په‌یه‌ده چی دی وای بۆ ناچێته سه‌ر
به‌كر ئه‌حمه‌د ئاكۆ
ڕۆژی حەڤدەی دیسامبه‌ری هه‌ر ساڵێك وەک رۆژی ئاڵای کوردستان دیاری کراوە و لە هه‌موو بەشەكانی کوردستان رێوڕەسمی تایبەت بەم بۆنەوە بەڕێوە دەچێ. به‌ڵام جێی داخه كه له رۆژئاوای كوردستان و له‌سه‌ر ده‌ستی په‌یه‌ده‌ی سه‌ر به په‌كه‌كه، له چوارچێوه‌ی پێڕۆكردنی سیاسه‌تێك كه به هیچ یه‌ك له سیاسه‌ته نیشتیمانپه‌روه‌رییه‌كانی میلله‌تان، هه‌روه‌ها به مێژووی حزبه‌كانیش یه‌كانگیر نییه، سوكایه‌تی و بێڕێزی به ئاڵایه‌ك ده‌كرێ، كه له پێناویدا هه‌زاران قوربانی بۆ دراوه.
هه‌ڵبه‌ته به مۆنۆپۆلكردنی هه‌موو جومگه‌كا‌نی ده‌سه‌ڵات له رۆژئاوای كوردستان، په‌یه‌ده كه له راستیدا رۆڵی هێزه‌كانی رژێمی سووریا ده‌بینێ، له سه‌ركوتكردنی پارته كوردییه‌كانی دیكه درێخی نه‌كردووه و په‌یوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌وخۆیشی له‌گه‌ڵ رژێمدا هه‌یه، ئه‌و هه‌ڵگری سیاسه‌تێكه كه له به‌سه‌ربازگه‌كردنی ڕۆژئاوای كوردستاندا خۆی نیشان داوه و ئاشكرایشه كه له‌و پێناوه‌دا ده‌ستی سووره بە خوێنی هاووڵاتیانی خۆی، هه‌ربۆیه هیچی دیكه‌ی بۆ گه‌لی كورد لێ سه‌وز نابێ.
ده‌بێ چ جیاوازیێك هه‌بێ له نێوان داعش و شیعه و ئه‌سه‌د و په‌كه‌كه‌دا، خۆ هه‌ر هه‌موویان وه‌ك یه‌ك دژی ئاڵا و سیمبولی كوردستانن. ڕاستییه‌كه‌یشی هۆكاره‌كه‌ی ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه ئاڵا و ئومێدی نه‌ته‌وه‌ی كورد له ده‌ست رێبه‌رێكدایه كه پێی ده‌ڵێن بارزانی.
دیمه‌نه‌كانی دوێنێی ڕۆژئاوای كوردستان له یادی ڕۆژی ئاڵادا، جگه له ده‌رخستنی سۆز و خۆشه‌ویستیی هاووڵاتیانی كوردی ئه‌و پارچه‌یه شتێكی دی نه‌بوو تا په‌یه‌ده دژی بوه‌ستێته‌وه، بۆیه ئه‌وه راسته كه په‌یه‌ده كلكی په‌كه‌كه‌یه و په‌كه‌كه‌یش كه جاشی شیعه‌یه و، بێجگه له وه‌ستانه‌وه دژ به‌و خواست و ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد، هیچی دی لێ ناخوێندرێته‌وه.
كێ هه‌یه نه‌زانێ كاتێك كه په‌یه‌ده هێرش ده‌باته سه‌ر ئاماده‌بووانی مه‌راسیمی ئاڵای كوردستان له قامیشلۆ و ناوچه‌گه‌لی دیكه، له 15ی ئه‌م مانگه‌یشه‌وه له دێرك و قامیشلۆ و ڕمێلان بواری بۆ حزبی به‌عسی فاشی ڕه‌خساندووه كۆنفڕانس ببه‌ستێ، بۆیه ده‌بێ چ گومانێك له‌وه‌دا بمێنێ كه وه‌ك كار و كرده‌وه‌كانی دیكه‌یان ده‌یسه‌لمێنن كه هه‌ر كات پاسدارێك ئه‌مریان پێ بكات ئه‌وا بێ سێ و دوو درێخی ناكه‌ن و جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.
هه‌ڵبه‌ت په‌كه‌كه له بری ئه‌وه‌ی كه ده‌یتوانی كه‌ڵك له‌و پڕۆسه‌یه‌ی كراونه‌وه له پرسی چاره‌سه‌ریدا له باكوور وه‌ربگرێ، به‌ڵام به هه‌مان سیاسه‌تی هه‌ڵه‌یان له خۆیان تێك دا و هه‌رچی هه‌بوو كه له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كورددا بوو له باكوور له ده‌ستیان دا. له جیاتی بره‌ودان به پڕۆسه‌كه، پێچه‌وانه‌ی ویستی هاووڵاتیانی باكوور كه‌وتنه خه‌نده‌ق لێدان و به كوشتدانی ناحه‌قی خه‌ڵكی سڤیل. كه‌چی سه‌رباری دۆخی ئه‌و ناوچانه‌یش كه خۆیان تێیدا ده‌ستڕۆیشتوون، ئێستا ده‌یانه‌وێ هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانیشی بشێوێنن و له‌به‌رچاوی دونیایش ناشیرینی بكه‌ن. به‌ڵام ده‌بێ چاك بزانن كه له نه ڕۆژئاوا و نه له باشوور ئه‌م ڕه‌فتارانه‌یان لێ قبوول ناكرێ و چی دی ده‌رفه‌ت نادرێ كه ئه‌وه‌ی بیانه‌وێ بیكه‌ن.
ئه‌م سیاسه‌تی فه‌وزه‌ویانه‌ی په‌كه‌كه و كلكه‌كانی له كاتێكدانه، كه كورد و دۆزه‌كه‌ی له ئامانجی سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی نزیك و نزیكتر ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌وكاته‌دایه كه دونیا له‌م شه‌ڕه‌ی دژ به تیرۆردا له رووی زه‌مینییه‌وه چاوی له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه و به هێزی پارێزه‌ری كۆی مرۆڤایه‌تی ناوی ده‌ركردووه، كه‌چی په‌كه‌كه و باڵه‌كه‌ی ڕۆژئاوای (په‌یه‌ده)، ده‌یانه‌وێ چاره‌نووسه‌كه‌ی به ئاراسته‌ی پێچه‌وانه و خراپ‌دا ببه‌ن و، ئه‌وی تا ئێستا كورد به ده‌ستی هێناوه هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی له باكوور كردیان، پاشه‌كشه‌ی پێ بكه‌ن.




