیان هه‌یه یا له كوێی پێشهاته‌كاندان؟ به‌داخه‌وه، تا ئێستا ئاینده به لایانه‌وه هیچ نییه، پێشموانییه ئه‌وه حوكمدانێكی زاڵمانه بێت، چونكه ئه‌وه‌ته له‌و نووسینانه‌ی رۆژانه لێره و له‌وێ له‌سه‌ر ره‌وشی كوردستان ده‌خوێنینه‌وه، له قووڵكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان و تۆمه‌تباركردن و سووككردنی كار و ده‌سكه‌وته‌كان زیاتر هیچی دیكه نابینین، كه له راستیدا ده‌بوو ئه‌وانه له‌بری بانگه‌شه‌كردن بۆ تێكوپێكدان و هه‌ڵته‌كاندن و سه‌راوژێركردنی هه‌موو شتێك، بێئه‌وه‌ی به‌دیلێكی باشتر بخه‌نه ڕوو، پێویسته كار له‌سه‌ر ئاینده‌ی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن، كه ئامانجی هه‌موو شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كان بووه. ئه‌م شێوازه باوه‌ی ئێستا، كه به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی دژ به یه‌كدا دابه‌ش بووه، له به‌رهه‌مهێنانی بێئومێدكردن و خۆ ریسواكردن به‌ولاوه هیچی دی نییه.
له‌م هێنان و بردنه‌دا ده‌مه‌وێ بڵێم، خه‌ریكه له سایه‌ی شێوازه باوه‌كه هه‌موو پێشكه‌وتن و پیرۆزییه‌كانی نه‌ته‌وه كاڵ ده‌بنه‌وه، تا راده‌ی دژوه‌ستانه‌وه‌ی مافی سه‌ربه‌خۆیی به بیانووی سه‌مه‌ره، كه ده‌ریایه‌ك خوێنی رۆڵه‌ی ئه‌م گه‌له‌ی بۆ به‌خشراوه و په‌یوه‌سته به مافی نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌وه نه‌ك كه‌سێك و حزبێك، یا فرۆشتنه‌وه‌ی پرۆپاگه‌نده‌ی ده‌زگا هه‌واڵگره نه‌یاره‌كان، كه له‌وه‌ته‌ی كورد خه‌بات بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی ده‌كات، ئه‌سپی خۆیان له دژی زین كردووه. بۆیه ئه‌مڕۆ له هه‌موو كات زیاتر كوردستان پێویستی به‌و نووسه‌ر و رووناكبیر و شرۆڤه‌كارانه هه‌یه، كه ئێستا و ئاینده‌ی وڵاتیان به‌لاوه گرینگه، نه‌ك شكاندنه‌وه به‌لای ئه‌م حزب یا ئه‌و حزب و هێرشكردن و قۆڵبادانی یه‌كدی و سڕینه‌وه‌ی پیرۆزییه‌كان، كه هیچ كاتێك له به‌رژه‌وه‌ندیی وڵات‌دا نییه.




