نێچیرڤان بارزانى: مێژووی شاری سلێمانی زۆر له ته‌مه‌نه‌كه‌ی گه‌وره‌تره

ده‌سپێكردنى كاره‌كانى شازده‌هه‌مین فیستیڤالى گه‌لاوێژ له سلێمانى كرد كه ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى نووسه‌ر و ڕ‌ۆشنبیرانى پارچه‌كانى كوردستان و ووڵاتانى دراوسێ و ئه‌ورووپا ئاماده‌ى بوون و له ماوه‌ى سێ ڕۆژى به‌رده‌وامبوونیدا، چه‌ندین چالاكیى جۆراوجۆرى ئه‌ده‌بى تێدا پێشكه‌ش ده‌كرێت.
له وته‌یه‌كدا سه‌رۆك وه‌زیران خۆشحاڵیى خۆى نیشان دا كه هاوكات له‌گه‌ڵ یادى دروستكردنى شارى سڵێمانى به‌شدارى له فیستیڤاڵه‌كه‌دا ده‌كات و پیرۆزبایى له خه‌لكى سلێمانى كرد و گوتى: "زۆر دڵخۆشم كه هاوكات له‌گه‌ڵ یادكردنه‌وه‌ی یادی 228 ساڵه‌ی دروستكردنی شاری سلێمانیدا، لێره‌وه پیرۆزبایی له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانپه‌روه‌ری شاری سلێمانیى خۆشه‌ویست بكه‌م. مێژووی شاری سلێمانی زۆر له ته‌مه‌نه‌كه‌ی گه‌وره‌تره، سلێمانی به چالاكی و هوشیاری و كوردپهرهریى خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌و ته‌مه‌نه‌یدا مێژوویه‌كی زۆر گه‌وره‌ی تۆمار كردووه، له به‌ر ئه‌وه سلێمانی هه‌ر له سه‌رده‌می بابانه‌كانه‌وه تاوه‌كو ئێستا جێگه‌ی شانازیى خه‌ڵكی كوردستان بووه. پیرۆزبایتان لێ ده‌كه‌م"
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به گرنگیى فیستیڤاڵى ئه‌ده‌بیى گه‌لاوێژ كرد كه ساڵانه ئه‌نجام ده‌درێت و له‌مباره‌یه‌وه ئاماژه‌ى به‌وه دا كه "فیستیڤاڵی گه‌لاوێژ جگه له‌وه‌ی یادگارێكهبۆ گۆڤاری (گه‌لاوێژ) كه له 10 ساڵی ته‌مه‌نیدا خزمه‌تێكی زۆری زمان و ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیریى كوردی كرد له چله‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، هه‌روه‌ها به‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌كی كار و به‌رهه‌مه‌كانی گه‌وره نووسه‌ر و ئه‌دیب و سیاسه‌تمه‌داری كورد ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده. ده‌مه‌وێ زۆر به بایه‌خه‌وه ئه‌وه‌ش بڵێم فیستیڤاڵى ئه‌ده‌بى و ڕووناكبیریى گه‌ڵاوێژ بووه‌ته بۆنه‌یه‌كى گه‌وره‌ى ئه‌ده‌بى و ڕۆشنبیریى زۆر دیار له كوردستاندا، ئه‌نجامدانى به شێوه‌یه‌كى ڕێكوپێكى ساڵانه جێگه‌ى ڕێزه و هیوادارم ساڵ به ساڵ فراونتر ببێت و ببێته بۆنه‌یه‌كى ئه‌ده‌بى و ڕۆشنبیریى زۆر گه‌وره له هه‌موو ناوچه‌كه‌دا، وه‌ك فیستیڤاڵانى ووڵاتانى پێشكه‌وتووى جیهانى لێ بێت. هیوادارم به‌رهه‌مى زۆر نایانى ئه‌ده‌بى و ڕ‌ۆشنبیرى له‌و فیستیڤاڵه پێشكه‌ش بكرێن و جووڵه‌یه‌كى زیاتر به كار و داهێنانى ئه‌ده‌بى و ڕ‌ۆشنبیرى بدات له هه‌موو پارچه‌كانى كوردستاندا."
نێچیرڤان بارزانى پشتیوانیى خۆى بۆ كردنى سلێمانى به پایته‌ختى ڕۆشنبیریى كوردستان دووپات كرده‌وه و گوتى: " یه‌كه‌م كه‌س كه باسی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كردین و بڵاویشى كرده‌وه كه سلێمانی بكرێته پایته‌ختی ڕۆشنبیریى كوردستان، فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی بوو كه ئه‌مڕۆ لێره له‌گه‌ڵمان به‌شداره، كه ئه‌و كات له كابینه‌ی پێنجه‌مدا وه‌زیری ڕۆشنبیری بوو، پێشنیازه‌كه‌ی گونجاو بوو به لای ئێمه‌وه، به لاى ئێمه‌وه زۆر گونجاو بوو كه سلێمانى بكرێ به پایته‌ختى ڕۆشنبیریى كوردستان، هه‌روه‌ها كه له ساڵی 2010دا پڕۆژه بڕیارێك له لایه‌ن 20 په‌رله‌مانتار كه خه‌ڵكی سلێمانی و شاره جیاجیاكانی كوردستان بوون، پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان كرا، پشتیوانیمان لێ كرد. ئێستاش لێره‌وه داوا ده‌كه‌ین په‌رله‌مان ئه‌و پڕۆژه‌یه به زووترین كات په‌سه‌ند بكات، ئێمه‌ش وه‌ك حكوومه‌تى هه‌رێم دوای ئه‌وه به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ ئیداره و ڕۆشنبیرانی سلێمانی كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره و ئه‌و داموده‌زگایانه‌ی كه پێویسته بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دابمه‌زرێن، له شارى سلێمانیدا بیكه‌ین."
سه‌رۆك وه‌زیران هاته سه‌ر باسى نیشتمانپه‌روه‌ریى خه‌ڵكى سلێمانى و تیشكى خسه سه‌ر پشتگیریان بۆ شۆرشگێڕانى كوردستان و گوتى: " خه‌ڵكی سلێمانی به هه‌مان شێوه‌ش پشتیوانی له شۆڕشگێڕانی هه‌موو كوردستان كردووه، قه‌ت عاده‌تی خه‌ڵكی سلێمانی نه‌بووه بێڕێزیى به‌رامبه‌ر سه‌ركرده و شۆڕشگێڕه‌كان بكات . خه‌ڵكی سلێمانی بوو پێشوازییه‌كی بێوێنه‌یان له سمكۆی شكاك كرد. خه‌ڵكی سلێمانی بوو به گیانی خۆی ته‌رمی پیرۆزی شێخ مه‌حموودی پاراست له ڕێوڕه‌سمی ناشتنیدا، خه‌ڵكی سلێمانی بوو له كاتی هێنانه‌وه‌ی بارزانییه‌كان له نه‌فیكردن له باشووری عێراق به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاریى ئه‌و شۆڕشگێڕانه‌ی كرد، خه‌ڵكی سلێمانی بوو له كاتی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی هه‌ردوو نه‌مران مه‌لا مسته‌فاى بارزانی و ئیدریس بارزانیدا یه‌ك شه‌و زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی نه‌خه‌وتن له پێشوازییاندا."
نێچیرڤان بارزانى له سه‌ر حه‌ز و ویستى به‌رده‌وامى سسلێمانى بۆ نوێكارى و نوێبوونه‌وه‌ش ڕاوه‌ستا و ڕوونى كرده‌وه كه "سلێمانی شارێكه حه‌زی له نوێكاری و نوێبوونه‌وه‌یه، بۆیه‌ش هه‌موو بزاڤێكی خه‌ڵكی سلێمانی له پێناو پێشكه‌وتنی كوردستاندا جێگه‌ی ڕێزه، چونكه گره‌نتیى بوون و مانه‌وه‌ی دروستبوونی ڕایه‌كی گشتیى هوشیار له كوردستان لێره‌وه ده‌ستى پێ كردووه. سلێمانی زۆر له‌مێژه هه‌روا به جووڵه بووه، بۆیه‌ش خۆشه‌ویست بووه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه بۆ كه‌س نییه ئه‌مڕۆ پێی بڵێت ئێمه ئێوه‌مان خستووه‌ته جووله. هه‌روه‌ها له كه‌سیشی قبووڵ ناكات بۆ هیچ مه‌رامێك له مێژووی خۆی و كوردستانى داببڕێت، یان به ناوی خه‌ڵكی سلێمانییه‌وه مێژووی پڕ له قوربانى و شۆڕشی كوردستانیه‌تى بشێوێندرێت."
هه‌روه‌ها داواى له هه‌موو ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد كه بایه‌خێكی زیاتر به شوێنه‌واره‌كانی سلێمانی بده‌ن، به‌رهه‌می زاره‌كیى كه‌سه داهێنه‌ر و ناوداره‌كانی كۆ بكرێنه‌وه و تۆمار بكرێن، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی مێژووی سلێمانی پیشان ده‌ده‌ن كۆ بكرێنه‌وه و بپارێزرێن. گرنگیش به پاشماوه‌كان و میراتی كه‌لتووریی بنه‌ماڵه دێرینه‌كانی شاری سلێمانی بدرێت. هیواشى خواست كه پڕۆژه‌ی ئینسكلۆپیدیای سلێمانی به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه و شارستانیانه ئه‌نجام بدرێت و پشتگیریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پرۆژه‌یه دووپات كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانى تیشكى خسته ڕه‌وشى ئه‌مڕۆى عێراق و بارودۆخى سیاسیى ووڵات و گوتى: " ئێمه وه‌ك حكوومه‌ت و سه‌ركردایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه پابه‌ند بووینبه چاره‌سه‌ریى ئاشتیانه‌ی كێشه‌ی كورد، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌موو هه‌وڵێكمان داوه، به‌ڵام ڕێككه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر كه ڕێگه‌ی ڕاستی دانا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له عێراقدا به سه‌رپه‌رشتیى سه‌رۆكى هه‌رێم، به داخه‌وه جێبه‌جێ نه‌كراوه. هه‌روه‌ها به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی جددی نه‌بوو بۆ هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ چاره‌سه‌ریى ته‌نگژه‌ی سیاسیى ئێستای عێراق. له جیاتی ئه‌وه به پێكهێنانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله بارودۆخه‌كه ئاڵۆزتر كراوه. مام جه‌لال به‌و وه‌زعه ناخۆشه‌وه چووه به‌غدا و له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان دانیشت، به‌ڵام به كرده‌وه و ڕه‌فتاری نه‌گونجاو ئاسته‌نگ خرایه به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی. ئێمه لێره‌وه جارێكی دیكه ده‌ڵێین پێویسته ده‌ستووری عێراق جێبه‌جێ بكرێت، چونكه ڕێگه‌ی دروستی بۆ چاره‌سه‌ریى كێشه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنی تهوافوقیانهی كاروباره‌كانى دیاری كردووه."
له كۆتایىدا پشتگیرى بۆ داوا ڕه‌واكانى كورد له سووریا و توركیا دووپات كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: "پشتیوانی له داوا ڕه‌وا نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراسییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانی سووریا ده‌كه‌ین، پشتیوانی له داوا ڕه‌وا دیموكراسییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانی توركیا ده‌كه‌ین، هیوادارین كورد و نه‌ته‌وه دراوسێكانى له په‌یوه‌ندیه‌كى زۆر باش و پڕ له هاوكاریدا بن.
ئەمەش دەقی وتاری سەرۆکی حکوومەتی کوردستانە
ئه‌م كاته‌تان باش،
ده‌قى وتارى سه‌رۆك وه‌زیران له فیستیڤاڵى گه‌لاوێژ ده‌نێرین.
سوپاستان ده‌كه‌ین.
به ناوی خوا،
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز،
میوانانی خۆشه‌ویست،
هه‌موو لایه‌كتان به خێر بێن بۆ فیستیڤاڵی گه‌لاوێژ.
ئه‌دیب و ڕۆشنبیرانی شار و پارچه‌كانی تری كوردستان، هه‌موو میوانان به گشتی، خۆشحاڵم كه ئه‌مڕۆ لێره ده‌تانبینم. هه‌موو لایه‌كتان دیسان به‌خێر بێن سه‌ر چاوان.
زۆر دڵخۆشم كه هاوكات له‌گه‌ڵ یادكردنه‌وه‌ی یادی 228 ساڵه‌ی دروستكردنی شاری سلێمانیدا، لێره‌وه پیرۆزبایی له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانپه‌روه‌ری شاری سلێمانیی خۆشه‌ویست بكه‌م. مێژووی شاری سلێمانی زۆر له ته‌مه‌نه‌كه‌ی گه‌وره‌تره، سلێمانی به چالاكی و هوشیاری و كوردپهرهریی خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌و ته‌مه‌نه‌یدا مێژوویه‌كی زۆر گه‌وره‌ی تۆمار كردووه، له به‌ر ئه‌وه سلێمانی هه‌ر له سه‌رده‌می بابانه‌كانه‌وه تاوه‌كو ئێستا جێگه‌ی شانازیی خه‌ڵكی كوردستان بووه. پیرۆزبایتان لێ ده‌كه‌م خه‌ڵكی خۆشه‌ویستى شارى سلێمانی، ئینشاڵڵا هه‌میشه له پێشكه‌وتندا ده‌بن.
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز..
فیستیڤاڵی گه‌لاوێژ جگه له‌وه‌ی یادگارێكه بۆ گۆڤاری (گه‌لاوێژ) كه له 10 ساڵی ته‌مه‌نیدا خزمه‌تێكی زۆری زمان و ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیریی كوردی كرد له چله‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، هه‌روه‌ها به‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌كی كار و به‌رهه‌مه‌كانی گه‌وره نووسه‌ر و ئه‌دیب و سیاسه‌تمه‌داری كورد ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده. ده‌مه‌وێ زۆر به بایه‌خه‌وه ئه‌وه‌ش بڵێم فیستیڤاڵى ئه‌ده‌بى و ڕووناكبیریى گه‌ڵاوێژ بووه‌ته بۆنه‌یه‌كى گه‌وره‌ى ئه‌ده‌بى و ڕۆشنبیریى زۆر دیار له كوردستاندا، ئه‌نجامدانى به شێوه‌یه‌كى ڕێكوپێكى ساڵانه جێگه‌ى ڕێزه و هیوادارم ساڵ به ساڵ فراونتر ببێت و ببێته بۆنه‌یه‌كى ئه‌ده‌بى و ڕۆشنبیریى زۆر گه‌وره له هه‌موو ناوچه‌كه‌دا، وه‌ك فیستیڤاڵانى ووڵاتانى پێشكه‌وتووى جیهانى لێ بێت. هیوادارم به‌رهه‌مى زۆر نایانى ئه‌ده‌بى و ڕ‌ۆشنبیرى له‌و فیستیڤاڵه پێشكه‌ش بكرێن و جووڵه‌یه‌كى زیاتر به كار و داهێنانى ئه‌ده‌بى و ڕ‌ۆشنبیرى بدات له هه‌موو پارچه‌كانى كوردستاندا.
له سه‌رانسه‌رى مێژووی كورددا، زانا و نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندانى گه‌وره‌ى كورد به نه‌بوونی و به‌بێ پشت و په‌نا داهێنانیان كردووه و هونه‌ر و كه‌لتوور و كه‌له‌پووری كوردی‌یان پاراستووه، هه‌موویان به توانا و ڕه‌نجی خۆیان ده‌ركه‌وتن، ئێستا ئه‌و ده‌رفه‌ته هاتووه‌ته پێش حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پشتیوانى له نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و زانایانی كورد بكات، ئه‌و فیستیڤاڵانه له‌و بواره‌شدا گرنگن. هه‌روه‌ها حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵ ده‌دات، به هاوكاری و شاره‌زایى بوارى فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر، به‌رنامه‌یه‌كى پوخت دابڕێژێت بۆ زیاتر خزمه‌تكردنى ئه‌م فه‌رهه‌نگه كه هوكارێكى سه‌ره‌كیى مانه‌وه‌مان بووه و هه‌رواش ده‌مێنێ.
فیستیڤاڵی گه‌لاوێژ چالاكییه‌كی گرنگه، زۆریش گرنگه كه به‌رده‌وام چالاكیی گه‌وره و ڕۆشنبیری له سلێمانی ده‌كرێن، ئه‌وه له به‌رچاوی هه‌موومانه. به بیرم دێت یه‌كه‌م كه‌س كه باسی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كردین و بڵاویشى كرده‌وه كه سلێمانی بكرێته پایته‌ختی ڕۆشنبیریی كوردستان، فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی بوو كه ئه‌مڕۆ لێره له‌گه‌ڵمان به‌شداره، كه ئه‌و كات له كابینه‌ی پێنجه‌مدا وه‌زیری ڕۆشنبیری بوو، پێشنیازه‌كه‌ی گونجاو بوو به لای ئێمه‌وه، به لاى ئێمه‌وه زۆر گونجاو بوو كه سلێمانى بكرێ به پایته‌ختى ڕۆشنبیریى كوردستان، هه‌روه‌ها كه له ساڵی 2010دا پڕۆژه بڕیارێك له لایه‌ن 20 په‌رله‌مانتار كه خه‌ڵكی سلێمانی و شاره جیاجیاكانی كوردستان بوون، پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان كرا، پشتیوانیمان لێ كرد. ئێستاش لێره‌وه داوا ده‌كه‌ین په‌رله‌مان ئه‌و پڕۆژه‌یه به زووترین كات په‌سه‌ند بكات، ئێمه‌ش وه‌ك حكوومه‌تى هه‌رێم دوای ئه‌وه به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ ئیداره و ڕۆشنبیرانی سلێمانی كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره و ئه‌و داموده‌زگایانه‌ی كه پێویسته بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دابمه‌زرێن، له شارى سلێمانیدا بیكه‌ین. دیسانه‌وه هه‌ر به پێى ئه‌و پێوارانهى كه ئێستاش باس كرا، كاك جه‌مال باسى كرد، دیسانه‌وه من لێره‌وه پشتگیریى خۆم وه‌كو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دووپات ده‌كه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه سلێمانى ببێته پایته‌ختى ڕۆشنبیریى كوردستان و دیسانه‌وه داوا له په‌رله‌مان ده‌كه‌ین كه به زووترین كات، ئه‌م كاره ئه‌نجام بدات.
لێره‌وه ده‌مه‌وێ سه‌رنجتان بۆ ئه‌وه ڕابكێشم كه كاتێك كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی ئه‌و پێشنیازه ده‌كه‌ن و پشتیوانی ده‌كه‌ن، به هۆی ڕابردوو و چالاكیی ئێستای سلێمانییه. كاتی خۆیشی كه له سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلوولدا نازناوی "شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی" پێ درا هه‌ر به هۆی شۆڕشگێڕیی خه‌ڵكه‌كه‌یه‌وه بووه.
سلێمانی جگه له‌وه‌ی به ده‌ركردنی گۆڤاری (پێشكه‌وتن) درێژه‌ی به كاروانی ڕۆژنامه‌گه‌ریی به‌درخانییه‌كان دا، به به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانی خزمه‌تی زمان و كه‌لتوور و هونه‌ری كوردی كردووه. له بواری فكر و بزووتنه‌وه‌ی سیاسی و بڵاوكردنه‌وه‌ی هوشیاریی نه‌ته‌وه‌ییشدا ڕۆڵیكی یه‌كجار گرنگی له مێژووی كوردستاندا گێڕاوه. په‌روه‌رده‌كار و شاعیری گه‌وره‌ی كورد پیره‌مێرد له‌و شاره‌دا به‌رگێكی زۆر جوانتری به به‌ر جه‌ژنی نه‌ورۆزدا كرد كه ئێستاش له كوردستاندا به‌رده‌وامه. سلێمانی مه‌ڵبه‌ندی مه‌مله‌كه‌تی جنووبیی كوردستان بوو به پێشه‌وایه‌تیی مه‌لیك مه‌حموودی نه‌مر، سلێمانی به‌ره‌نگاری هه‌موو داگیركه‌رانی كوردستان بووه‌ته‌وه، مه‌ڵبه‌ند و سه‌رچاوه‌ی زۆر له كادیر و سه‌ركرده‌كانی حیزبه‌كانی كوردستان بووه، بۆیه هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان به چاوی خۆشه‌ویستییه‌وه ته‌ماشای شارى سلێمانی ده‌كه‌ن.
خه‌ڵكی سلێمانی به هه‌مان شێوه‌ش پشتیوانی له شۆڕشگێڕانی هه‌موو كوردستان كردووه، قه‌ت عاده‌تی خه‌ڵكی سلێمانی نه‌بووه بێڕێزی به‌رامبه‌ر سه‌ركرده و شۆڕشگێڕه‌كان بكات . خه‌ڵكی سلێمانی بوو پێشوازییه‌كی بێوێنه‌یان له سمكۆی شكاك كرد. خه‌ڵكی سلێمانی بوو به گیانی خۆی ته‌رمی پیرۆزی شێخ مه‌حموودی پاراست له ڕێوڕه‌سمی ناشتنیدا، خه‌ڵكی سلێمانی بوو له كاتی هێنانه‌وه‌ی بارزانییه‌كان له نه‌فیكردن له باشووری عێراق به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاریی ئه‌و شۆڕشگێڕانه‌ی كرد، خه‌ڵكی سلێمانی بوو له كاتی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی هه‌ردوو نه‌مران مه‌لا مسته‌فاى بارزانی و ئیدریس بارزانیدا یه‌ك شه‌و زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی نه‌خه‌وتن له پێشوازییاندا.
سلێمانی شارێكه حه‌زی له نوێكاری و نوێبوونه‌وه‌یه، بۆیه‌ش هه‌موو بزاڤێكی خه‌ڵكی سلێمانی له پێناو پێشكه‌وتنی كوردستاندا جێگه‌ی ڕێزه، چونكه گره‌نتیی بوون و مانه‌وه‌ی دروستبوونی ڕایه‌كی گشتیی هوشیار له كوردستان لێره‌وه ده‌ستى پێ كردووه. سلێمانی زۆر له‌مێژه هه‌روا به جووڵه بووه، بۆیه‌ش خۆشه‌ویست بووه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه بۆ كه‌س نییه ئه‌مڕۆ پێی بڵێت ئێمه ئێوه‌مان خستووه‌ته جووڵه. هه‌روه‌ها له كه‌سیشی قبووڵ ناكات بۆ هیچ مه‌رامێك له مێژووی خۆی و كوردستانى داببڕێت، یان به ناوی خه‌ڵكی سلێمانییه‌وه مێژووی پڕ له قوربانى و شۆڕشی كوردستانیه‌تى بشێوێندرێت.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تری خه‌ڵكی سلێمانی ئه‌وه‌یه شاری خۆیان خۆش ده‌وێت، ئه‌وه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی زۆر باش و گرنگه بۆ پێشخستن و پاراستنی ده‌زگاكانی و پاكڕاگرتن و ته‌نانه‌ت داهێنانیش له زۆر بواردا. من خۆم كه خاوه‌ن ڕه‌گ و ڕیشاڵی سلێمانیم، زۆر باش هه‌ست به‌و سلێمانی خۆشویستنه‌ی خه‌ڵكی سلێمانی ده‌كه‌م.
ته‌نانه‌ت مێژووی ئه‌ده‌بی كوردیش پێمان ده‌ڵێ هه‌ردوو شاعیر و منه‌وه‌ری گه‌وره نالی و سالم چۆن ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌یان ده‌ربڕیوه. دڵی بزووتنه‌وه‌ی كه‌لتووری ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان له سلێمانی بووه، دڵی هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌یشی، هه‌رچه‌ند لێشی دوور بووبێت هه‌ر له سلێمانی بووه. ئه‌مڕۆش ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌دا كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هیواكان به خزمه‌تگوزاریی زیاتر و پڕۆژه‌ی گه‌وره‌تر بۆ خه‌ڵكی ئه‌م شاره خۆشه‌ویسته بكه‌ین به ڕاستی. سلێمانی پێشكه‌وتووه، هه‌وڵ ده‌ده‌ین به هاوكاریی هه‌موو لایه‌ك زیاتریش پێش بكه‌وێ له هه‌موو بواره‌كاندا.
له‌و بۆنه گرنگه‌دا، داوا له هه‌موو ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌م، بایه‌خێكی زیاتر به شوێنه‌واره‌كانی سلێمانی بده‌ن، به‌رهه‌می زاره‌كیی كه‌سه داهێنه‌ر و ناوداره‌كانی كۆ بكرێنه‌وه و تۆمار بكرێن، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی مێژووی سلێمانی پیشان ده‌ده‌ن كۆ بكرێنه‌وه و بیانپارێزین. گرنگی به پاشماوه‌كان و میراتی كه‌لتووریی بنه‌ماڵه دێرینه‌كانی شاری سلێمانی بدرێت. هه‌ر له‌و بواره‌شدا هیوادارم پڕۆژه‌ی ئینسكلۆپیدیای سلێمانی به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه و شارستانیانه ئه‌نجام بدرێت و به دڵنیاییشه‌وه ئێمه له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ین بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پرۆژه‌یه به شێوه‌یه‌كى باش.
به‌ڕێزان،
هه‌موو گه‌لانی ئه‌و ناوچه‌یه به دۆخێكی تازه‌دا تێده‌په‌ڕن، زۆر گرنگه ئێوه‌ی ڕۆشنبیران ئه‌مڕۆ هزرى خۆتان زیاتر له هه‌موو ڕۆژێك بخه‌نه كار بۆ ئه‌وه‌ی كورد و گه‌لانی ئه‌و ناوچه‌یه بگه‌نه ژیانێكی باشتر، هاوكاریی حكوومه‌ت و سه‌ركردایه‌تیی كوردستان بكه‌ن به پڕۆژه و بیرۆكه‌ی گرنگ بۆ سوودوه‌رگرتن له ده‌رفه‌ته چاره‌نووسسازه‌كانی ئێستا، چونكه ئێمه هه‌مووتان به ڕاوێژكاری دڵسۆزی ووڵات و حكوومه‌تی كوردستان ده‌زانین.
دڵنیام ئێوه له‌و فیستیڤاڵه له به‌رهه‌مه‌كانتاندا پێداگیری له سه‌ر ئاشتی ده‌كه‌ن، چونكه له كاتی هه‌موو شۆڕشه‌كانی كوردستاندا ئه‌ده‌بی كوردی پڕ بووه له باسكردنی گرنگیی جێگیربوونی ئاشتی، ئێمه وه‌ك حكوومه‌ت و سه‌ركردایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه پابه‌ند بووین به چاره‌سه‌ریی ئاشتیانه‌ی كێشه‌ی كورد، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌موو هه‌وڵێكمان داوه، به‌ڵام ڕێككه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر كه ڕێگه‌ی ڕاستی دانا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له عێراقدا به سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكى هه‌رێم، به داخه‌وه جێبه‌جێ نه‌كراوه. هه‌روه‌ها به ده‌نگه‌وه‌چوونی جددی نه‌بوو بۆ هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ چاره‌سه‌ریی ته‌نگژه‌ی سیاسیی ئێستای عێراق. له جیاتی ئه‌وه به پێكهێنانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله بارودۆخه‌كه ئاڵۆزتر كراوه. مام جه‌لال به‌و وه‌زعه ناخۆشه‌وه چووه به‌غدا و له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان دانیشت، به‌ڵام به كرده‌وه و ڕه‌فتاری نه‌گونجاو ئاسته‌نگ خرایه به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی. ئێمه لێره‌وه جارێكی دیكه ده‌ڵێین پێویسته ده‌ستووری عێراق جێبه‌جێ بكرێت، چونكه ڕێگه‌ی دروستی بۆ چاره‌سه‌ریی كێشه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنی تهوافوقیانهی كاروباره‌كانى دیاری كردووه.
هه‌روه‌ها پشتیوانی له داوا ڕه‌وا نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراسییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانی سووریا ده‌كه‌ین، پشتیوانی له داوا ڕه‌وا دیموكراسییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانی توركیا ده‌كه‌ین، هیوادارین كورد و نه‌ته‌وه دراوسێكانى له په‌یوه‌ندیه‌كى زۆر باش و پڕ له هاوكاریدا بن. له كۆتاییدا ئێوه‌ش هه‌ر له داهێنان و سه‌ركه‌وتندا بژین و موفه‌ق و سه‌كه‌وتوو بن، زۆر سوپاس. سوپاسى فیستیڤاڵى گه‌ڵاوێژیش ده‌كه‌م كه ئه‌مڕۆ ئێمه‌ى لێره كۆ كردووه‌ته‌وه، پیرۆزباییان لێ ده‌كه‌ین، پیرۆزبایى له هه‌موو خه‌ڵكى سلێمانى ده‌كه‌ین و زۆر به‌خێر بێن به سه‌ر چاو، زۆر سوپاس.




