ئاڵا و هێز

د.چواس حه‌سه‌ن
(هەر ئەمڕۆ پۆلێک پێشمەرگە بە گیانى خۆیان شکۆى ئاڵاى کوردستانیان بەرز ڕاگرت، سڵاو لە گیانفیدایى و بەخشندەییتان)...
ئاڵا و هێز دوانه‌یه‌كى له یه‌كدى دانه‌بڕاون. هه‌میشه به ته‌نیشت یه‌كتره‌وه‌ن، ته‌ریبن به یه‌كترى، تا ئه‌وه‌ى ناكرێت ئاڵا بێ هێز هه‌ڵبدرێت، هه‌ر ئاڵایشه نوێنه‌ر و ناسنامه و به‌رجه‌سته‌كه‌رى هێزه.
گه‌شتى دوانه‌یى ئاڵا و هێز زۆر كۆنه، به‌رده‌وامه، بێ كۆتایه. قه‌ت له‌یه‌كترى جیانه‌بوونه‌ته‌وه و نابنه‌وه. هه‌ڵكردنى ئاڵا هه‌میشه دواى به‌كارهێنانى هێز دێت، بۆیه یه‌كه‌م كارى هێزى سه‌ركه‌وتوو هه‌ڵكردنى ئاڵاكه‌یه‌تى. كاتێك هێز سه‌رده‌كه‌وێت، ئاڵاكه‌ى به‌سه‌ر قه‌ڵه‌مڕه‌ویه‌كه‌یدا ده‌شه‌كێته‌وه. كاتێكیش ئاڵا ده‌شه‌كێته‌وه ده‌زانین هێزى كێ گه‌یشته كوێ. قه‌ت نه‌بووه و نابێت ئاڵا به‌بێ هێز هه‌ڵبدرێت. قه‌ت نه‌بووه و نابێت ئاڵا به‌بێ هێز به‌رده‌وام بێت.
ئه‌وه ئاڵایه ره‌مزى هێزه، به‌رجه‌سته‌ى هێزه. تیژ تیژ ده‌چێته چاوى هه‌ركه‌سێك و به‌توندى پێى ده‌ڵێت، چ هێزێك لێره سه‌روه‌ره، فه‌رمانڕانه. ئاڵا سنوورى نێوان هێزه‌كان دیارى ده‌كات.
ڕێزى ئاڵاكان له ده‌ره‌وه‌ى قه‌ڵه‌مڕۆیى هێزه‌كانیاندا زۆر گرینگ نییه، به‌ڵكو گرینگه له چوارچێوه‌ى قه‌ڵه‌مڕۆیى هێزه‌كه‌دا، ئاڵاكه‌ى چه‌ند شكۆداره؟ چه‌ند به به‌هایه؟
به‌هاى ئاڵاكان له ڕێزى دوژمن و نه‌یارانیه‌وه سه‌رچاوه ناگرێت، به‌ڵكو له ڕێز و خۆشه‌ویستى و ئینتماى لایه‌نگرانىدایه بۆ ئه‌و هێزه‌ى ئاڵاكه‌ى به‌رجه‌سته‌ى ده‌كات.
گرینگ نییه نه‌یارانمان ئاڵاكه‌مان ده‌سووتێنن، گرینگ ئه‌وه‌یه ئێمه چه‌ند له‌ژێر په‌رچه‌مى ئه‌و ئاڵایه‌دا یه‌كڕیزین؟ چه‌ند بۆ ئه‌و هه‌رێم و نه‌ته‌وه‌یه‌ى، ئه‌و ئاڵایه نوێنه‌رایه‌تى ده‌كات، دڵسۆزین؟ چه‌ند به شه‌كاوه‌یى ده‌یهێڵینه‌وه و تا كوێى ده‌گه‌یه‌نین؟
بۆیه وه‌ڵامى هه‌ره كه‌مه‌رشكێن بۆ سووتێنه‌رانى ئاڵاكه‌مان، خۆشه‌ویستیى پترى ئێمه‌یه بۆ ئه‌و هێزه‌ى (كوردستان) ئاڵاكه‌مان نوێنه‌رایه‌تى ده‌كات.
كه‌واته پره‌نسیپه‌كه ئه‌وه‌یه:
من (هێز) لێره‌م كه‌واته ئاڵاكه‌م لێره‌یه... ئاڵاكه‌م لێره‌یه كه‌واته من لێره به‌هێزم.




