ئێمه نازانین داخوازیى (PKK) چییه، جه‌نگ ده‌خوازێت یان ئاشتى؟!

ئەمیر فندی
گه‌لى ئێمه له باكوور ماندوو بووه، ئێدى ناتوانێت به گوێره‌ى دڵى (PKK) ژیانى خۆى به‌رده‌وام بكات. گه‌لى ئێمه له باكوور ده‌خوازێت بزانێت رێزدار ئۆجه‌لان چ ده‌ڵێت؟ ئایا ئه‌وه‌ى قه‌ره‌یلان دەیڵێت هه‌مان گوتنى رێزدار ئۆجه‌لانه؟!. زۆرینه‌ى گه‌لى ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه كۆنسه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى (PKK) ئێدى گوێڕایه‌ڵى رێزدار ئۆجه‌لان نییه. رێزدار ئۆجه‌لان له نێو زیندانى ئێمرالیدا ده‌ستبه‌سه‌ره، به‌ڵام ده‌نگێك هه‌یه ده‌ڵێت ئه‌و داواى ئاشتى ده‌كات، كه‌چى كۆنسه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى كه (PKK)ـی داگیر كردووه ئێدى گوێڕایه‌ڵى ئه‌و نییه و جه‌نگ ده‌خوازێت!! دیسان ده‌نگێك هه‌یه ده‌ڵێت كه رێزدار ئۆجه‌لان داواى ته‌بایى ده‌كات، به‌ڵام كۆنسه‌ى سه‌رۆكایه‌تی كه (PKK)ـى ده‌سته‌سه‌ر كردووه، گوێڕایه‌ڵى ئه‌و نییه و ناته‌بایى و دووبه‌ره‌كی ده‌خوازیت!!.
ده‌نگێك هه‌یه ده‌ڵێت، رێزدار ئۆجه‌لان له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه سه‌رۆك بارزانى ده‌توانیت ده‌وڵه‌تى كوردستان دابمه‌زرێنیت، به‌ڵام قه‌ره‌یلان و هه‌ڤاڵانى ئه‌و كه ئه‌مڕۆ (PKK) دیلى ئه‌وانه، گوێڕایه‌ڵى رێزدار ئۆجه‌لان نین و به هه‌موو تواناكانى خۆیان دژایه‌تیى سه‌رۆك بارزانیى ده‌كه‌ن!! ئایا بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى كێ؟!!.
مێژوو به توندى له‌سه‌ر داگیركارانى (PKK) ده‌نووسێت كه پارتێكى ئه‌وها مه‌زن و خاوه‌ن خه‌باتگێڕ و نشتیمانپه‌روه‌ر كردیان به دوژمنى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردستان.
ئێمه داوا له دڵسۆزانى (PKK) ده‌كه‌ین، كه رۆڵى مێژوویى خۆیان بگێڕن له پڕۆسه‌ى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردستاندا و، ببن پاڵپشت بۆ سه‌رۆك بارزانی له‌م ده‌رفه‌ته‌دا، ئێمه باوه‌ڕییه‌كى مه‌زنمان به دڵسۆزانى (PKK) هه‌یه كه ده‌توانن پارته‌كه‌ى خۆیان له ده‌سته پیس و چه‌په‌ڵه‌كان رزگار بكه‌ن و، بیكه‌ن به ستوونێكى پته‌وى ده‌ڵه‌وتى کوردستان.




