پێشینه و میكانیزمی توندوتیژیی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان.. لێدانی توراسی بارزانی و ده‌ركردنی پارتی دیموكراتی كوردستان

سه‌رۆ قادر-به‌شی چواره‌م و كۆتایی
له‌م ده ساڵه‌ی دواییدا ڕق و كینه و ناشیرن نیشاندانی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و شه‌خسی مەسعوود بارزانی، به شێوه‌یه‌كی ئه‌وتۆ له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی نه‌وشیروانەوە كاری له‌سه‌ر كراوه، كه له راستیدا پارتی نه‌ك وه‌ك حزب و بارزانی نه‌ك وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌ك، به‌ڵكو وه‌كو كاست، یان توێژێكی كۆمه‌ڵایه‌تی كه له ڕووی دینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه به‌كه‌م بزاندرێ و ده‌بێ له‌ناو ببردرێ، ته‌عریفی بۆ كراوه. بۆیه له‌ناو ئه‌و پانتاییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كه نه‌وشیروان كاری له‌سه‌ر ده‌كات، پارتی بوون و لایه‌نگری بارزانی بوون، به تاوان و سووكایه‌تییه‌كی گه‌وره داده‌ندرێ، له ده‌ربڕین و نووسینه‌كانیشیاندا له‌لای گه‌نجان و ئه‌وانه‌ی كه به بیرمه‌ندی خۆیانی ده‌زانن به ئاشكرا دیاره.
له مێژوودا هه‌موو رێكخراوێكی توندڕۆ، ئامانجێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆخۆی دیاری ده‌كات. بۆ نموونه، نازییه‌كان له‌ناوبردنی جوویان به ئامانج گرت، حزبی به‌عس له‌ناوبردنی كورد و شیعه‌ی به ئامانج گرتبوو، داعش له‌ناوبردنی ئیزدی و شیعه‌ی زۆرتر وه‌ك ئامانج دیاری كردووه. ئه‌گه‌ریش لێكۆڵینه‌وه بكه‌ین له هه‌ر وڵاته به شێوه‌ی تایبه‌تی خۆیان، توندڕۆكان ئامانج بۆخۆیان دیاری ده‌كه‌ن.
له كوردستاندا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی نه‌وشیروان، لێدانی توراسی بارزانی مسته‌فا، شه‌خسی مه‌سعوود بارزانی، بۆخۆی كردووه به ئامانجی كۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌ك سیاسی به ته‌نیا. ئه‌مه‌شیان ده‌بێ هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بكرێ و تێیبگه‌ین.
ئه‌گه‌ر وردبینه‌وه، نه‌وشیروان له كاتی ته‌نگوچه‌ڵه‌مه دروستكردندا، جیا له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی ماویستی، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ورووپای شه‌رقی كردبوو به مۆدێلی خۆی. بۆ نموونه جارێك ده‌یگوت: بزووتنه‌وه‌ی ئێمه بزووتنه‌وه‌یه‌كی مۆر، واتا له‌سه‌ر شێوازی ئه‌و ره‌نگانه‌یه كه له ئه‌ورووپای شه‌رقی به‌كار هاتوون، یان نارنجییه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له ئۆكراینا به‌كار ده‌هات، یان به مۆم و... هتد، بۆیه له شیعار و په‌رچه‌مه‌كانیاندا مۆم و نارنجی و مۆر و ره‌نگه‌كانی دیكه زۆر به ئاسانی كۆپی كراون و مه‌به‌ستیش لێی ئه‌وه‌یه، كه بڵێن ئێمه وه‌ك جیهانی ئێستا پێشكه‌وتووین!
هه‌میشه شتی هاوبه‌ش له نێوان توندڕۆكاندا زۆره. ئه‌گه‌ر ئێستا داعش هه‌موو توندڕۆكانی ناو فیكری سیاسی له ناوچه ئیسلامییه‌كاندا بۆخۆی رابكێشێ، چ ئیخوان بێ، یان ئه‌لقائیده، یان شێوازی دیكه‌ی ئه‌نسار و ئه‌و شتانه بن، هه‌موویان ده‌ڕۆن و ده‌بن به داعش. ئه‌مه له ناو جوغز و فیكری ئیسلامی‌دا. له‌ناو جوغز و فیكری غه‌یره‌ئیسلامیدا، نه‌وشیروان ده‌رگای بۆ هه‌موو توندڕۆكانی كوردستان ئه‌وانه‌ی كه ئاماده‌ی په‌رلاماردانن كردووەته‌وه، له ڕاگه‌یاندنه‌وه بگره تا خۆپیشاندانه‌كان و تا ده‌گاته ناو په‌رله‌مان و حكوومه‌ت. ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی كه نه‌وشیروان دایناون، گه‌نجی تێدایه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مان ته‌عریف ناكرێ، به‌ڵكو كه دێته په‌رله‌مان رێك وه‌ك ئه‌و گه‌نجه په‌لامارده‌رانه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات كه له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانە. له دواڤیدیۆیدا نه‌وشیروان ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر ئه‌وان له عه‌بدوڵڵای مه‌لانووری، ئه‌و گه‌نجه‌ی كه به‌رده‌وام له هۆڵی په‌رله‌مان پشێوی ده‌نایه‌وه، ده‌ترسێن، -مه‌به‌ستی پارتی و بارزانی-یه، ئه‌وا له ئێستادا من 24 عه‌بدوڵڵای مه‌لانووری-م بۆ ناردوون. واته هه‌ر 24 ئه‌ندام په‌رله‌مانی كه ئێستا گۆڕان ناردوونی له تیپی عه‌بدوڵڵای مه‌لانورین. له ڕووی توندوتیژییه‌وه ئه‌گه‌ر گوێ له قسه‌كانی ناو گرته ڤیدیۆكه‌ی نه‌وشیروان بگرین، ئه‌و سووكایه‌تی و جنێوانه‌ی كه به سه‌ركرده كۆنه‌كانی یه‌كێتی له ژن و پیاو ده‌یدات، یان به سه‌ركرده‌كانی ئیداره‌ی كه‌ركووك ده‌یدات، ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه له‌وێدا ناویان ده‌هێنێ، به قسه‌ی زۆر سووك و تۆمه‌تی زۆر سووك له‌ناو كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیدا باسیان ده‌كات. ده‌بینین وشه‌ی زبر، سووكایه‌تی و جنێوی ڕووت، به‌شێكی دیكه‌ی كه‌سایه‌تیی په‌لامارده‌ری نه‌وشیروان مسته‌فایه.
هه‌موو توندڕۆكان به شێوه‌ی جیاجیا، زمان وه‌ك چه‌كی ڕووخێنه‌ر به‌كار دێنن. به‌ڵگه ڤیدیۆییه‌كانی سه‌ددام حوسێن، كه له‌كاتی پاكتاوكردنی نه‌یاره‌كانی خۆی له ١٩٧٩، له ناو كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یدا كردوونی، ئه‌وكاته‌ی هه‌ندێك له نه‌یاره قوربانییه‌كانی ده‌هێنا و له بارێكی ده‌روونیی ڕووخاودا، له به‌رانبه‌ر لایه‌نگرانی خۆی ئیعترافی لێوه‌رده‌گرتن، له كرداره سیاسی و فیكرییه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌چێت. ئه‌گه‌ر سه‌ددام حوسێن له ناو حزبه‌كه‌ی خۆیدا، نه‌یاره‌كانی ده‌خسته ژێر ئیعترافكردن و دوایی به قاچ و ده‌ست شكاندنیان، كۆتایی به ژیانیان ده‌هێنا، نه‌وشیروانیش هاوڕێكانی خۆی ده‌خسته زیندان و ئیعترافی لێوه‌رده‌گرتن و به ته‌ور به ده‌ستی خۆی، پارچه پارچه‌ی ده‌كردن. كه‌واته توندڕۆكان زه‌مینه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی دیكتاتۆره‌كانن. نموونه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌میشه له یه‌كدی ده‌چن.
سه‌رنجڕاكێش له‌وه‌دایه كه سه‌ركردایه‌تییه‌كی دروست كردووه، به هیچ شێوه‌یه‌ك موناقشه‌ی شێوازه‌كانی ده‌ربڕینی نه‌وشیروان مسته‌فا ناكه‌ن. ئه‌مه‌ش یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سه‌ركرده توندڕۆكانه. ئێستا ورده ورده له میدیادا كه‌سانێك ده‌رده‌كه‌ون، ده‌ڵێن نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌ركرده‌ی حزبی نییه به‌ڵكو عه‌لامه‌یه، داهێنه‌ره، نووسه‌ره و موفكیره. ئه‌و ناوانه‌ی بۆ رێز ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ قودسیه‌ت و رێزی تایبه‌تی خۆیانی پێ بده‌ن. نه‌وشیروان مسته‌فا جیا له میدیا، بواری ڕۆشنبیریش به‌كار ده‌هێنێ. ژماره‌یه‌ك ڕۆشنبیری تایبه‌تی خۆی دروست كردووه، زۆر بایەخیان پێ ده‌دات و قسه‌كانیان به میدیا ده‌گوازێته‌وه، كه له ڕاستیدا هه‌مووی قسه‌ی نه‌وشیروان خۆیه‌تی. هه‌ركاتێكیش ئه‌وانه نه‌گونجانێكیان له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان هه‌بێ، به خێرایی سووك ده‌كرێن، داده‌شۆردرێن و له‌ناو ده‌بردرێن. ئێستا پێوه‌ر له زۆنی سه‌وزدا بووەته ئه‌وه كه كێ و كام نووسه‌ر له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان بێت، لایه‌نگری ئه‌و بێ، له ڕووی مه‌زاجیشه‌وه نه‌وشیروان كه‌یفی پێ بێ، ئه‌وه به‌رز ده‌كرێته‌وه و ناودار ده‌كرێ، له میدیاكانی گۆڕان و ناو خه‌ڵكیشدا پێی ده‌گوترێ ڕۆشنبیری به‌رز و ژماره‌یه‌ك!
ئه‌م شێوازی په‌لاماردانه كه نه‌تیجه‌ی قۆزتنه‌وه‌ی پشێویی ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانه، ترسناكترین فتیلی شه‌ڕی ناوخۆیه كه نه‌وشیروان به‌كاری دێنی. ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی هه‌بێ ئه‌وه‌ی كه له قه‌ڵادزێ، سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان به‌رانبه‌ر به باره‌گاكانی پارتی كردی، ئه‌وا ده‌یكاته جه‌نگ به‌رانبه‌ر به هه‌موو حزبه‌كان. ئه‌وه له مێژووی هه‌موو حزبه توندڕۆكاندا هه‌یه. نه‌وشیروان ده‌یه‌وێت دوو كه‌سایه‌تی كاریزماداری كوردستان به خێرایی بشكێنێت و له‌ناویان ببات، یه‌كیان جه‌لال تاڵه‌بانی و دوومیشیان مەسعوود بارزانییه. دوای ئه‌وه‌ی له سلێمانی یه‌كێتی و مام جه‌لال، به‌ره‌نگاری نه‌وشیروان بوونه‌وه، ئینجا مام جه‌لال نه‌خۆش كه‌وت، ئیتر نه‌وشیروان ڕووی قسه‌ی كردووەته بارزانی و ته‌نیا بارزانی كردووه به هه‌ده‌فی خۆی بۆ له‌ناوبردنی. له‌و ڕووه‌وه هه‌موو توراسی ده ساڵه‌ی خۆی، ئه‌و خه‌ڵك و په‌روه‌رده و چه‌مكانه‌ی كه هه‌یه‌تی به‌كار دێنێ. ئه‌و نه‌ك وه‌ك سیاسه‌تمه‌دارێكی بیروڕا جیاواز هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ بارزانی ده‌كات، به‌ڵكو بارزانی وه‌ك سه‌ركرده‌ی توێژێكی كۆمه‌ڵایه‌تی (مێژووی بارزانییه‌كان) و به‌ڵایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی (پارتی) وه‌ك غه‌زه‌بێك بۆ ئه‌م وڵاته ته‌عریف كردووه.. هه‌ده‌فیشی ته‌نیا له‌ناوبردنه، نه‌ك چاكسازی..
ئه‌گه‌ر نموونه بێنمه‌وه بۆ ئه‌و بۆچوونه‌م كه گۆڕان ئامانجی به‌ڕێوه‌بردنی حكوومه‌ت نییه، ده‌بینین كاتێك په‌رله‌مان كه‌وته به‌رده‌ستی ئه‌وان، كردیان به بێئارامترین و پشێوترین شوێنی هه‌رێمی كوردستان. كه له په‌رله‌مانی عێراق جێگری سه‌رۆكیان ده‌ست كه‌وت، جموجۆڵی كوردیان له به‌غدا په‌ك خست. كه هاتنه ناو حكوومه‌تی هه‌رێمەوە، بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ئه‌م حكوومه‌ته‌یان ئیفلیج كرد، واته كابینه‌یان وا لێ‌كرد كه نه‌توانێ به ئاسانی كۆ بێته‌وه و كاره‌كانی خۆی نه‌كات. له كاروباری داراییدا كه وه‌زیر سه‌ر به گۆڕان بوو، ته‌نیا كاری كارشكێنی بوو. له ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه‌دا، له په‌رله‌مان و حكوومه‌ت هیچ پڕۆژه‌یه‌كیان ده‌رنه‌خستووه بۆ چاكسازی، یان بۆ باشتركردنی بارودۆخ بێ، یان مۆدیلێكی دیكه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سته‌ڵات نیشان بده‌ن. ئه‌گه‌ر من ته‌عریفێكی ئه‌م ئایدیۆلۆژیایه‌ی نه‌وشیروان بكه‌م؛ بریتییه له حاڵه‌تێك كه له ناو بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی هه‌ندێك له میلله‌تاندا، له ناو بارودۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌و میلله‌تانه‌دا سه‌رهه‌ڵده‌دات؛ ئه‌وانه‌ش بریتیین له كه‌سایه‌تییه سیاسییه توندوتیژەكان، كه جێگه و پێگه‌ی تایبه‌تیان له كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه. ئه‌و پێگه‌یه به‌كار دێنن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان به‌هێزتر بكه‌ن. سه‌ره‌نجام بیروباوه‌ڕی توندڕۆیانه‌ی خۆیان ده‌گوازنه‌وه بۆ ناو كۆمه‌ڵگه، بزووتنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر دروست ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بتوانن حكوومه‌ت داگیر ده‌كه‌ن. نه‌وشیروان بزووتنه‌ویه‌كی به په‌روه‌رده‌ی شه‌عبه‌وی و توندوتیژ و په‌لامارده‌ر، بۆ جیلی نوێ و بۆ لایه‌نگره‌كانی خۆی دروست كردووه. میدیایه‌كی به‌هێزی بۆ دامه‌زراندووه، خۆی عه‌زل كردووه و پابه‌ند نییه به هیچ قانون و داب و نه‌ریتێكی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییەوە. كاتێك كه فه‌رمان به لایه‌نگرانی خۆی ده‌دات، له په‌لاماردانی میدیاییه‌وه بگره تا په‌لامار و سووتاندنی ده‌زگاكان، هه‌وڵی تیرۆركردن، سووكایه‌تیكردن، هیچ سنوورێك بۆ خۆی دانانێت. نه‌وشیروان وه‌ك زۆر له سه‌ركرده توندڕۆكان، بارودۆخێكی ده‌روونی هاوسه‌نگی نییه. مێژووی نه‌وشیروان له توندوتیژی و تووڕه‌یی، تۆڵه‌كردنه‌وه، ده‌ستڕه‌شی، حقد و ڕق هه‌ڵگرتن، ته‌سفیه‌كردن و له‌ناوبردنی موخالیفه‌كانی خۆیدا، مێژوویه‌كی نووسراو و بیستراو و بیندراوی روونی هه‌یه. بۆیه ره‌فتاری هیچ كه‌سێك، با سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسییش بێ، دوور نییه له باری ده‌روونی و خواسته‌كانی ناو ناخی. شه‌خسیه‌تی نه‌وشیروان له تیپێكی شڵه‌ژاوه، تۆڵه‌كه‌ره‌وه‌یه، زۆر تونده، هه‌ڵچوو و دابڕاوه له یه‌ك كاتدا. ئه‌مانه هه‌مووی له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی سیاسی‌دا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه. ئه‌مانه وایانكردووه كه نه‌وشیروان، ته‌نیا جووڵه بۆ داشۆرین و له‌ناوبردنی كه‌سانی نه‌یاری خۆی ده‌كات. هیچ ئه‌لته‌رناتیڤێكی نییه، بۆیه كاتێك كه فرسه‌تی كه‌وته ده‌ست، نه‌یتوانی هیچ پێشكه‌ش بكات. هه‌ركاتێك كه نه‌وشیروان ته‌نگوچه‌ڵه‌مه دروست ده‌كات، هیچ ئامانجێك بۆ ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌كه دیاری ناكات. ئه‌گه‌ر له شیعاره‌كانی بكۆڵینه‌وه، كۆتاییه‌كه‌ی هیچه. واته هیچ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و ئیداری چاره‌سه‌ر ناكات. ئه‌گه‌ر شیی بكه‌ینه‌وه، ده‌بینین ته‌ناقزێكی روون هه‌یه و ده‌بێ وازی لێ بێنی.
ئه‌مه قه‌ده‌ری هه‌ندێك میلله‌ته، به ده‌ست هه‌ندێك له حاڵه‌تی سه‌ركرده‌یی كه له ناویاندا هه‌ڵده‌كه‌وێ. ئه‌وانه له مێژوودا، له‌ناو هه‌ندێك له میلله‌تان، كاره‌ساتی گه‌وره‌یان به‌سه‌ر میلله‌تی خۆیاندا هێناوه. ئه‌گه‌ر ئێمه له رووسه‌كان بپرسین، كه كه‌سێكی وه‌ك ستالین چۆن هاته سه‌ركردایه‌تیی حزبی كۆمۆنیستی ئه‌و وڵاته و سه‌رۆكایه‌تی وه‌رگرت، دوایی ئه‌و كاره‌ساته گه‌وره‌ی به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی سۆڤیه‌تی كۆندا هێنا؟ ده‌بێ ته‌نیا بگه‌ڕێینه‌وه بۆ بارودۆخی تایبه‌تی ژیانی ستالین، باری ده‌روونی و ئه‌و شێوازانه‌ی به‌كاری ده‌هێنا. كاتێك له ئه‌ڵمانه‌كان بپرسی هیتله‌ر چۆن سه‌ری هه‌ڵدا؟ چۆن ئه‌و وڵاته‌ی تووشی دووه‌م جه‌نگی جیهانی كرد؟ چۆن بڕیاری بۆ له‌ناوبردنی جووله‌كه ده‌دا؟ چۆن زانا و كه‌سایه‌تییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی ده‌كوشتن؟ نه‌خۆشه‌كانی بۆ ده‌سووتاندن؟ جووله‌كه‌ی بۆ ده‌سووتاندن؟ سه‌ربازی دیلی بۆ له كوره‌خانه‌كاندا ده‌كردنه خه‌ڵووز؟ هیچ وه‌ڵامێكیان نییه، ته‌نیا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ بارودۆخی ده‌روونی و په‌روه‌رده‌یی هیتله‌ر له‌ناو كه‌شی سیاسیی ئه‌ڵمانیا. ئه‌و حزبێكی دامه‌زراند و ڕوانگاكانی خۆی گوازته‌وه بۆ ناو بزووتنه‌وه‌ی سیاسی. هه‌روه‌ها ما‌و له چین و پۆلپۆت له كه‌مبۆدیا هه‌روا بوون. پۆلپۆت له كه‌مبۆدیا به‌و شێوه‌یه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا گه‌یشته سه‌رۆكایه‌تیی وڵات. ئینجا له سێ ملیۆن دانیشتووی كه‌مبۆدیای ئه‌وكات، یه‌ك ملیۆن و نیوی كوشت. دواجار خۆی له ژێر دارێكدا به ته‌نیا مرد و كه‌س نه‌بوو بیشارێته‌وه. ئه‌و هیچ وه‌ڵام و نووسین و لێكدانه‌وه‌یه‌كی بۆ كرداره‌كانی خۆی نه‌بوو. قه‌زافی هه‌روا، سه‌ددام حوسێن له عێراقی عه‌ره‌بیدا هه‌روا بوو.
نموونه زۆرن. ئێمه پێویسته نه‌وشیروان مسته‌فا بخه‌ینه ناو ریزی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه له ژیانی سیاسیی میلله‌تاندا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن. ئه‌وانه‌ی جیا له به‌ڵا، خه‌راپه‌كاری و رووخاندن هیچی دیكه‌یان بۆ وڵات نه‌هێناوه. پێویسته له‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته بوه‌ستین و شیی بكه‌ینه‌وه، ئینجا میلله‌تی خۆمانی لێ تێبگه‌یه‌نین. دیارده‌ی نه‌وشیروان دیارده‌یه‌كی ترسناكه، ده‌بێ ڕۆشنگه‌ریی له‌سه‌ر بكرێ، تا ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌ناسرێت. ئه‌وسا به ئاسانی به‌لاوه ده‌نرێت.




