چاكسازیی حكوومه‌تی هه‌رێم و ئاسۆی گه‌شی ئابووری

سه‌لاح سه‌دباری
به هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جیۆگرافیایی كوردستان كه، له مێژوودا بووەته هۆی گۆڕه‌پانی شه‌ڕی گه‌وره‌ی نێوان ئیمپراتۆرییه‌ته‌كانی كۆن و، هه‌روه‌ها ململانێی نێوان حكوومه‌ته‌كانی ناوچه‌كه له مێژووی هاوچه‌رخدا و چه‌ندین هۆكاری نێگه‌تیڤی ناوخۆیی، كورد نه‌یتوانیوه یه‌كه‌یه‌كی سیاسیی خۆبه‌رێوه‌به‌ری سه‌ربه‌خۆی ئه‌و‌تۆی هه‌بێت بۆ پێكه‌وه‌نانی ئه‌زموونی حوكمڕانی به تایبه‌تی له بواری ئابوورییه‌وه و، ئه‌مه‌ش كه ئیستا هه‌مانه وه‌ك كیانی خۆبه‌رێوه‌به‌ریی نیمچه‌سه‌ربه‌خۆ، دیاره بۆ مێژووی چه‌ند هه‌زار ساڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له مێژوودا، 25ساڵ خۆبه‌رێوه‌به‌ری به چركه‌سات حیسابی بۆ ده‌كرێت.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ده‌بینین، هه‌رێمی كوردستان كه‌م و زۆر له چه‌ند ساڵی پێشتردا، له بواری ئابوورییه‌وه به‌ره‌وپێشچوونی به‌خۆیه‌وه بینی؛ سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو پیلان و ته‌نگ و چه‌ڵەمە جۆراوجۆرانەی بۆی دروست کراون، به تایبه‌تی له بواری بودجه‌وه كه دواجار به‌غدا دووساڵە بودجه‌کەی كوردستانی بڕیوه.
ئێمه‌ی كورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئه‌زموونی خۆ به‌ڕێوه‌بردنمان كه‌مه و نه‌یاری زۆریشمان هه‌بووه، به‌ڵام توانیومانه له سه‌رپێی خۆمان بوه‌ستین.
هه‌روه‌ك ده‌بینین بۆ راستكردنه‌وه‌ی باری قورسی خه‌رجییه‌كان و هه‌روه‌ها چاكسازی له نایه‌كسانیی مووچه‌كاندا، حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵی داوه لە ساڵی 2016 كۆمه‌ڵێك هه‌نگاو بنێت، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی هه‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی چینایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان، لانیكه‌م له ناو كارمه‌ندانی ده‌زگای میریدا.
ئه‌و پاكیجه چاكسازییه‌ی حكوومه‌ت خستوویه‌تییه پرۆژه‌ی كاری ٢٠١٦ و ساڵانی داواتری حكوومه‌تداری له هه‌رێمی كوردستان، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ناوئاخنی خۆیدا سێ ده‌ره‌نجامی باش به دوای خۆیدا بێنێت كه جێگای لێوردبوونه‌وه‌ن وه‌ك:
1- چاكسازی و كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازی نێوان مووچه‌كانی فه‌رمانبه‌ران ده‌بێته هۆی گهڕانه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی نه‌ختینه‌یی دیار بۆ خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت له لایه‌ك و، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه نادادپه‌روه‌ری له جیاوازی نێوان مووچه‌ی باڵاكان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خواروتردا ناهێڵێ و، سه‌ره‌نجام كاریگه‌ری تا راده‌یه‌كی ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی جیاوازیی چینایه‌تی له كوردستان به تایبه‌تی له ناو كارمه‌ندانی ده‌زگای میریدا كه رێژیه‌كی به‌رچاو له كۆمه‌ڵگای كوردستان پێك دێنن.
2- كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه گشتییه‌كان و ده‌رماڵه تایبه‌ته‌كان، ئه‌مه‌یش دیسانه‌وه ده‌ستبردنه بۆ رێكخستنی نوێی چاكسازی كه حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی پیكردووه و، رێكارێكی دیكه‌ی خێرایه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی له لایه‌ك و، راهاتنی ده‌زگاكانی حكوومه‌ته بۆ قه‌ناعه‌تكردن به پاره‌یه‌كی دیایكراو بۆ راپه‌راندنی ئه‌ركه‌كان و، سه‌ره‌نجام كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌هه‌ده‌رچوونی پاره و دیسانه‌وه كارێكی باش و جێگای پشتیوانیكردنه و، هه‌روه‌ها كه‌سانی پله‌باڵای ده‌زگای میری كه‌متر چاو له ئیمتیازاتی تاكه‌كه‌سی بۆ پۆسته‌كان ده‌بڕن و، ئه‌وه‌ی ده‌بێته گرینگی له داهاتوودا زیاتر بیروباوه‌ڕی خزمه‌تكردن ده‌بێت بۆ وڵات، تاوه‌كو ئیمتیازاتی تاكه‌كه‌سی.
3- حكوومه‌تی هه‌رێم به‌و هه‌نگاوه‌ی كه ده‌ستیپێكردووه به چاكسازی، كه بێگومان دواتر چه‌ندین پرۆژه‌ی دیكه‌ی قووڵی چاكسازی به دوای خۆیدا دێنێت، ئه‌و راستییه‌ی بۆ روون كردینه‌وه كه كار كردن بۆ چاكسازی، كرداوی ده‌وێت نه‌ك دروشمی باق و بریقه‌داری سه‌ر شاشه‌كان بۆ هه‌لخه‌ڵه‌تاندنی به‌شێك له رای گشتی و دواتر به لارێدابردنی ویستی خه‌لك بۆ قازانجی گرووپی و شه‌خسی.
سه‌ره‌نجام له كۆی هه‌موو ئه‌مانه‌دا هه‌رچه‌نده باری ئابووریی هه‌رێم به هۆی بڕینی بودجه‌وه له لایه‌ن به‌غداوه قورسه و، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه نرخی نه‌وت دابه‌زیوه و قۆناخێكی قورس به‌سه‌ر هه‌رێمدا له باری ئابوورییه‌وه تێپه‌ڕیوه و به‌رده‌وامه، به‌ڵام سیاسه‌تی دروستی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و هاوبیره‌كانی، ئاماژه‌یه‌كی روون و هه‌ستانه‌وه‌یه‌كی به‌هێزیان له ساڵانی داهاتوودا بۆ كوردستان ده‌رخستووه و قۆناخی روون و ئاسۆی گه‌شی سه‌ركه‌وتنی ئابووری چاوه‌ڕێی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات؛ ئه‌وه‌یش به‌رهه‌می كۆڵنه‌دانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و هاوكاره‌كانی ده‌بێت، كه به ئیراده‌یه‌كی به‌ھێزه‌وه رووبه‌ڕووی مه‌ترسی و قه‌یرانه‌كان بوونه‌ته‌وه و سه‌ركه‌وتن چاوه‌ڕێی هه‌مووموومانه.




