په‌یه‌ده خیانه‌تی كرد

ته‌نیا كوردی
په‌یه‌ده له‌سه‌ر خوانی ڕژێمه‌كه‌ی سووریادا بووه‌ته خاوه‌نی قسه و، له‌سه‌ر حیسابی ئه‌و كاولكارییه‌ی ئێستای سووریا، خۆی كردووه به زمانحاڵی ڕۆژئاوا. ده‌ستێكی له نه‌وت گیر كردووه و ده‌ستێكی دیكه‌ی هه‌مان ئه‌و سیاسه‌ته ڕاده‌كێشێ كه چه‌ند چه‌ته‌یه‌كی به‌ناو سیاسی له‌نێو سه‌ركردایه‌تیی په‌كه‌كه‌دا له بازاڕی ڕه‌شدا به بازرگانی به هێرۆیین و تلیكاك و بازرگانیكردن به نه‌ته‌وه و سیخوڕیكردنه‌وه پیلانگێڕی له ناوچه‌كهدا ده‌گێڕن. كێ ناڵێ له‌گه‌ڵ داعشدا بازرگانیی نه‌وتیش ناكه‌ن؟ خۆ پرسیارێك هه‌یه و كه تا ئێستا ساغ نه‌بووه‌ته‌وه كه چۆن ئه‌بوبه‌كر به‌غدایی له زیندان ڕای‌كرد و ئه‌ی چۆنچۆنی هه‌موویان ده‌توانن له‌سه‌ر یه‌ك خوان كۆ ببنه‌وه لەو سووریایەدا؟
په‌یه‌ده ڕێك دژی ئاڵای كوردستانه و بینیمان كه سووكایه‌تییان پێ كرد؛ داعش ڕێك دژی ئاڵای كوردستانه! به‌غدا و میلیشیا شیعه‌كانیش دژی ئه‌و ئاڵایه‌ن؛ بۆچی؟!
په‌یه‌ده ده‌ڵێن شنگال چۆڵ ناكه‌ین تا فه‌رمانمان له به‌غداوه پێ نه‌كرێ! ئایا ئه‌مه وه‌ڵامێكی هاوبه‌شی سێكوچكه‌ی داعش و په‌كه‌كه و میلیشیا شیعه‌كان نییه بۆ دژایه‌تیکردنی كورد؟ كێ ناڵێ په‌یه‌ده له سه‌رووی به‌غداوه ئه‌مری پێ نه‌كرابێ كه ده‌بێ ئاڵای كوردستانیش بسووتێنێ.
په‌یه‌ده له ئه‌جێندای به‌ڕێوه‌بردنیدا ڕێك له‌ژێر فه‌رمانی جه‌میل بایكدا سیاسه‌ت ده‌باته ڕێوە، چونكه ئه‌مانه له عه‌له‌وییە شیعەکانن و، له نیه‌تی سیاسییاندا مه‌زهه‌بێك كۆیان ده‌كاته‌وه. رێك ئه‌و جیۆگرافیایه‌ی كه په‌یه‌ده له به‌رده‌ستیه‌تی ئه‌و هێڵه قاچاخه‌یه كه بایك ده‌مێكه وه‌ك بازرگانێكی نێو بازاڕی ڕه‌ش ده‌یباته ڕێوه. ئاخر دوای ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه هێڵی 47ـی نێوده‌وڵه‌تیی له شنگالدا كۆنتڕۆڵ كرد، په‌یه‌ده و په‌كه‌كه هاواریان لێ هه‌ستا! چونكه ڕێك خه‌لافه‌تی داعش له‌وێوە له‌ت بوو، ئه‌و هێڵه‌ی كه جاران سێكوچكه‌ی ئاودیوكردنی چه‌ك و كۆمه‌ڵێك مادده‌ی دیكه بوو، ئا له‌وێوە میلیشیاكانی شیعه و داعش و په‌یه‌ده ده‌یانبرده ڕێوه. په‌كه‌كه كه سه‌ركردایه‌تیی هێڵی بازرگانیی ڕه‌ش ده‌كات له ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا. په‌یه‌ده وه‌ك پاسه‌وانی بازرگانیی بایك و باڵێكی په‌كه‌كه له بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر حیسابی نه‌ته‌وه، ده‌یانه‌وێ پاڵه‌وانی نێو بازاڕی ڕه‌ش بن، چونكه ئه‌مانه جگه له‌و نیه‌ته، ئامانجێكی دیكه‌ی وه‌ك ده‌وڵه‌تی كوردی یان پڕۆژه‌ی كوردستانیان له هزردا نییه.




