سه‌ردانى نێچیرڤان بارزانى بۆ توركیا.. ئه‌و كه‌ڵه پووشه‌یه پشتى ورچه‌كه بشكێنێ؟

د. محه‌ممه‌د خدر مه‌ولوود
سه‌ردانى ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، بۆ توركیا به هه‌موو پێوه‌رێكى دیپلۆماسى، به یه‌كێك له سه‌ردانه هه‌ره سه‌ركه‌وتووه‌كان داده‌نرێت. چونكه به‌رێز نێچیرڤان بارزانى وه‌ك سه‌رۆكى حكوومه‌تێك پێشوازى لێ كرا كه خاوه‌نى ئاڵا و سنوور و ئابووریى خۆیه‌تى و، ئاینده‌یه‌كى گه‌شاوه‌ش چاوه‌ڕێیه‌تى، به به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى كه له ڕێوره‌سمى پێشوازیدا ئاڵاى كوردستان له ته‌ك ئاڵاى توركیا ئاماده بوو، گه‌لێك بابه‌تیش، بابه‌تى گفتوگۆى دووقۆڵى بوون، له‌وانه بابه‌تى سنوور و ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل و ئه‌و گرفتانه‌ى له‌م چه‌ند رۆژانه‌ى دواییدا له‌به‌ر بارودۆخى ناهه‌موار و گرژیى ئه‌وێ، هاتوچووى بازرگانیى سست كردبوو، هه‌مدیس داواكردنى قه‌رز له توركیا هه‌روا باسكردن له چۆنیه‌تیى ناردنى غازى سرووشتیى كوردستان بۆ توركیا و له ئاینده‌شدا بۆ ئه‌ورووپا، له بابه‌ته هه‌ره گرینگ و هه‌ره‌گه‌رمى ئه‌و سه‌ردانه بوون.
له خوێندنه‌وه‌یه‌كى وردى ئه‌م سه‌ردانه‌دا ئه‌م ئه‌نجامه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، كه توركیا له ماوه‌ى یه‌ك مانگدا له به‌رزترین ئاست و به ئاڵاى كوردستانه‌وه پێشوازى له به‌رێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و، دواتر هه‌ر به ئاڵاى كوردستانه‌وه و هه‌ر له به‌رزترین ئاستى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌تییه‌وه پێشوازى له سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نێچیرڤان بارزانى ده‌كات و، كێشه‌ى سنوور و وه‌رگرتنى قه‌رز و چۆنیه‌تیى ناردنى غازى سرووشتیى كوردستان تاوتوو ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌یان به ماناى ئه‌وه‌وه دێن كه‌وا، كه ئاینده‌ى باشوورى كوردستان له سه‌ربه‌خۆبوون و به ده‌وڵه‌تبوون نزیك بووه‌ته‌وه.
ئه‌مه له‌لایه‌نه گشتییه‌كه‌یه‌وه، له لایه‌نه تایبه‌تییه‌كه‌شییه‌وه، بۆ خودى توركیایش گرینگییه‌كه‌ى له‌وه‌دایه، كه په‌یامێكه ده‌یگه‌یێنێته رووسیاى دوژمن و نه‌یارى تازه‌ى كه له سۆنگه‌ى شه‌ڕى داعشه‌وه گه‌ر به دره‌نگه‌وه‌ش بووبێت، بونه‌ته دوو جه‌مسه‌رى دژ به‌یه‌ك به ڕاده‌ى ئه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كانى هه‌ردوولا كه‌وتوونه‌ته مه‌ترسییه‌وه و، له كاتێكیشدا بۆ توركه‌كان تا دوێنێ گازى رووسیایان به تاكه‌سه‌رچاوه‌ى گه‌رمبوونه‌وه‌ى خۆیان داده‌نا و، رووسه‌كانیش له سۆنگه‌ى شه‌ڕى ئۆكراینا رۆژبه‌رۆژ بارى ئابوورییان داده‌ڕمێ و ترسى ئه‌وه‌یان لێ نیشتووه، به‌رله‌وه‌ى ناتۆ ببێته دراوسێیان و كاڵا و كه‌لوپه‌لى ئه‌ورووپى نه‌ك هه‌ر بازاڕه‌كانى ئۆكرانیاى ته‌نیوه و جێى به كاڵاى رووسى له‌ق كردووه، به‌ڵكو به‌هۆى به‌رزیی كوالێت و هه‌رزانیى نرخییه‌وه، وا خه‌ریكه سنوورى نێوان ئۆكراینا له‌به‌رى رۆژهه‌ڵات ده‌بوارێنێ و ده‌گاته نێو بازاڕه‌كانى مۆسكۆ و شاره‌كانى دیكه‌ش. جا گه‌ر بارى ئابووریى رووسیا له سه‌ره‌وه‌ى ئاوى ساردى ده‌ریاى ڕه‌شدا ئه‌وه حاڵى بێت و، له ماوه‌ى ساڵێكى ته‌مه‌نى حوكمڕانى په‌ڕه‌شێنكه‌ى سه‌رۆكى تازه‌ى ئۆكراینا بازاڕى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا ته‌نیا له ئۆكراینا زیانى زیاتر له 3 ملیار دۆلارى به ئابووریى رووسیا گه‌یاندبێت و مه‌ترسییش كه‌وتبێته سه‌ر ئه‌و بۆرییه غازیانه‌ى كه به خاكى ئۆكرایناوه غاز ده‌گه‌یه‌ننه ئه‌ورووپا و، گه‌ر له پلان و نه‌خشه‌ى رووسه‌كانیشدا هێنانى هێزى وشكانیی و ده‌ریایی سه‌ربازیان له شه‌ڕى دژى داعش بۆ سووریا و كه‌ناره‌كانى ده‌ریاى سپیی ناوه‌ڕاست، گه‌ر بۆ رێگرى بێت له گه‌یشتنى غازى سرووشتى وڵاتانى كه‌نداوى ئاوه گه‌رمه‌كه بۆ ئه‌ورووپا، ئه‌وا توركه‌كان نه‌ك هه‌رده‌سته‌وه‌ستان ناوه‌ستن له باره‌ى ئه‌م گۆڕانكارییانه‌ى كه‌له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى سایكس پیكۆ دێته گۆڕێ، به‌ڵكو به غازى كوردستان جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ خۆیان ده‌دوزنه‌وه و له‌ژێر بارى منه‌تى رووسه‌كانیش دێنه ده‌ر.
له‌و هاوكێشه‌یه‌دا، كه هاوكێشه‌ى شه‌ڕى داعش و ئابووریى ناوچه‌كه و داڕشتنه‌وه‌یه‌تى له دواى 100 ساڵ تێپه‌ڕین به‌سه‌ر نه‌خشه‌ى سایكس پیكۆدا، رووسه‌كان هه‌ست ده‌كه‌ن كه كورده‌كان براوه‌ى شه‌ڕه‌كه‌ن و شیرینى سه‌ركه‌وتنه‌كه‌شیان به كه‌متر له به‌ده‌وڵه‌تبوونى پرسه‌كه‌یان نییه و، وا ئامانجى دێرینیان له سایه‌ى سیاسه‌تى حه‌كیمانه و دیپلۆماسیه‌تى ژیرانه‌ى سه‌رۆكه‌كه‌یان، سه‌رۆك بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دێته دى. ئه‌وه له رووى سیاسییه‌وه، له رووی ئابوورییشه‌وه وه‌ك زانراوه، گازى كوردستان له %17تا %20ى پێداویستیى توركیا دابین ده‌كات و، وا كۆپانیاى ناودارى گازپرۆمى رووسی كه له كێڵگه نه‌وتییه‌كانى هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان ده‌ستیان به‌كار كردوه، ده‌بێ له په‌یامى ئه‌م سه‌ردانه‌ى نێچیرڤان بارزانى بۆ توركیا حاڵى بووبن، به‌تایبه‌تیش له‌و ئان و ساته‌دا كه ئێرانى هاوپه‌یمانیان بۆ ناوچه‌كه و هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى، كارتى فشار و هه‌ژموون و رێگڕ بووه له گه‌یشتنى كوردستانیان به ئامانجه‌كانى خۆى. به واتایه‌كى دیكه ده‌بێ رووسیا له‌و په‌نده عه‌ره‌بییه تێگه‌یشتبێ كه ده‌ڵێ (القشه التى قصمت ظهر البعیر) به واتا گونجاوه‌كه‌ى بۆ ئێره ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ: تۆ بڵێیى ئه‌و سه‌ردانه ئه‌و كه‌ڵه پووشه نه‌بێت پشتى ورچه‌كه بشكێنێ؟




