٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

پەکەکە و ستراتیژی کوشندە

سەرچاوە: KDP.info

کاوێز مەلاپەروێز

مانەوە و سەروەریمان، بەندە بە پێشمەرگەى خۆ نەویستى کوردستان، پێشمەرگەش بۆ پیرۆزى ئاڵایەک کە پەرچەمى نیشتمانێکە، دەجەنگێ، ئاڵایەک مێژوویەکە ئەم نەتەوەییە، قوربانیدانى بۆ ئەوەییە، لە بەرزیى و بە شکۆەوە بشەکێتەوە.
17ى دیسەمبەرى ئەم ساڵیش، کوردستانیان، لە باشوور و باکوور، بە ئاشکرا و بە فراوانى ئەم یادەیان شکۆدار کرد، لە رۆژهەڵات کۆمارى ئیسلامى بە دەستگەی داپڵۆسێنەرەکانى رێگە بە هاونیشتمانیانى کوردستان نادا کەف و کۆڵى خۆیان لە یاد و بۆنەى نەتەوەیى دەربرن، وەلێ ئەوەى جێگەى سەرسوڕمانە، لە رۆژئاوای کوردستان کە پەکەکە لەژێر ناوى هێزێکى تر بە ناوی پەیەدە حوکومڕانى ئەو بەشه‌، نەک رێگەى نەدا کوردستانیان ئەو یادە شکۆدارە پیرۆز بکەن، بەڵکو روو قایمانە ئیهانەیان بە پیرۆزییەکانى کوردستانیان کرد.
پەکەکە وەک چۆن بۆ باکوورى کوردستان، روانگەیەکى رۆشنیان نییە، لە باشوورى کوردستانیش بوونەتە دەستکەلاى دەوڵەتێکى هەرێمایەتى بۆ تێکدانى دۆخى ئەم بەشە و تێکدان و قووڵکردنەوەى لێکتراانى نێوخۆیى، نێو هیز و لایەنە سیاسییەکان، لە رۆژئاواش کە حاکمى رەهان، بە بەر تەسککردنەوەى ئازادى و کوشتن و راوەدونانى رۆشنبیران دەستیان بە پاوانخوازیى کرد، و دەرفەتى فرەحزبى و کارى پێکەوەییان نەهێشتەوە، بە جۆرێک کە ئەو هێزە روانگەیەکى رۆشنى نەتەوەیى و مودێلێکى حوکمڕانى تازەی پێشکەش نەکرد، کە مرۆڤ بتوانێ گەواهیى بۆ بدات، بەڵکو لە یەککاتدا، بە فشارى سەربازى چالاکى لە هێز و لایەنە کوردستانییەکانى رۆژئاوای قەدەغە دەکرد و، پاسەوانى و هەلومەرجى بۆ حزبى بەعسى سووری دەرەخساند کە تا هەنووکە بارەگەکانیان لە ژێر پاسەوانى ئەو هێزدا لە ناوچە کوردستانییەکاندا کاریى ئاسایشى خۆیان دەکەن.
ئاڵاى کوردستان، بەرزترین هێمایى نەتەوەیى و نیشتمانیمانە، سوکایەتیکردن بە بەرزترین هێمایى نەتەوەیى کوردستانیان، سووکایەتیکردنە بە مێژووی پر لە قوربانیدانى ئەم نەتەوەیە، بۆیە پێم واییە، پەیەدە لە رۆژئاوا و پەکەکە لە بەشەکانى ترى کوردستان هەڵەیەکى ستراتیژیى کوشندە دەکەن، کە رووقایمانە سووکایەتى بە هێمای پیرۆزیى نەتەوەیەک دەکەن، کە ئێستایش جەستەی خوێنى لێدەچۆرێ، ئەمەش بێ باج تێناپەرێ.

هەواڵی پەیوەندیدار