ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی دروست ده‌بێ، ده‌وڵه‌تی كوردستانە

ئازا حەسیب قەرەداخی
به كۆتاییهاتنی شه‌ڕی داعش، ده‌رفه‌تی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دێته ئاراوه. له‌وانه‌یه، به‌پێی زه‌رووره‌ت و بۆ به‌رگرتن له به‌ریه‌كکه‌وتنی میحوه‌ره ناكۆكان و بۆئه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری بكرێ له داڕشتنی نه‌خشه‌ی نوێی ناوچه‌كه، به‌ر له كۆتایی ئه‌و شه‌ڕه‌یش ئه‌و ده‌رفه‌ته بڕه‌خسێ.
فاكته‌ره له‌باره‌كانیش ئه‌وه‌ن كه، قۆناغی نه‌خشه‌ی سایكس پیكۆ دوای سه‌د ساڵ كۆتایی هاتووه. وه‌كو دیفاكتۆ عێراق و سووریا به‌و نه‌خشه‌یه‌ی هه‌بوو كۆتاییان هاتووه. هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی سیاسی و ئابووری و ته‌نانه‌ت ئیدارییش، هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وه‌دوای عێراق له‌ناو یه‌ك ده‌وڵه‌تدا پێكه‌وه نابه‌ستێ. كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی دابه‌شی سه‌ر دوو بژارده بوون یه‌كێكیان ده‌یه‌وێ و ئیش ده‌كات و شه‌ڕیش ده‌كات بۆ گۆڕینی نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه، ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌م میحوه‌ره‌ن و به‌هێزن و خاوه‌نی قه‌ڵه‌مڕه‌وین. ئه‌وی دی ئیش ده‌كات و شه‌ڕیش ده‌كات بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خشه‌یه، رووسیا و ئێران له‌م میحوه‌ره‌ن و خودان هێزی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی میحوه‌ره‌كه‌ی دیكه نین، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی له توانایاندایه به‌ره‌نگاری ده‌كه‌ن.
پێدراوه‌كانی سه‌ر ئه‌رز، له رووی هێزی سه‌ربازی و ئابووری و ره‌وایه‌تیی سیاسی و پاڵپشتی زیاتره‌وه، میحوه‌ری گۆڕینی نه‌خشه به‌هێزتره و ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی مسۆگه‌رتره.
هه‌رێمی كوردستان، به حوكمی به‌شداریكردنی له شه‌ڕی دژی داعشدا و وه‌كو تاكه هێزێكی سه‌رزه‌وی له‌م شه‌ڕه دژواره‌دا، له به‌ره‌ی براوه‌كانه. كه نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه‌یش ده‌گۆڕدرێ، چانسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان پێدراوێكی به‌رده‌ست و دابینه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ندێ ورده‌كاری هێشتا كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێ له جۆری په‌یوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستانی سه‌ربه‌خۆ به عێراقه‌وه. په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی سوننه. په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رۆژئاوای كوردستان. په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دراوسێكان.
سه‌رۆك بارزانی، له‌سه‌ر ئه‌م پرسانه ئیشی دیپلۆماسی ده‌كات و ده‌یه‌وێ هه‌موو ئه‌م په‌یوه‌ندییانه له‌سه‌ر بنه‌مای ئاشتی و پێكه‌وه‌یی و هاوسێیه‌تی باش و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش دامه‌زرێنێ و سه‌ربه‌خۆیی راگه‌یه‌نێ.
له‌م گۆڕانكارییه‌دا، ده‌وڵه‌تێك له‌دایك ده‌بێ، ده‌وڵه‌ت نییه ته‌نیا بۆ كورد. به‌ڵكو ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌بێ بۆ هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و ئایینزاكانی كۆمه‌ڵگای كوردستان و هه‌مووان تێیدا هاووڵاتی پله یه‌ك ده‌بن.
ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه پرسێکه پێیده‌گوترێ یه‌كڕیزیی ناوماڵی كوردستان، كه مه‌به‌ست لێیشی یه‌كڕیزیی كۆمه‌ڵگایی نییه، به‌ڵكو باسی یه‌كڕیزیی سیاسی و حزبی ده‌كرێ و گوایه له دێگه‌ڵه‌دا پچڕاوه. له‌لایه‌كه‌وه، شتی له‌و جۆره له واقیعدا وجودی نییه كه هه‌رێمی كوردستان له دێگه‌ڵه‌دا لێكپچڕابێ. ئه‌وه ته‌نیا حزبێكی سیاسیی لۆكاڵه كه خۆی له سلێمانیدا قه‌تیس كردووه و ناتوانێ كوردستانی بێت و كوردستانییانه كار بكات و سیاسه‌ت بكات. ئه‌م حزبه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه لۆكاڵیبوونی گۆڕان ناتوانێ ببێته به‌ربه‌ست یان دواخه‌ری ئیراده‌یه‌كی كوردستانی - نێوده‌وڵه‌تی - ناوچه‌یی بۆ گۆڕینی نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه و هاتنه ئارای سه‌ربه‌خۆیی كوردستان. ماوه‌ته‌وه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان خۆی له لۆكاڵیبوون ده‌رباز بكات و ببێته به‌شێك له پرۆژه‌ی ئاینده‌ده‌ركه‌وتووی ده‌وڵه‌تی كوردستان، یان ناتوانێ و ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی مێژووی نوێی كوردستان. ئێستا كاتی ئه‌وه نییه پرۆسه‌ی سیاسی په‌یوه‌ندار به پرسه نیشتمانییه هه‌ره چاره‌نووسسازه‌كه‌وه كه سه‌ربه‌خۆییه ببه‌ستینه‌وه به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه. ئه‌و خۆی بڕیار ده‌دات له‌ناو مێژوودابێ یان له‌ده‌ره‌وه‌ی. ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی و حزبه‌كانی دیكه و نوێنه‌رانی پێكهاته‌كان و فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مان به پێی بڕگه‌ی یه‌ك له مادده‌ی شه‌شی په‌یڕه‌وی ناوخۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی بكه‌ن و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی نوێ بۆ په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرن و خۆ ئاماده بكه‌ن بۆ دوو ریفراندۆمه چاره‌نووسسازه‌كه. ریفراندۆمی گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی.




