په‌یه‌ده به پاڵپشتیی ئه‌سه‌د چانسێكی مه‌زن له‌بار ده‌بات

یوونس حه‌مه‌د
دوو حه‌فته ده‌بێ، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی که له پێنچ ده‌وڵه‌تی زلهێزی هه‌میشه‌یی و ده ده‌وڵه‌تی ناهه‌میشه‌یی پێک دێ، بڕیارێکی مێژووییان سه‌باره‌ت به پرسی سووریا دوای پێنچ ساڵ له شه‌ڕ و جه‌نگ و ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری ده‌رکرد، به تێکڕای ده‌نگه‌کانی ئه‌نجوومه‌نی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری چاره‌کردن و ماوه‌ی گوازتنه‌وه بۆ داهاتووی سووریا درا.
کورد که یه‌کێکه له نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه و که‌وتووه‌ته نێو ململانێکانه‌وه به تایبه‌تی شه‌ڕی تیرۆریستانی به ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) که به‌رۆکی گرتووه، پرسی کورد له کاتێکی زێڕینی خۆیدا هه‌نگاو ده‌نێ، وه‌ك باشوور هه‌روه‌ها ڕۆژئاوای کوردستانیش چه‌ند (چانسێکی) به‌خته‌وه‌ری هاتووه‌ته پێش یان ڕوونتر بڵێین هاتبووه پێش، به‌ڵام سیاسه‌تی تاكڕه‌وانه‌ی (په‌یه‌ده) له ڕۆژئاوادا خه‌ریکه به پاڵپشتیی ڕژێمی ئه‌لئه‌سه‌د ئه‌و (چانسه) له‌بار ببات یان خوانه‌خواسته له‌باری بردووه!.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه‌ی به باشزانی که ئێستا دوای پێنچ ساڵ کۆتایی به‌و کێشه ئاڵۆزه بێنێ که ژیانی مرۆڤایه‌تی به خۆیه‌وه سه‌رقاڵ کردووه، ئه‌وه‌ی جیهان پێشبینی نه‌ده‌کرد ئه‌وه له‌و جه‌نگ و ماڵوێرانییه‌ی سووریادا بینرا، هه‌ر بۆیه وڵاتانی زلهێز ئه‌مجاره‌یان ڕاشکاو بوون بۆ چاره‌کردنی ئه‌م پرسه، که بڕیاریان داوه له سه‌ره‌تاکانی مانگی یه‌كی دابێ، ده‌ست بکرێ به دانانی میکانیزم یان جێبه‌جێکردنی نه‌خشه‌ڕێگای چاره‌کردنی ئه‌م پرسه.
ئه‌و پرسیاره‌ی لامان درووست ده‌بێ یاخوود درووست بووه، کورد له کوێی ئه‌م نه‌خشه‌یه‌دایه، یان ئه‌وه‌تا چی بۆ کورد ده‌کرێت دوای ئه‌م ململانێی و ماڵوێرانییه‌ی که به‌سه‌ری هاتووه، به‌ر له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، له ڕیازی پایته‌ختی شانشینی سعوودیا کۆنگره‌یه‌کی گرینگی ئۆپۆسزیۆنی سووریا به‌ڕێوه چوو، له‌مه‌شیان بۆ یه‌که‌م جار به‌مشیوه‌یه ئۆپۆزسیۆن کۆك بوون له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه، که له شیوه‌ی کۆنگره به‌ڕێوه چوو که پێشتر هه‌رگیز یه‌کڕیزییان پێوه دیار نه‌ده‌بوو، سه‌رجه‌م ڕه‌وت و پارته ئۆپۆززسیۆنه‌کانی سووریا گه‌یشتنه ئه‌و دیفاکتۆیه‌ی که ده‌بێت کێشه‌که به دانوساندن له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د کۆتایی پێبێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه پاڵنه‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌که چاره بکرێ.
هاوکێشه سیاسییه‌کانی هه‌رێمی و ناوچه‌که به گشتی، په‌یامێك ئاراسته ده‌که‌ن که ئه‌و ناوچه ئاڵۆزه‌ی جیهان پێویستی به چاره‌ی هه‌میشه‌یی هه‌یه، ئه‌گه‌رنا ئاماژه‌کان پێچه‌وانه ده‌بنه‌وه و مرۆڤ شوینپه‌نجه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا نامێنێت!، کورد ئه‌گه‌رچی به ئاماژه‌کان نه‌ته‌وه‌ی دووه‌می وڵاتی به ناو سووریایه، به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند هۆکارێك که به پله‌ی یه‌ك (په‌یه‌ده) لێ به‌رپرسه، نه‌یتوانیوه خۆی بخزێنێته نێو ململانێ سیاسییه‌کانه‌وه، هۆکاره‌کان له‌وه‌دا خۆی وێنا ده‌کات که (په‌یه‌ده) تاکڕه‌وانه و بێ گوێدان به پرێنسیپی نه‌ته‌وه‌یی و کوردانه هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات و ڕێگا به هیچ که‌س و لایه‌نێكی کوردستانی دیکه نادات له‌م ململانێه‌دا سه‌ر هه‌ڵبده‌ن، ئه‌گه‌رچی له ڕووی میللییه‌وه (په‌یه‌ده) و هاوشێوه‌کانی که‌مترین جه‌ماوه‌ریان هه‌یه، به پارته‌کانی دیکه به‌راورد ناکرێ، چونکه ئه‌و پارتانه‌ی به زه‌بری چه‌ك له‌لایه‌ن (په‌یه‌ده)وه سانسۆر کراون، نزیکه‌ی سه‌دا حه‌فتا بۆ هه‌شتای پێکهاته‌ی کوردانی ڕۆژئاوا پێكدێنن، له هه‌موو عورفێکی نێوده‌وڵه‌تیشدا ئه‌م ژماره ڕه‌هایه هه‌ره زۆرینه پێکدێنێت. گرینگیی پرسی کورد له ڕۆژئاوادا له‌وه‌ته‌ی بوونی هه‌یه ده‌رفه‌ت و (چانسی) له‌م جۆره‌ی بۆ نه‌ڕه‌خساوه چ له ڕووی سیاسییه‌وه یان له ڕووی میدیایی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا، که‌چی ده‌بینین له‌ملاوه (په‌یه‌ده) و هاوشێوه‌کانی که نزیکه‌ی سه‌دا بیستی کوردانی ڕۆژئاوا پێکدێنن، بوونه‌ته به‌ربه‌ست بۆ به‌ره‌وپێشچوونی دۆزی کورد له‌م به‌شه داگیرکراوه‌ی کوردستاندا، که تائێستا له که‌مترین مافه‌کانی مرۆڤ بێبه‌ش کراون، وێڕای ئه‌میش له سه‌رووی 200 هه‌زار هاووڵاتی ڕۆژئاوا له ناسنامه بێبه‌شن، ئه‌م ڕێژه‌یه ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بێت بێگومان که‌متر نییه.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج و تێڕوانینه، کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاساییش له کۆبوونه‌وه چاره‌نووسسازه‌که‌ی هه‌ینیی ڕابردوویدا، به‌بێ هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ نه‌ته‌وه‌کان بڕیاری دا و ئه‌وه‌ی لایان گرینگ بوو چۆنێتیی ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گوازتنه‌وه له‌خۆ بگرێت، که نه‌مانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده، ئه‌وانی دیکه نازانرێت ئه‌م بڕیاره چۆنه و چۆن هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێ، یان ڕوونتر ئاماژه‌ی پێبکه‌ین چ گه‌رنتییه‌ك هه‌یه کورد له مافه ڕه‌واکانی بێبه‌ش نه‌بێت، پرسیاره‌که‌ش ئه‌وه‌یه ئایا ئاینده‌ی کورد چی به‌سه‌ر دێت؟!.
ئه‌م پرسیاره ئه‌گه‌ر بکرێ پێویسته یه‌که‌م جار و به ڕاشکاوانه و بێ دوودڵی ئاراسته‌ی پارتیی یه‌کێتیی دیمۆکراتی ناسراو به (په‌یه‌ده) بکرێت، که چ سوودێکتان له‌و تاكڕه‌وییه وه‌رگرتووه یان له ئاینده‌دا وه‌ریده‌گرن! جگه له فه‌رامۆشکردنی پرسی کورد که به هۆی په‌رته‌وازه‌یی و ناته‌بایی که ئێوه به‌رپرسی یه‌که‌م و كۆتایین لێی، ئه‌مه بۆچوونێکه ده‌بێت مێژوو ئاماژه‌ی بۆ بکا و، ئاینده‌ش ڕوونتر نیشان ده‌دات که جگه له دووژمنان و داگیرکه‌ران کێ کوردانی ڕۆژئاوای له ماف بێبه‌ش کرد، بێگومان سه‌رانی پارتیی یه‌کێتیی دیمۆکراتی که پێویستان به‌وه‌ش نه‌بووه ناوی کوردستان بخه‌نه نێو ناوی پارته‌که‌یانه‌وه.




