پێشینه و میكانیزمی تووندوتیژیی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان.. فیكری تووندوتیژیی چۆن كرایه ره‌فتاری سیاسی

سه‌رۆ قادر- به‌شی دووه‌م
دێمه‌وه سه‌ر باڵی ریفۆرمی ناو یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، كه له ڕاستیدا نه‌وشیروان مسته‌فا دروستی كردبوو.
نه‌وشیروان مسته‌فا
پڕۆژه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له 2003 تا 2008، بریتی بوو له هه‌ژاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان. ده‌یویست ته‌واوی حیزبه‌كه، له ده‌ستی جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌ربینێت و بیانخاته ناو بێژه‌نگی خۆی. ئینجا ژماره‌یه‌ك له‌و ئه‌ندامانه‌ی كه نه‌وشیروان پێی وایه به كه‌ڵكی ئه‌م قۆناخه نایه‌ن، به‌لاوه‌یان بنێ یان ده‌ریان بكات. چونكه ده‌یویست هه‌ر خودی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بكات به‌و حیزبه‌ی كه خۆی گه‌ره‌كی بوو. واته حیزبێكی تووند له ڕووی فیكری، ناموسته‌قیڕ و به پاز پازێن. واته هه‌ر ڕۆژه و فیكرێك پێشنیاز بكات. ئه‌و مۆدیله‌ی ئه‌و ده‌یه‌وێت، له حه‌قیقه‌تدا هیچ ڕوانگا‌یه‌كی دیاریكراوی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات نییه. هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد كه له ماوه‌ی شه‌ش ساڵدا، كاتێك ئیداره‌ی سلێمانی و گه‌رمیان له ده‌ستی یه‌كێتیدا بوو، كه له راستیدا نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ڕێوه‌ی ده‌برد(مه‌به‌ستم له 2003 تا 2008) هیچ پێشكه‌وتن و چاكسازی ڕووی نه‌دا. به پێچه‌وانه‌وه زۆرترین جۆری مه‌حسوبیه‌تی شه‌خسی و مه‌نسوبیه‌تی حزبی و گه‌نده‌ڵی ناو كارگێریی میریی ڕووی دا. له‌م شه‌ش ساڵه‌دا ئه‌گه‌ر ڕوانگا‌یه‌كی ئیداری، فیكری، سیاسیی دیاریكراو لای نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌با، یه‌كێتی ده‌یتوانی ئه‌م ڕوانگا‌یه په‌ره پێبدات و جێبه‌جێی بكات. بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌نجام ده‌ركه‌وێ كه ئه‌لته‌رناتیڤی نه‌وشیروان له‌ناو یه‌كێتیدا چییه، تا ئه‌و ئه‌لته‌رناتیڤه بكرێته گفتوگۆ و مۆدیلی مونافه‌سه‌كردن له‌گه‌ڵ پارتی و لایه‌نه عێراقییه‌كان. به‌تایبه‌تی له‌و كاتدا پارتی و یه‌كێتی وه‌ك دوو حزبی متمانه‌داری هه‌رێمی كوردستان، له به‌ڕێوه‌بردنی عێراق به‌شدار بوون.
له راستیدا تا 2008 هه‌موو توانایه‌كانی یه‌كێتی له ده‌ستی نه‌وشیرواندا بوون، به‌تایبه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی حكوومه‌ت. له‌و ماوه‌یه‌دا زۆرترین تۆوی گه‌نده‌ڵی له‌ناو داموده‌زگه‌كانی حكوومه‌تدا بڵاو بووەوه، زۆرترین شێوازی گه‌نده‌ڵی ئیداری و ماڵی ده‌ستی پێكرد، هه‌موو ده‌رهاویشته‌كانی گه‌نده‌ڵی كه بریتییه له مه‌حسوبیه‌تی سیاسی و مه‌نسوبیه‌تی خێزانی و لایه‌نگریه‌تی حزبی و بابه‌تی پشتگیری بۆ ئه‌م و ئه‌و، هه‌موو ئه‌وانه له ئیداره‌ی سلێمانی به زۆر و روونترین شێوه ده‌بیندران. هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد كه ئیداره‌ی سلێمانی و گه‌رمیان زۆرترین گرفتی ئیداری و ماڵی و پێكه‌وه‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بێت. كه دوایی له ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری ده‌ركه‌وت. له‌و ساڵانه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان بودجه‌ی تایبه‌تی خۆی له عێراق وه‌رده‌گرت، نیوه‌ی ئه‌م بودجه‌یه ڕژایه ناو ئه‌و ئیداره‌یه‌ی كه نه‌وشیروان سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد، واته له ماوه‌ی شه‌ش ساڵدا نه‌وشیروان به بودجه و ده‌سه‌ڵاتێكی زۆره‌وه نیوه‌ی كوردستانی به‌ڕێوه ده‌برد.
ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ئه‌و شه‌ش ساڵه‌ی، ده‌سه‌ڵاتی نه‌وشیروان له ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، به كرده‌وه بیندرا بریتی بوو له: بێ پرۆگرامی، بێ ڕوانگا‌یی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی، لێدانی خه‌ڵك، زۆربوونی تیرۆر، ناوابه‌سته‌یی و پێكه‌وه‌نه‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی، زۆربوونی فشاری ده‌روونی و گومانی خه‌ڵك له چاره‌نووسی خۆی، له‌و ناوچه‌یه‌دا یه‌كجار زۆرتر بوو. ئه‌وه‌ش به به‌راورد له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی دیكه‌ی كه‌ركووك و هه‌ولێر و دهۆك.
هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی له ته‌بیعه‌تی كه‌سانی تووندڕۆدا هه‌یه. كه‌سی تووندڕۆ، هه‌ندێكجار ئایدیۆلۆژیایه‌كی دیاریكراوی هه‌یه، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، دوایی له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی، به پێوه‌ری ئه‌و ئایدیۆلۆژیایه‌ی، باوه‌ڕه‌كانی به‌پێی فه‌رمانی سه‌ركرده، هه‌میشه ده‌گۆڕدرێ. له‌و پڕۆسه‌یه‌دا، زۆر به ئاسانی هاوكاره‌كان ده‌كه‌ونه ژێر په‌لامار و ده‌كوژرێن و ده‌رده‌كرێن، چین و توێژی دیاریكراوی كۆمه‌ڵایه‌تی زه‌ره‌ر و زیانی زۆر ده‌كه‌ن، به گشتی خه‌ڵك ده‌كه‌وێته ناو پشێوی و سه‌رلێشێواوییه‌وه. ئه‌و حاڵه‌ته له ماوه‌ی 75 ساڵ له ده‌سه‌ڵاتی كۆمۆنیزم له وڵاتانی جیاجیای كۆمۆنیستیدا ڕووی دا، به تایبه‌تی له‌ناو كۆمه‌نیسته‌كانی ڕۆژهه‌ڵات. چونكه له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات پله‌ی دیكتاتۆری به‌راورد ناكرێ له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ورووپاییدا، وه‌كو كه‌مبۆدیا كه پۆلپۆت به‌ڕێوه‌ی ده‌برد، ڤێتنام، یان یه‌مه‌ن و سۆماڵ كه شیوعییه‌كان له قۆناخێكی دیاریكراودا به كوده‌تا هاتنه سه‌ركار و به‌ڕێوه‌یان ده‌برد. ئه‌و نموونانه‌ی سه‌ره‌وه، سه‌ره‌تا ئایدیۆلۆژیای تایبه‌تی كۆمۆنیزمیان هه‌بوو، پاشان له لایه‌ن (ما‌و تسی تۆنگ) رێبه‌ری چین، ده‌ستكاری كرا و شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی تووندڕه‌وانه‌ی لێ دروست كرا. ئه‌و ئایدیۆلۆژیا تووندڕه‌وه‌ی كه ما‌و دایهێنابوو، زۆربه‌ی حزبه كۆمۆنیسته‌كانی ڕۆژهه‌ڵات په‌یڕه‌ویان لێی ده‌كرد.
ئایدیۆلۆژیا و شێوازی كاركردنی نه‌وشیروان مسته‌فا
نه‌وشیروان مسته‌فا تا ساڵی 1988 سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان بوو. ئه‌و هه‌ڵگری ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی ماویزم بووه له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا. له ساڵی 1988 له كۆنفرانسێك كۆمه‌ڵه‌ی لێكهه‌ڵوه‌شاند و دوای ئه‌وه ڕایگه‌یاند كه ئه‌و هیچ كاتێك بڕوای به ماركسیزم(ماویزم) نه‌بووه. هه‌روایش له پڕۆژه‌ی ڕیفۆرمی خۆی له 2003 به دواوه له ناو یه‌كێتی، هیچ ئاسارێكی دیاریكراوی كۆمۆنیستی پێوه دیار نه‌بوو، به‌ڵام له ڕووی كرده‌وه‌ییه‌وه هه‌مان ئه‌و شێوازانه‌ی به كار ده‌هێنا كه تووندڕۆكانی كۆمۆنیستی له وڵاتانی تر به كاریان ده‌هێنا.
كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له به‌رانبه‌ر پڕۆژه‌ی ناموسته‌قیڕی نه‌وشیروان مسته‌فا، له 2003ـوه ده‌ركه‌وت. جموجۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی له ناوچه‌ی سلێمانی ڕووی له زۆری كرد. له‌گه‌ڵ بووژانه‌وه‌ی ئابووری، توێژ و چینی جیاجیا سه‌ریان هه‌ڵده‌دا كه له بازاڕدا ده‌وریان ده‌رده‌كه‌وت و پاره زۆر بوو. خه‌ڵك ده‌یتوانی فه‌رق و جیاوازی كۆمه‌ڵایه‌تی ببینێت. له پرۆسه‌ی فه‌ساددا لایه‌نگران و سه‌ركرده‌كانی حیزبی له ناوچه‌ی سلێمانی، به شێوه‌ی جیاجیا ده‌ستیان به‌سه‌ر سامانی گشتیدا گرت. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و دیارده‌مان له ناوچه‌ی هه‌ولێر و دهۆكیش بینیوه، له كه‌ركووكیش هه‌بوو. به‌ڵام ئێمه نموونه‌ی باسه‌كه‌مان بۆ تێگه‌یشتن له تووندڕه‌وی سیاسی له ناوچه‌ی سلێمانی هێناوه‌ته‌وه. حاڵه‌تی سلێمانی تایبه‌تمه‌ندیی كارگێڕیی و سیاسیی خۆی هه‌یه.
به‌كارهێنانی جیلی نوێی ناڕازی
گه‌نیویی كارگێڕیی و بوونی جیاوازیی كۆمه‌ڵایه‌تی و ماڵی، ئه‌و بێبه‌شییه‌ی كه‌وا خه‌ڵك له نه‌تیجه‌ی پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆژیای گه‌یاندن ده‌یانتوانی لێی ئاگادار بن، گه‌نجانی وڵات زۆر به ئاسانی ده‌یانتوانی ئاگایان له ژیانی دنیا هه‌بێت و زانیاریی نوێیان پێ بگات، شێوازی ژیانی دنیا ببینن و به‌راوردی بكه‌ن له‌گه‌ڵ ژیانی خۆیان و هه‌وڵی بۆ بده‌ن. له‌وه‌ودا جموجۆڵی گه‌نجان له ناوچه‌ی سلێمانی یه‌كجار زۆر كرد.
لێره‌دا ده‌مه‌وێ ده‌ره‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دیمۆگرافیش باس بكه‌م، كه هاوكارێكی به‌ڕێزم (حوسێن كوردنه‌ژاد) له 2003ـوه خۆی پێوه ماندوو كردووه. ئه‌ویش به‌پێی باری دیمۆگرافی واته (باری دانیشتووان و ئاستی ته‌مه‌نی جیله‌كان له ناوچه‌ی سلێمانیدا)، له 2000ـوه تا ئێستایشی له‌گه‌ڵدا بێ، رێژه‌ی گه‌نجان له‌و ناوچه‌یه‌دا یه‌كجار زۆره. بۆیه به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گه‌نج له هه‌ر وڵاتێك و ناوچه‌یه‌ك، ئه‌گه‌ر په‌روه‌رده و كاردۆزینه‌وه‌ی باشی له‌گه‌ڵدا نه‌بێ، واته حكوومه‌ت باش ناوچه‌كه به‌ڕێوه نه‌بات، ئه‌وكات جموجۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی و ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندان ده‌ست پێده‌كات. هه‌روه‌ها شێوه‌كانی دیكه‌ی تووندڕه‌وی و كۆچ به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات له كۆتاییدا زۆر ده‌بێت.
نه‌وشیروان مسته‌فا، ئه‌م جموجۆڵی گه‌نجانه‌ی، له ڕێگه‌ی داموده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندنی خۆی، گرێی دان به ڕوانگه‌كانی خۆی ده‌ستی كرد به هاندانیان. واته له لایه‌ك ئیداره‌ی ناوچه‌كه‌ی به‌ڕێوه ده‌برد، له لایه‌كی دیكه‌وه هانی گه‌نجه‌كانی ناڕازی ده‌دا تا په‌لاماری داموده‌زگاكان بده‌ن. له‌م شێوازه‌یدا داموده‌زگای ڕاگه‌یاندن و داموده‌زگه‌ی تایبه‌تی خۆی به كار دێنا. ئینجا ته‌عریفێكی تایبه‌تی خسته ناو ڕای گشتی، كه گوایه هه‌موو زانیاری و زانایی و ئه‌زموونی كۆمه‌ڵایه‌تی له لای گه‌نجان هه‌ڵچنراوه، هه‌موو تواناییه‌كانی كارگێڕی و سیاسی و فیكریی لای گه‌نجن و ده‌بێت ڕێگه به گه‌نج بدرێ وڵات به‌ڕێوه به‌رێت. كه‌چی له زانستی ئه‌م ڕۆژگاره‌دا به هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌نج ئاوها ته‌عریف ناكرێ. گه‌نجان ده‌بێ په‌روه‌رده بكرێن، كاریان بدرێتێ و داخیلی سیسته‌مێكی هاوسه‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تی بكرێن.
به‌كارهێنانی ڕاگه‌یاندن
له نه‌تیجه‌ی به‌كارهێنانی جیلی نوێی ناڕازی، هه‌بوونی داموده‌زگای ڕاگه‌یاندن، ڕاگه‌یاندنی ئه‌لكترۆنیش كه هیچ كۆنترۆڵێكی به‌سه‌ره‌وه نه‌بوو، نه‌وشیروان مسته‌فا توانی هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی گه‌نج كه به‌رده‌وام خۆپیشاندان و په‌لاماردانیان ده‌وێ، دروست بكات. هه‌نگاوی یه‌كه‌می به په‌لاماردانی به‌نزینخانه‌كان و هه‌ندێ فرۆشگای تازه كه له ناوچه‌كه دروست ده‌كران، ده‌ست پێكرد. ڕۆژانه له ڕاگه‌یاندنه‌كان نیشانیان ده‌دان و پاساویان بۆ ئاژاوه‌گێڕیی ده‌هێنایه‌وه. له‌كاتێكدا یه‌كێتی ده‌كه‌وته ئیحراجییه‌كی زۆره‌وه. هه‌موویان ده‌یانزانی نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و پشێوییه ده‌كات و نه‌شیانده‌توانی ڕێگای بگرن. له بیرمانه له 2003 تا 2008 كاتێك كه پشێوی له هه‌ندێ ناوچه یان له‌ناو شاری سلێمانیدا دروست ده‌بوو، ئه‌و به‌شه له سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی كه‌وا به هێمنی بیریان ده‌كرده‌وه و سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تیی مام جه‌لال بوون، زۆر ئیحراج ده‌بوون و نه‌یانده‌زانی چیی به خه‌ڵك بڵێن، له كاتێكدا ئاگایان لێ‌بوو كه یه‌كێتی له‌ناوخۆیدا دابه‌ش بووه و ئه‌و بارگرژییه ئه‌وانن دروستی ده‌كه‌ن.
به‌كارهێنانی هاوكاره‌كانی
له‌لایه‌كی دیكه‌وه نه‌وشیروان هاوكاره‌كانی، كه به ئاشكرا خه‌ڵكیان هان ده‌دا و په‌كیان به‌وه نه‌ده‌كه‌وت له راگه‌یاندندا ڕێگه به كه‌سانی تووندڕۆ و توڕه بده‌ن قسه بكات و دیمه‌نه‌كان بگوازنه‌وه، به شێوه‌یه‌كیش ده‌یانگوازییه‌وه و ته‌عریفیان ده‌كرد كه خه‌ڵك زیاتر له‌سه‌ر تووندوتیژیی هان بدات. سه‌ره‌نجام له كه‌متر له دوو ساڵدا شێوازێكی نوێی تووندوتیژی دروست بوو، كه له ناوه‌ڕۆكی فیكریدا جیاواز بوو له تووندوتیژیی ئه‌نسارولئیسلامی حكوومه‌تی القاعیده‌ی ناوچه‌ی هه‌ورامان. ئه‌و شێوازه نوێیه‌ی به‌ناو ریفۆرمه‌ی نه‌وشیروان فه‌وزه‌ویه‌ت بوو، واته هاندانی خه‌ڵك به‌بێ به‌رنامه و به‌بێ ئایدیۆلۆژیا بۆ تێكدانی سه‌روسامانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه داران و هه‌بوون. له‌وه‌شدا سه‌ركرده سیاسییه‌كانی ناو یه‌كێتی، سه‌ركرده‌كانی پارتی تۆمه‌تبار بكرێن و په‌لامار بدرێن به‌وه‌ی كه‌وا ئه‌وانن دزی له سامانی وڵات‌دا ده‌كه‌ن.
دروستكردن و قۆزتنه‌وه‌ی قه‌یرانی هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان
له نه‌بوونی حكوومه‌تێكی باش له ناوچه‌ی سلێمانیدا، نه‌كرا ئه‌و سامانه‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێ، به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان له هه‌موو ناوچه‌كانی سه‌ر به سلێمانیدا به كار بێت. سه‌رباری هه‌بوونی كه‌موكوڕی له هه‌موو شاره‌كانی كوردستان، مه‌به‌ست ئه‌وه نییه كه كه‌موكوڕی ته‌نیا له ناوچه‌ی سلێمانی هه‌بووبێ. به‌ڵام له ئیداره‌ی سلێمانیدا ئه‌و كێماسییه زۆر به ڕوونی دیار بوو. بۆ نموونه ئه‌و شه‌ش ساڵه‌ی كه نه‌وشیروان سه‌ركردایه‌تیی حكوومه‌تی به كرده‌وه له سلێمانی ده‌كرد، بواری نه‌دا ناوچه مه‌حرومه‌كانی وه‌ك گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه به باشی ئاوه‌دان بكرێنه‌وه، بایه‌خیان پێ بدرێ و په‌روه‌رده‌یه‌كی باشیان بۆ دابین بكرێ. بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست بكه‌ن كه‌مێك قه‌ره‌بووی ئه‌و فیداكاری و قوربانییه كراونه‌ته‌وه كه له كاتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا به‌ریان كه‌وتووه. بۆیه ئه‌م توڕه‌ییه له گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه ڕوویدا، چونكه ئه‌و جیاوازی و له بیركردنه‌یان ده‌بینی. له‌وێشه‌وه نه‌وشیروان ئه‌م توڕه‌بوونانه‌ی قۆزته‌وه و هه‌وڵی دا سه‌ركرده‌كانیان وه‌ربگرێ یان سه‌ركرده‌ی نوێیان بۆ دروست بكات، تا بیانخاته ناو ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی كه ئه‌و دروستی ده‌كات. بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه قه‌باره‌ی دیار نییه، ته‌عریفی دیار نییه، ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌یه كه شیعاره‌كانی بریتییه له‌وه‌ی: هه‌موو كه‌س خراپه، هه‌موو سیسته‌مێك خراپه، هه‌موو كه‌س گه‌نده‌ڵه و هه‌موو شتێك ده‌بێ بڕووخێندرێ، كه‌س پاك نییه ته‌نیا كاك نه‌وشیروان نه‌بێ!
ئه‌مه شیعاری بێ شكڵ و بێ ناو و بێ قه‌باره‌كه‌ی نه‌وشیروان بوو كه له‌ناو یه‌كێتیدا دروستی كرد. ئامانجیشی له بڵاوكردنه‌وه‌ی فایله‌كان له‌ناو یه‌كێتیدا، ڕێ خۆشكردن بوو بۆ سه‌رهه‌ڵدانی شه‌خسیه‌تی كاریزماتیكی خۆی و سه‌ره‌نجام پاڵ به جه‌لال تاڵه‌بانییشه‌وه بنێ.




