په‌په‌ده بۆ ئاڵای كوردستان قه‌ده‌غه ده‌كات

رێكان سه‌باح
زۆر جار ئێمه له‌نێو ره‌خنه‌گرتن و بۆچوونی جیاوازدا ده‌ست بۆ هه‌موو شت ده‌به‌ین جگه له پاراستنی ناوی كوردستان و سروودی ئه‌ی ره‌قیب و ئاڵای كوردستان، چونكه پێمان وایه ئه‌وانه هیی هه‌موومانه، كه‌چی ئه‌مڕۆ ره‌وتێك له‌ناو كورددا له‌ژێر ناوی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستاندا، له رووی ئایدۆلۆژیاوه گرفتی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌و چه‌ترانه‌ش هه‌یه كه هه‌موومان له‌سه‌ری كۆكین.
په‌كه‌كه له پاش گیرانی ئۆجه‌لان پرۆژه‌ی خۆسه‌ریی دیموكراتی كه تاوه‌كو ئێستا پێناسه‌یه‌كی ئیداری و سیاسی نییه خۆشیان له‌ناو ئه‌و سیسته‌مه‌دا، تاوه‌كو ئێستا گه‌وره‌ترین كێشه‌یان ئه‌وه‌یه لێی تێناگه‌ن، به پشتبه‌ستن به قسه‌یه‌كی خه‌بات هه‌ولێری ئه‌ندامی كۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌جه‌كه، كه ده‌ڵێت تاوه‌كو ئێستا ئێمه‌ش به ته‌واوی له پرۆژه‌كه‌دا تێنه‌گه‌یشتووین و به‌رده‌وام له لێگه‌ڕینداین له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه، په‌كه‌كه ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی له جێگای ده‌وڵه‌تی كوردی كه دروشمی سه‌ره‌كی بوو، پێش ساڵی 1999دا دانا.
له‌پاش ئه‌م پرۆژه‌یه، په‌كه‌كه به ته‌واوی له‌رووی رێكخستن و له رووی سیاسییه‌وه كه‌وته دژایه‌تیی به‌نه‌ته‌وه بوون، له‌ژێر ناوی نه‌ته‌وه‌بوونێكی كلاسیكمان ناوێت، ئامانجی خۆی له نه‌ته‌وه‌بوون گۆڕی بۆ دیموكراتیی گه‌لان، ئه‌م بۆچوونه‌ی په‌كه‌كه، نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی رێكخستنیدا ره‌نگی دایه‌وه، به‌ڵكو ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌كان و سیاسه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و ئامانجه ساز كرد، له‌ئێستادا په‌كه‌كه زیاتر له توركیا و عێراق و سووریا و ئێران، له دژی به‌نه‌ته‌وه بوونی كورده، ئه‌مه‌ش ته‌نها قسه‌یه‌ك نییه كه له خۆمانه‌وه بكه‌ین، به‌ڵكو پشت به بۆچوونی ئۆجه‌لان ده‌به‌ستێت، كه پێی وایه له قۆناغی شۆرڕشدا نابێت چاوه‌رێی بنیاتنانی دیكتاتۆری پرۆلیتاریان بكه‌ین، ئینجا هه‌نگاو بنێنین بۆ قۆناغی كۆمه‌ڵگایه‌تی(كۆمۆنیزم) به‌ڵكو ئۆجه‌لان پێی وایه تاكی ئازاد ده‌بێت ته‌واوی خۆی له كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داری بپارێزێت، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئازاد دروست بێت، كه مه‌به‌ستی ئۆجه‌لان كۆمۆنیزمه، ده‌بێت تاك دابرێنرێت له چه‌مكه‌كانی خێزان و كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌بوون.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا په‌كه‌كه و ته‌واوی پاشكۆكانی كه له‌هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان خه‌ریكی به‌جێگیریكردنی فكره‌ی ئۆجه‌لان ده‌ده‌ن، له‌سه‌ر سێ كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی كار ده‌كه‌ن، له‌ناوبردنی هه‌ستی نه‌ته‌وه بوون كه ئه‌وان ناویان ناوه نه‌ته‌وه‌ی كلاسیك، دووه‌م كۆتاییهێنان به دروستكردنی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه، سێهه‌م، به‌هێزكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی موڵكداری رێكخستن" كه مه‌به‌ست له رێكخستنی په‌كه‌كه‌یه" له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد بنیات نرابێت، مه‌به‌ست لێی كۆتاییهێنانی به خێزان و به مولك كردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بۆ رێكخستن نه‌ك رێكخستنی كۆمه‌ڵگه كه تاوه‌كو ئێستا جیا ناكرێته‌وه واتا په‌كه‌كه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی رێكخستووی ناوێت به‌ڵكو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مولكی رێكخستنی ده‌وێت بۆیه‌ش په‌كه‌كه دژی خێزان دروستكردنه.
په‌كه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، پێی وایه هێزه ده‌وڵه‌تسازه‌كان ده‌بێته دوژمنی گه‌وره‌یی ئێمه كه ئه‌م بۆچوونه‌ش له‌سه‌ر كوردا ده‌سه‌پێنێت، ئه‌مه‌ش پشت ده‌به‌ستێت به‌و دروشمه‌ی په‌كه‌كه كه پێی وایه لانكه‌ی شارستانیه‌تی میزۆپۆتامیا پێكهاته‌ی جیاوازن و نابێت له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ده‌وڵه‌تبوون جێگر بكرێت، تاكه نه‌ته‌وه‌ش كه نابێت به‌نه‌ته‌وه بێت كورده، چونكه كورد به دایكی شارستانیه‌ت ده‌زانێت و ده‌ڵێت ده‌بێت دایكی شارستانی له‌گه‌ڵ رۆڵه‌كانیدا هێزی چه‌سپاندنی دیموكراتیه‌ت بێت، بۆیه په‌كه‌كه ده‌ڵێت ناوه‌ندێكی دیموكرات و كوردستانێكی خۆسه‌ر، مه‌به‌ست لێی عێراق و سووریا و توركیا و ئێرانه، ئه‌مه‌ش بۆ په‌كه‌كه مه‌بده‌ئێكه و له‌سه‌ر ئاستی رێكخستن و سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌كانی ئه‌و چوار ده‌وڵه‌ته‌دا ره‌نگی داوه‌ته‌وه. په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران و سووریا و عێراق و حه‌هه‌په وه‌ك هێزێك له‌توركیا كه فه‌لسه‌فه‌ی كۆماری سكۆلاریزمی كه‌مالی ده‌پارێزێت له‌ئاستێكی باشدایه، ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ی په‌كه‌كه هه‌ڵێنجراوه.
دژایه‌تیی ئاڵا و ده‌وڵه‌تی كوردی له په‌كه‌كه‌دا، له‌ئاستی به‌رزدایه، گرووپ هه‌یه له‌ناو په‌كه‌كه باوه‌ڕی به شه‌ڕی راسته‌وخۆ له دژی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی هه‌یه، جگه له‌وه‌ش ئه‌و باوه‌ڕه كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كیی سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندی و رێكخستنه له‌ئێستادا بۆ په‌كه‌كه، بۆیه به لامانه‌وه سه‌یر نییه ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه رێگری له ئاڵای كوردستان بكات و قه‌ده‌غه‌ی بكات له سووریا، چونكه ئه‌گه‌ر له‌ئێستادا هه‌موو لایانه‌كانی سووریا له‌سه‌ر دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی كۆكیش بن، ته‌نها هێزێك رێگری بكات له قه‌واره‌یه‌كی سیاسی و سه‌ربه‌خۆ بۆ كورد په‌كه‌كه‌یه، چونكه ئه‌و جۆره سیسته‌مه سیاسییه، په‌كه‌كه به دژی خۆی ده‌بینێت. بۆ ماوه‌ی زیاتر له 17 ساڵه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت له‌ناو په‌كه‌كه‌دا ره‌گی داكوتاوه. په‌كه‌كه هیچ ستاتۆیه‌ك به ناوی كورد له سووریا قبووڵ ناكات، ئمه‌ش پشت ده‌به‌ستێت به‌وه‌ی په‌كه‌كه له سووریا بانگه‌شه‌ی به‌دیموكراتی گه‌لان له‌سه‌ر بنه‌مای خۆسه‌ریی دیموكراتیدا ده‌كات، تاوه‌كو ئێستایش باوه‌ڕی به ئیداره‌ی خۆسه‌ر و سووریایه‌كی دیموكرات هه‌یه.




