په‌كه‌كه سه‌رگه‌رمی چییه؟

ئامانج عه‌بدوڵڵا سوور
په‌كه‌كه هه‌ڵگری شوناس و به‌رنامه‌یه‌كی ڕوون نییه، عه‌وداڵه بۆ ئه‌وه‌ی له جێگایه‌كدا پرسیار كۆتایی پێبێنیت. جا هه‌ركۆمه‌ڵگایه‌ك پرسیار و گومانی تیادا نه‌وروژێت، دیموكراسیه‌ت تیایدا ئه‌بێته مه‌حاڵ، وه‌ك ئه‌وه‌ی له رابردوودا ستالین له یه‌كێتیی سۆڤیێتی جاران ئه‌نجامی دا.
پرسی سه‌رگه‌رمكردنی جه‌ماوه‌ری به خواستێك كه له ده‌ره‌وه‌ی خواستی نیشتیمانیدا مه‌راقی گه‌وره‌ی ئه‌م حزبه‌یه، ئه‌وه بۆیه هه‌میشه قه‌ڵس و نیگه‌رانه به سیمبوله نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، ته‌نها چه‌مكێك كه زۆر پێی ئاشنایه، نامۆییه له نیشتمان پاشان له خود، هه‌ربه‌م هه‌ناسه‌یه‌ش كاره‌كته‌ر ده‌خاته سه‌رشانۆی سیاسی. لای ئه‌م حزبه ویستی تاك ویستێكی مایه‌پووچه، ویستی كۆمه‌ڵگه‌یش ده‌بێت له خزمه‌تی ویستی په‌كه‌كه‌دا بێت، ده‌نا مه‌حاڵه ژیانكردن له سایه‌ی سیستمی خۆزاڵكرده‌ی ئه‌م حزبه‌دا، خۆ ئه‌مه ته‌خوینكردنی ئه‌م حزبه نییه، به‌ڵكو سه‌لماندنی راستییه‌كه كه ده‌بێت بگوترێت. ئاخر په‌كه‌كه به به‌رچاوی هه‌موومانه‌وه مۆنۆپۆڵی كایه‌ی سیاسی و ئیداری له رۆژئاوای كوردستان كردووه و ئاڵای كوردستان و ناوی پێشمه‌رگه و رێسای ئازادیخوازی و چه‌مكی دیموكراسی له رۆژئاوا یاساغ كردووه، كه‌چی له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا په‌یكه‌ری ئه‌سه‌د و رموزه‌كانی به‌عسی سووریا به‌شكۆداری ده‌هێڵێته‌وه!
له‌نێو په‌كه‌كه‌دا كۆتایی به پرسگه‌لێك دێت كه به ره‌هه‌ندی نیشتیمانی شوناس ده‌بێت، هه‌رئه‌مه‌ش وا ده‌كات جه‌ده‌ل و دیالۆگ و چه‌ق ببه‌ستێت و دواخاڵ حزب له‌سه‌ر پیتی داده‌نێت، له سایه‌ی وه‌ها سیستمێكی فاشیانه‌دا، رفاندنی مێردمناڵان ره‌وایه‌تی وه‌رده‌گرێت، كه تائه‌وپه‌ڕی بێ‌باكییه له یاساكانی مافی مرۆڤدا، نماییشی شانۆگه‌ریانه‌ی په‌كه‌كه به جۆرێكه مه‌به‌ستێتی شوێنه‌وار له‌سه‌ر تاك جێ بێڵێت، نازییه‌كانیش به‌رله‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست هه‌روایان ده‌كرد، ئه‌دۆڵف هیتله‌ر كه سوخنرانی ده‌دا به چه‌شنی سێرك هۆڵی بانگه‌وازی ده‌ته‌نینه‌وه، وه‌لێ كه ده‌سه‌ڵاتی كه‌وته ده‌ست كۆتایی به ئازادی هێنا، هه‌مان هه‌ناسه له په‌كه‌كه‌شدا ده‌بینینه‌وه، ئه‌وده‌مه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆریانه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكی رۆژئاوادا فه‌رز ده‌كات، كۆتایی بێ‌چه‌ندوچوون به رای ئه‌وانی دی ده‌هێنێت. له بیرمان نه‌چێت له ئه‌جێندای ئه‌م حزبه‌دا خۆسه‌ری شوێنی به سه‌ربه‌خۆیی گرته‌وه، هه‌روه‌ك لای وان كوردستان سێ پارچه‌یه نه‌ك چوار، ئه‌مه‌یه ئه‌ده‌بیاتی په‌كه‌كه. له هه‌ناوی ئه‌م قه‌واره‌یه‌دا شوناسی كوردستانیبوون نه‌ك هه‌رحزوری نییه، به‌ڵكو نێونه‌ته‌وه‌ییبوون به ئه‌ندازه‌یه‌كه، ستالینیسته‌كان به شاگرد راناگرن، ئه‌وه بۆیه هه‌میشه له‌سه‌ر شانۆی سیاسی ده‌ستیان به‌تاڵ و هه‌گه‌به‌یان ئه‌جێندای نه‌یار.




