ڕۆڵى كورد له ئاڕاسته‌ى جه‌مسه‌ربه‌ندییه جیهانییه‌كان

سه‌نگه‌ر هه‌ورامى
"جیهان گیرۆده‌ى ئه‌و ته‌وژمه ڕدیكاڵە بووه‌ته‌وه كــــــه لــــه خۆرهه‌ڵاتى ناڤینه‌وه چرۆی گـــرتووه، كوردستــانیش له نێو چه‌قى ئه‌و ناوه‌نده‌یه كه ته‌وه‌ژمــه‌كه‌ى تێدا هه‌ڵكردووه."
كارل پۆپه‌ر ده‌ڵێت "له‌وانه‌یه ترسناكترین ئه‌ندێشه‌ى سیاسى ئاكام كردن و خۆشبه‌خت كردنى مرۆڤ بێت، هه‌وڵدان بۆ به‌دیهێنانى به‌هه‌شت له‌سه‌ر زه‌وى هه‌میشه دۆزه‌خ دروست ده‌كات" ئایا ئه‌م وته‌ییه‌ى پۆپه‌ر ته‌نها خۆى له وڵاته پۆپۆلیزم و فاشیزمه‌كاندا ده‌بینێته‌وه، كه خۆشبه‌ختى و به‌هه‌شتى چینى سه‌روو له دۆزه‌خى چینى خواروودایه، یاخۆد ئه‌و وڵاتانه‌ى كه سیسته‌مى دیمو‌كراتى یاسایى و ده‌ستووریان تێدایه، خۆشبه‌ختییه‌كانیان له دۆزه‌خى وڵاتانى دیكتاتۆر و فاشیزمه‌كاندایه، یانیش یاریكردنى ژیره‌كانه به نه‌زانه‌كان.
ئه‌م لێكدانه‌وانه و وته‌كه‌ى پۆپه‌ر ده‌به‌ستینه‌وه به دۆسییه‌ى سووریا و داعش و خۆرهه‌ڵاتى ناڤین كه گه‌مه سیاسییه‌كان و شه‌ڕى سارد، جه‌مسه‌ربه‌ندییه‌كانى ڕه‌نگڕێژتر كرده‌وه و تادێت پێشهات و گۆڕانكارى نوێ دێته ئاراوه. دۆسییه‌كه به ناوچه‌كه‌ى نامۆ نییه، به‌ڵكو چه‌ند ده‌یه جارێك بۆ نواندنى هێزه جه‌مسه‌رییه‌كان ئه‌م دۆسییه له به‌رگێكى نوێ‌دا دووباره ده‌بێته‌وه. ئه‌وه‌ى كه گرنگه له نێو گه‌مه‌كاندا، ئاوه‌ژووكردنه‌وه‌ى ڕه‌وشه‌كه‌یه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و پێكهاته‌كانى ناوچه‌كه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى سیاسى و جیۆپۆلیتیك و نه‌ته‌وه‌یى خۆیان، ده‌پرسین كورد له كوێى ئه‌م جه‌مسه‌رانه‌وه گه‌مه‌ده‌كات و پێگه‌كه‌ى له چ ئاستێكدایه. بۆ جوابدانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیاره پێویستمان به ڕۆچوونى گشت پرسه پیوه‌سته‌كانى خۆرهه‌ڵاتى ناوڤینه‌وه هه‌یه.
سه‌رهه‌ڵدانى داعش:
سه‌رەتا تێگه‌یشتنه‌كان بۆ دۆسییه‌كه (داعش) له چوارچێوه‌ى تێڕوانین بوو له ده‌سته‌ڵاتى نێوخۆى هه‌ردوو ده‌وڵه‌تى سوریا و عێراق، كه پێشبینى ده‌كرا له پرۆسه‌ى دیموكراسیدا شێوازى حكومڕانى گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا بێت له عێراقدا و ژیانى سیاسى ئه‌سه‌دیش زۆرى نه‌ماوه. پێچه‌وانه‌ى پێشبینییه‌كان بۆشاییه‌كى سیاسى و ئه‌منى له هه‌ردوو وڵات‌دا دروست بوو، ئیدى باشترین ده‌رفه‌ت بۆ تیرۆریستان هاته‌گۆڕى و فاشیزمى ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته بووه هۆى زه‌مینه‌یه‌كى له‌بار بۆ داعش. به‌هۆى ئه‌و مه‌زهه‌ببازییه‌ى نێو عێراق و په‌رتبوونى ئۆپۆزسیۆنى سوورى و خۆپارێزی هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌كه (ئه‌مریكا ـ رووسیا)، هه‌تاوه‌كو هه‌ره‌شه‌كان گه‌یشتنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى جووت جه‌مسه‌ره‌كه‌وه، ئه‌وجا وه‌ده‌نگهاتن.
ده‌توانین سووریا به كۆتا وڵاتى (به‌هارى عه‌ره‌ب)ـى بناسێنین، هه‌رچه‌نده شۆڕشه‌كانی وڵاتانى عه‌ره‌بى بووه هۆى ده‌ركه‌وتنى و شكستى ئیسلامییه‌كان، بۆیه واباشتره بووترێت (به‌هارى ئیسلام)ـیه‌كان. ڕاسته هه‌ندێك ده‌وڵه‌تى دیكتاتۆرى له‌ناوچه‌كه‌دا له‌ناوبرد، به‌ڵام ئیسلامییه‌كان بوونه جێگیره‌وه‌ى دیكتاتۆرییه‌ت و زۆرى نه‌خایان تووشى شكست بوون. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد زه‌مینه‌یه‌كى وه‌ها ئیسلامى له‌ناوچه‌كه‌دا بێته‌ئاراوه. سوریا له‌م نێوه‌نده‌دا به‌هۆى دیكتاتۆرترینى و پاڵپشتى روسیا و ئێران و مه‌یلساردى ئیسرائیله‌وه له په‌له‌قاژه‌ى مه‌رگدا رزگارى بوو، له به‌رامبه‌ردا جۆرى حكومڕانى له عێراق و به‌رزبوونه‌وه‌ى کێرڤى شیعى و په‌راوێزخستنى سوننه، ئه‌و فه‌زاییه‌ى لێ كه‌وته‌وه كه داعش تێیدا له‌دایك بێت و له كۆرپه‌له‌ییه‌كه‌وه بكرێته جه‌نگاوه‌رێك. له‌لایه‌ك تێڕوانینى سوننه‌كان بۆ داعش و له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه شكستى هه‌ردوو سوپاى عێراق و سووریا و داگیركردنى جوگرافیایه‌كى فراوانى هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت و نه‌هێشتنى سنوورى عێراق سوریا، داعشى كرده ئه‌و مه‌ترسییه كه جیهانى هه‌ژاندووه. پێكهاته‌ى داعش به‌ده‌ر له ئیسلامیه‌تێكى سه‌له‌فى ڕادیكاڵى توندڕه‌و، تێكه‌ڵه‌یه‌كى ڕه‌گه‌زپه‌رسى شۆڤێنى عه‌ره‌بى دارێژه‌رییه‌تى. ئه‌مه‌ش له ڕووى نه‌ته‌وه‌یى و میانڕه‌وى ئایینیانه‌ى كورد و پێكه‌وه‌ژیان له خاكى كوردان، هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش و په‌لاماره‌كانى توندتروو دڕه‌ندانه‌تر ده‌بێت بۆ سه‌ر كورد و خاكه‌كه‌ى.
جه‌مسه‌ربه‌ندییه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان:
له نه‌وه‌ته‌كانى سه‌ده‌ى ڕابردوو جیهان به‌ره‌و یه‌ك جه‌مسه‌رى رۆیشت، دووجار له یه‌ك جه‌مسه‌ریشه‌وه به‌ره‌و فره جه‌مسه‌رى بێ جه‌مسه‌رى ده‌رۆیشت تا ده‌گات به رووداوه‌كه‌ى (11)ـى سێپته‌مبه‌ر و له‌شكركێشى ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان و ئازادى عێراق، لێره‌دا ده‌توانین بڵین كه ئه‌مریكا نه‌یتوانى (پرۆژه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى گه‌وره‌ى) پێك بێنێت كه له‌لایه‌ن (جۆرج بووش)ـى سه‌رۆكى ئه‌وكاتى ئه‌مریكاوه داڕێژراو و له‌لایه‌ن (كۆندالیزا ڕایس)ـه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرا، ئه‌م پرۆژه‌یه شكستى هێنا. پرۆژه‌ى (هیلالى شیعى) كه له ئه‌فغانستانه‌وه درێژ ده‌بێته‌وه تا لوبنان، شكسته‌كانى ئه‌مریكاو ڕۆژئاواى قۆسته‌وه‌و توانى تا ڕاده‌یه‌كى به‌رچاو كار بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى بكات و بگره له هه‌ندێك ناوچه‌دا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا و بلۆكى سوونى ده‌خسته مه‌ترسییه‌وه. هه‌تاوه‌كو (به‌هارى عه‌ره‌بى) و داڕمانى چه‌ندین ده‌وڵه‌تى عه‌ره‌بى و ئیدى بۆ بنیادنانه‌وه‌یان به شێوه‌یه‌كى دیار ئێران و ئه‌مریكا ده‌ستیان خسته نێو دیارى كردنوو ئاڕاسته‌ى حكومڕانى ده‌وڵه‌ته‌كانه‌وه تا گه‌یشتن به دۆسییه‌ى سوریا و سه‌رهه‌ڵدانى داعش.
ئه‌مریكا وه‌ك خاوه‌ندارییه‌تى زووبه‌زوو ده‌ستیكرد به سنوورداركردنى داعش و هاوپه‌یمانییه‌كى 60 ده‌وڵه‌تى پێكهێنا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش و رزگاركردنى به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسى و ئابوورییه‌كانى له‌ناوچه‌كه‌دا. هێواشى ئه‌مه‌ریكا له ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانیدا و زیاتر په‌لهاویشتنى داعش به‌تایبه‌تى به‌ره‌و خۆرئاوا و خه‌به‌ركردنه‌وه‌ى كیشوه‌رى پیر و رووداوه‌كانى پاریس و به‌لجیكا وه‌های كرد كه مه‌ترسى داعش ته‌نها له نێو خۆرهه‌ڵاتى ناڤین‌دا نابێت و مه‌ترسییه‌كه هه‌نگاو به‌ره‌و جیهان ده‌نێت. بۆیه زۆربه‌ى وڵاتانى ئه‌ورووپیش هاتنه سه‌ر خه‌ت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش، ئه‌م هه‌وڵانه‌ى وڵاتانى ئه‌وروپیش هه‌مووى له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌مریكادا ده‌شكایه‌وه. (پووتین) له مۆسكۆوه چاوى له شكستى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى بوو، ئێرانى به‌ته‌نها به‌جێهێشتووه، له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه شكستى حوسییه‌كان له یه‌مه‌ن و لاوازبوونى حیزبوڵا له لوبنان و حه‌ماس له فه‌ڵستین، له‌به‌رامبه‌ریشدا ڕۆژ به ڕۆژ سوریا به‌ره‌وو له‌ناوچووده‌ڕوات. ئه‌مه واى كرد كه پۆتین بگه‌رێته‌وه بۆ بڕیارى (پاراستنى ده‌وڵه‌ت) و به‌رنامه‌ڕێژییه‌كى سه‌ربه‌خۆى بۆ له‌ناوبردنى داعش له ناوچه‌كه ده‌ست پێكرد، ئه‌مه‌ش روحى كرده‌وه به‌ر ژیانى سیاسى ئه‌سه‌دا.
بلۆكبه‌ندیى هه‌رێمایه‌تى:
دوابه‌دواى ئه‌وه‌ى كه ڕۆژئاوا جارێكى دیكه ئه‌زموونى ئه‌مریكا ئه‌فغانستان دووباره ناكه‌نه‌وه و له‌شكرشێكى به‌ره‌و رخۆرهه‌ڵاتى ناڤین ئه‌سته‌مه، به‌ڵام (جۆن مه‌كین) وه‌ك سه‌رۆكى ئاسایشى به‌رگرى گۆنگرێسى ئه‌مریكا، بانگه‌شه‌ى بۆ ئه‌وه ده‌كرد كه پێویسته ئه‌مریكا هێزى زه‌مینى ڕه‌وانه‌ى ناوچه‌كه بكات. مه‌كین پاشه‌كشه له‌م بانگه‌وازه‌ى ده‌كات. چونكه رووسیا به‌شێوه‌یه‌كى ئاشكرا به‌شداره له دۆسییه‌ى سوریا، بۆیه پێده‌چێت شه‌ڕى ساردى نێوان ئه‌مریكا و رووسیا فورمه‌له‌یكى نوێ به خۆییه‌وه ببینێت، خستنه‌خواره‌وه‌ى فرۆكه‌كه‌ى رووسیا له‌لایه‌ن توركیاوه و هه‌نارده‌كردنى له‌شكرى توركى بۆ ناو خاكى عێراق. ئه‌مه گه‌مه‌كه له بلۆكبه‌ندى جیهانییه‌وه بۆ هه‌رێمایه‌تى بچوكتر ده‌كاته‌وه.
ئه‌وه‌ى كه جاران ته‌نها له ئێرانیه‌كان ده‌بینرا بۆ دانانى كاریگه‌رى و به‌هێزكردنى پێگه‌ى خۆیان له‌ناوچه‌كه‌دا و به‌تایبه‌تى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام له دواى رووخانى رژێمى سه‌دام حسێن له به‌هارى 2003ـدا، ئیدى هه‌ریه‌كه له ده‌وڵه‌تانى (ئوردن ـ قه‌ته‌ر ـ ئیمارات ـ عه‌ره‌بستانى سعودیه) هه‌ریه‌كه و به فۆرمێكى جیاواز په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و ده‌وقدانى به‌غداى شیعى ده‌دا، ئه‌مه‌ش له دوو ڕوانگه‌وه سەیركرا، یه‌كه‌میان: ده‌بێت هه‌ژموونى ئێرانى و شیعى له ناوچه‌كه‌دا سنووردار بكرێت. دووه‌میشان: مه‌ترسى درووست بوونى عێراقێكى شیعى به‌هێز و مانه‌وه‌ى سوریا. هه‌ردوو هۆكاره‌كه دووباره ره‌نگرێژكردنه‌وه‌ى هه‌ردوو جه‌مسه‌ربه‌ندییه جیهانییه‌كه‌یه.
به‌رده‌وامى ئێران له پاڵپشتى و هاوكارییه‌كانى بۆ هه‌ریه‌كه له حوسییه‌كان له یه‌مه‌ن و حیزبوڵا له لوبنان و حه‌ماس و جیهاد له فه‌ڵه‌ستین و له به‌حرێنیش شیعه مه‌زهه‌به‌كان، ئێران به‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه له هه‌وڵى كۆنتڕۆڵكردنى عێراقى دواى سه‌دام و مانه‌وه‌ى سوریاى ئه‌سه‌ده، ئه‌مه‌ش ده‌وڵه‌ته سوننه مه‌زهه‌به‌كانى ناوچه‌كه‌ى ڕاچڵكاندووه له مه‌ترسی هه‌ژموونى شیعه‌گه‌رایی. قه‌ته‌ر و ئیمارات و ئوردن و عه‌ره‌بستانى سعودیه، له پێكهێنانى به‌ره‌یه‌كى سوننین بۆ به‌رگرتن له ئێرانیزم له عێراق و سوریا، ئه‌م به‌ره‌یه گه‌ر توركیاى تێدا نه‌بێت ده‌شێت سه‌رپه‌رشتیارى بێت. پرسیار لێره‌دا ئه‌مه‌یه بۆ داڕمانى هه‌ژموونى شیعه له عێراق و سوریا؟ ئایا ئومێد ماوه به سوننه په‌رته‌وازه‌كان و بێ مه‌رجه‌عه‌كانى عێراق و سوریا!!؟ یاخود به‌دیلى دیكه‌یان له‌به‌ر ده‌سته.
ڕاسته ئه‌م ململانێیانه هاوكێشه‌ى ناوچه‌كه ڕاده‌گرن بۆ شه‌ڕى ساردى جه‌مسه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانى جیهان، به‌ڵام ڕۆچنه‌یه‌ك نابن بۆ پڕاگماتیزمه‌كردنى دیموكراسى له خۆڕهه‌ڵاتى ناڤین‌دا. دیدگاى خۆڕئاواو و ئه‌مریكا بۆ دیموكراسییه‌ت، خۆى له سێكوچكه‌ى (توركیا ـ ئیسرائیل ـ هه‌رێمى كوردستان)ـدا ده‌بینێته‌وه.
ئاوه‌ژووكردنه‌وه‌ى كێشه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیى كورددا:
كوردیش بێبه‌ش نه‌بووه له هاوكێشه سیاسى و جیۆپۆڵه‌تیكییه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى ناڤین، ته‌نانه‌ت پشكێكى فكرى ڕادیكاڵى ئیسلامیشى به‌ركه‌وتووه. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جوگرافیاى هه‌رێمى كوردستان كه ده‌كه‌وته چه‌قى ئه‌و گۆڕه‌پانه‌ى كه جه‌مسه‌ره‌كانى به‌یه‌ك گه‌یاندووه. گومان له‌وه‌دانییه، كێشه‌گه‌له‌كه‌ى خۆڕهه‌ڵاتى ناڤین كاریگه‌رى ڕاسته‌وخۆى له هه‌رێمى كوردستان نه‌كردبێت، به‌ڵام مانه‌وه و به‌ره‌وپێشبردنى ئه‌م هه‌رێمه له‌وه‌ها كاتێكدا، ده‌شێت عه‌قڵێكى ژیر هه‌بێت كه چه‌قى ئه‌و جه‌هه‌نده‌مه‌ى كردۆته به‌هشت و ئارامگه‌یه‌كى سیاسى و دیپلۆماسى به‌رامبه‌ر هه‌ژموونى ڕادیكاڵى و شیعه‌گه‌رایی و فاشیزم له ناوچه‌كه‌دا.
ئێستا وێستگه‌یه‌كى تازه ده‌بینرێت، به‌پێى ئه‌و لێدانه‌وانه‌ى سه‌ره‌وه كه ده‌شێت ئه‌م وێستگه تازه‌یه رزگاركه‌ر بێت، ئه‌م ڕۆڵه‌ش ته‌نها له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى بناژۆخوازان و تیرۆردا خۆى نابینێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌ندازیارێكى سه‌ره‌كى ده‌بێت له نه‌خشاندنه‌وه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناڤین. ئه‌مریكا و خۆڕئاوا به‌ده‌ر له توركیا و ئیسرائیل ئه‌م وێستگه تازه‌یه به رۆچنه‌یه‌كى دیموكراسی ده‌بینن بۆ به دیموكراتیزه‌كردنى ناوچه‌كه، له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه عه‌ره‌بستانى سعودیه و قه‌ته‌ر و ئوردن و توركیا، تاكه هیواى ده‌رچه‌ى رزگاركه‌ر له هه‌ژموونى ئێرانیزم و بناژۆخوازى، چاوه‌رێى ڕۆڵى ئه‌م وێستگه تازەیه‌ن. هاتنه پێشه‌وه و درێژكردنى ده‌ستى دۆستایه‌تى و هه‌وپه‌یمانیه‌تى ئه‌م وڵاتانه له‌م دوو دیدگایه‌وه بۆ وێستگه نوێیه‌كه، خۆى له‌و عه‌قڵه سیاسی و دیپلۆماسییه سه‌ربه‌خۆیه و لەمپه‌ره به‌هێزه‌ى به‌رده‌م تیرۆر و بناژۆخوازانه و پێكه‌وه‌ژیانه ده‌بینێته‌وه، كه له هه‌رێمى كودرستان و پێشمه‌رگایه‌تى و سیاسه‌ت و دیپلۆماسییه‌تى سه‌رۆك (مسعود بارزانى) بترازێت له هیچ نه‌ته‌وه و پیاوێكى دیكه‌ى وه‌دى ناكرێت. مه‌زنى و ژیرى سه‌رۆك وه‌هاى كردووه هه‌رێمى كوردستان ببێته ئه‌و به‌هه‌شته‌ى كه ئومێدى خۆرئاوا و وڵاتانى ناوچه‌كه‌ى تێدا هه‌ڵبچنێت.




