له کوشتنی کۆنسووڵانه‌وه بۆ کوشتنی رۆشنبیران

ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داخی
که تۆماره ده‌نگییه‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا بڵاو بۆوه و هه‌ڕه‌شه‌کردنی به کوشتنی کونسووڵان و ڕفاندنی ئه‌ندازیارانی بیانی که‌وته به‌ر گوێی خه‌ڵکی کوردستان، گۆڕانخوازان و دواعشه‌کانی ناو کوردستان وتیان ئه‌مه دروستکراوی پارتییه. به‌ڵام خۆ نامه‌که‌ی دلاوه‌ری حاجی عوسمان فه‌رمانده‌ی یه‌کینه چه‌کداره نهێنییه‌کانی حه‌ره‌که‌ی گۆڕان بۆ ڕێکخه‌ری گشتی که پێی راده‌گه‌یه‌نێ یه‌کینه‌کان ئاماده‌ن بۆ راپه‌ڕینی چه‌کداریی!!، حه‌قیقییه و پارتی دروستی نه‌کردووه؟!
راگه‌یه‌نراوه‌که‌ی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح و سۆران عومه‌ر که داوای به‌رپاکردنی پشێویی گشتی ده‌که‌ن، حه‌قیقییه و پارتی دروستی نه‌کردووه؟!
خۆ بانگه‌وازه‌که‌ی سایتی (ڕۆژ گوڵ) که زمانحاڵی حه‌ره‌که‌ی گۆڕانه، بۆ کوشتنی هه‌ردوو مێدیاکار و رۆشنبیر ئازاد تۆفیق و سه‌رۆ قادر راسته‌قینه‌یه و پارتی هه‌ڵینه‌به‌ستووه؟!
ئه‌مانه و هه‌زاران شتی دیکه‌ی له‌مجۆره بانگه‌وازی فاشییانه‌ن بۆ شه‌ڕی ئه‌هلی و فه‌وزای گشتی و ته‌کفیر و تاوانی کوشتنی به عه‌مد له‌گه‌ڵ سه‌بق و ئیسرار. هانده‌ران و رێکخه‌رانی، هه‌ڕه‌شه‌که‌ران و جێبه‌جێکه‌رانی دیار و ناسراون و شوێن و ناونیشانیان زانراوه.
بۆیه پرسیار ده‌که‌م؛
یه‌که‌م: ئاسایشی سلێمانی بۆچی له دلاوه‌ری حاجی عوسمان بێده‌نگه و هیچ ناکات؟! خۆ ئه‌م کابرایه بیرمه‌ند نییه بیروڕای هه‌بووبێ. ئه‌م کابرایه ناسراوه و خۆی یه‌کینه‌کانی چه‌کدارکردووه و روژی 20ی ئه‌م مانگه‌شی دیاری کردووه بۆ عوسیانی چه‌کداری و به‌رپاکردنی شه‌ڕی ئه‌هلی. که کردیشی له سنووری پارێزگای سلێمانی و گه‌رمیاندا ده‌یکات. که یه‌که‌م فیشه‌کی ته‌قاند له‌و سنووره‌دا یه‌که‌م که‌س ده‌کوژێ و یه‌که‌م بینایه ده‌سووتێنێ.. یه‌که‌م رۆشنبیر و مێدیاکار که تیرۆری ده‌کات ئه‌ندامی مه‌کته‌بی راگه‌یاندنی یه‌کێتی نیشتمانی ده‌بێ؟!
دووه‌م: ئاسایشی گه‌رمیان بۆ هیچ به‌رامبه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رانی سایتی رۆژگوڵ ناکات که هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن له دوو مێدیاکار و رۆشنبیر ده‌که‌ن؟!
سێیه‌م: میترۆ بۆ داکۆکی له ڕۆژنامه‌نووسان، ساندیکای ڕۆژنامه‌نووسان لقی سلێمانی، بۆ له ئاستی هه‌ڕه‌شه‌کردنی کوشتن به‌رامبه‌ر دوو مێدیاکار و رۆشنبیر که غه‌یری نووسین و قسه‌کردن و ده‌ربڕینی بیروڕا هیچی تریان نه‌بووه و نه‌کردووه، بۆ بێده‌نگن؟! بۆ به‌یاننامه‌یه‌کتان ده‌رنه‌کرد؟! بۆ که‌مپینێکتان رێکنه‌خست؟!
چواره‌م: رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و رێکخه‌رانی که‌مپینه‌کان و داکۆکیکه‌ران له ئازادییه‌کان بۆ ناجووڵێن؛ وا دوو رۆشنبیر هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنیان لێ ده‌کرێ. هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رپاکردنی شه‌ڕی چه‌کداریی کۆڵان به کۆڵان له شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌کرێ. هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵته‌کاندنی سه‌قامگیریی ئه‌منییه‌ت ده‌کرێ له کاتێکدا داعش مرخی بۆ هێرش خۆش کردووه؟! حه‌شدی شه‌عبی چاوی بڕیوه‌ته ناوچه‌ی کوردان بۆئه‌وه‌ی ئه‌وه بکه‌ن که داعش ده‌ستی پێ رانه‌گه‌یشت به کوردانی بکات؟! بۆ هیچ ناڵێن؟!
پێنجه‌م: رێبین هه‌ردی، شوان محه‌ممه‌د، مه‌ریوان وریا قانیع، ئاراس فه‌تاح، کمال ره‌ئوف و توانا عوسمان و چه‌ندینی دیکه له‌وانه‌ی زۆر ده‌نووسن و ده‌ڵێن له‌باره‌ی ئازادی و قبووڵکردنی جیاوازییه‌کان، وا هه‌ڵسوڕاوه‌کانی بزووتنه‌وه‌که‌تان خۆیان پڕ چه‌ک کردووه و به‌رنامه‌ی شه‌ڕی ئه‌هلی و تیرۆرکردنی نووسه‌ران و ڕۆشنبیران و مێدیاکارانیان داڕشتووه و دوای دوو ڕۆژی تر جێبه‌جێی ده‌که‌ن. به ناو و وێنه سه‌رۆ قادر و ئازاد تۆفیقیان ده‌ستنیشان کردووه که ده‌بێ بکوژرێن، ئێوه‌ش بێ ده‌نگن!!
دادوه‌ری گشتی: ئایا ئه‌مانه به‌ڵگه‌ی تاوانی عه‌مد نین؟! ده‌لیلی هاندانی شه‌ڕی ئه‌هلی نین؟! به‌ڵگه‌ی به‌رجه‌سته نین بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتی؟! بۆچی ناجووڵێی؟!
چاوه‌ڕێی وه‌ڵامتان نیم به‌ڕێزان، چاوه‌ڕێی ئیش و رێکاری یاسایی و سیاسی و ئه‌خلاقیتان ده‌که‌م. هه‌موو به‌ڵگه‌کانیش له‌به‌ر ده‌ستتان و راسته‌قینه‌ن.




