سیناریۆی سه‌ربه‌خۆیی و کۆمبارسی سیاسی

نه‌وڕه‌س ڕه‌شید
سیناریۆی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له بنه‌ڕه‌تدا چیرۆکه‌که‌ی هی کورده، بیرۆکه و به‌رنامه‌ی بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستانه، که پێ به‌پێی قۆناغه جیاوازه‌کان دیمه‌نه‌کانی داڕێژراوه و له‌سه‌ر شانۆی سیاسی نمایش کراوه، ئێستا له دیمه‌نی فیدڕاڵیداین.
له‌م دیمه‌نه‌دا ده‌گه‌ینه تێپه‌ڕبوونی سه‌د ساڵ به‌سه‌ر ڕێکكه‌وتننامه‌ی سایکس پیکۆدا، که چه‌ند مانگێکی ماوه. ناوچه‌ی جیۆگرافی سایکس پیکۆ له بارودۆخێکی زۆر دژوار و ئاڵۆزدا ده‌ژی و له‌ناو کێشه و قه‌یران و شه‌ڕی هه‌مه‌لایه‌نه‌دا گیری خواردووه، ده‌رهاوێشته‌کانی باری سیاسی، ئابووری، دارایی، کۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ربازی تا فه‌رهه‌نگی و فیکری شێواندووه، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رهه‌می ئه‌و ڕێکكه‌وتننامه‌یه و دروستکردن و په‌ره‌سه‌ندنی دوو دیارده‌ی ترسناك، یه‌که‌میان دروستکردنی (فه‌وزای خه‌لاق)، دووه‌میان فه‌وزای کاولکاری که تیرۆریستانی داعش و ڕژێمه تائیفییه سته‌مکاره‌کان هۆکارن، عێراق و سووریا که دروستکراوی سایکس پیکۆن، ژینگه‌یه‌کی ئالوده‌ن به ناسه‌قامگیری و توندوتیژی و تیرۆر‌و شه‌ڕ و کاولکاری و په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ردوو فه‌وزاکه.
ویسترا هه‌رێمی کوردستان و ده‌ستکه‌وته‌کانی له‌ناو ئه‌و دوو فه‌وزایه‌دا له‌ناوبه‌رن، به‌ڵام ئه‌و ویسته دوژمنکارانه‌یه له‌سه‌ر ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تیی مه‌سعوود بارزانی و خۆڕاگریی گه‌ل شکستی هێنا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌رهاوێشته‌کانی ئه‌و هه‌وڵه دوژمنکارانه‌یه ڕه‌نگدانه‌وه و کاریگه‌ریی نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر ژیانی سیاسی، ئابووری و دارایی و باری گوزه‌رانی گه‌لی کوردستان هه‌یه که هه‌رێمی کوردستانی خستووه‌ته ناو بازنه‌ی قه‌یرانه‌وه، به‌ڵام پاڵه‌وان و کاره‌کته‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی دیمه‌نی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان که سه‌رۆک بارزانی و هێزی پێشمه‌رگه و پارتی دیموکراتی کوردستان و هێز و لایه‌نه هاوپه‌یمانه‌کانه له کوردستاندا، به سه‌رکه‌وتوویی سیناریۆ و دیمه‌نه‌که نمایش ده‌که‌ن و به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.
ئه‌وان له‌سه‌ر شانۆی سیاسیی نێوده‌وڵه‌تی و تاڕاده‌یه‌ك ناوچه‌یش لایه‌نگر و پشتگیریی به‌سوودی به‌ده‌ست هێناوه، به‌جۆرێك که بابه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بووه‌ته جێگه‌ی باسکردن و شرۆڤه‌کردن له ناوه‌نده سیاسی و سه‌ربازی و ئابووری و ئه‌کادیمییه جیاوازه‌کان له جیهاندا، که به ئاشکرا قسه له‌سه‌ر بڕیارلێدانی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌کرێت.
به‌رجه‌سته‌کردنی دیمه‌نی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ، له‌مپه‌ر و ترسی سایکۆلۆژیی کوردی له دوژمنان شکاند، که ناتوانرێ ئیتر په‌رده‌پۆشی بکه‌ن. هه‌ڵبه‌ت له‌م دیمه‌نه‌دا ئیقاعی کۆمبارسی سیاسی نه‌شاز و ناسازه، به‌ڵام ته‌وژمی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ئه‌وه‌نده به‌هێزه که هات ئه‌و ئیقاعه نه‌شاز و ناسازه گه‌ر له‌گه‌ڵ سیناریۆ و دیمه‌نه‌که یه‌ك نه‌گرێته‌وه شه‌پۆله‌که ڕایده‌ماڵی.




