ته‌وقه‌ی خواحافیزی

كه‌ریم قادر
وه‌ك ئه‌وه‌ی گوێمان لێ ده‌بێ و ده‌خوێنینه‌وه، كۆشكی سپی به فه‌رمی له‌گه‌ڵ عێراقێكی یه‌كگرتوودایه، كه نزیكه‌ی سه‌د ساڵ ده‌بێ دامه‌زراوه. له‌و ته‌مه‌نه‌یدا عێراق هیچ كاتێك ده‌وڵه‌تێكی ته‌واو سه‌قامگیر و بێ قڕڕه نه‌بووه، یا له‌ناوخۆیدا قڕڕه‌ی هه‌بووه یا به‌ناو و ناونیشانی جۆراوجۆر له‌گه‌ڵ دراوسێكانیدا شه‌ڕی هه‌بووه.
ئایا پرۆسه‌ی ئازادیی عێراق بۆ پاراستنی عێراقی یه‌كگرتوو بوو؟ نه‌خێر، ئه‌ویش له‌به‌ر هۆكارێكی ساده، ئه‌مریكا به‌ناونیشانی بڵاوكردنه‌وه‌ی دیموكراسی رژێمی سه‌دامی رووخاند، كه به سیاسه‌تی زه‌بروزه‌نگ جۆرێك له یه‌كگرتوویی دروست كردبوو. به‌ڵام به‌و هاتنه‌ی ئه‌مریكا، كه به‌هۆیه‌وه‌ی قوربانییه‌كی زۆری گیانی و ماددی به‌خشییه بڕیاری رزگاركردنی عێراق، عێراقی كۆن بووه وڵاتێكی بێ سه‌روه‌ریی و هه‌ڵوه‌شاوه، واته ئه‌وه‌ی ماوه ته‌نها به فه‌رمی راگه‌یاندنیه‌تی، ئه‌گه‌رنا تازه ئه‌و عێراقه یه‌كگرتووه نابینینه‌وه، كه له پێشدا هه‌بوو.
ئایا له واقیع و له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌و حكوومه‌ته‌ی له به‌غدا حوكمڕانه به‌رانبه‌ر هه‌موو پێكهاته‌كان له یه‌ك دووریی وه‌ستاوه و حكوومه‌تێكی نیشتمانیی و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌یه؟ دیسان ده‌ڵێین: نه‌خێر.
بۆیه كۆشكی سپی بیه‌وێ یا نا، پێویسته و كاتی هاتووه بۆ ته‌واوكردنی كاره‌كه‌ی نوێنه‌ری سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێراق هان بدات ده‌ست به گفتوگۆی فه‌رمی و ئاشكرا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به ئاشتی و بێ خوێنڕشتنی زیاتر به ته‌وقه‌كردن خواحافیزی له یه‌كدی بكه‌ن، كه ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ هێوركردنه‌وه و سه‌قامگیركردنه‌وه‌ی زه‌بروزه‌نگی وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌ش.




