ئێران هاوردەكردنی (57) جۆر كاڵاو كەلو پەل بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق قەدەغە دەكات

بەپێی نووسراوێكی فەرمی كۆماری ئیسلامی ئێران كە ئاراستەی سەرجەم سنورەكانی خۆی لە گەڵ هەرێمی كوردستان و عێراق كردوەو وێنەیەكی نوسراوەكە دەست (kdp.info);كەوتووە، حكومەتی ئێران هەناردەكردنی (57)جۆر كاڵاو كەلو پەل بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق قەدەغە دەكات.
لەم بارەیەوە مەسعود باتێلی سەرپەرشتیاری كۆمەڵگای دەروازەی نێو دەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بە (kdp.info) راگەیاند: تاكو ئێستا ئێمە بەشێوەیەكی فەرمی لە لایەن كۆماری ئیسلامی ئێران ئاگادار نەكراوینەتەوە. لێ وێنەیەك لەو نووسراوەی ئێرانمان لایە ،كە بە پێی نووسراوەكە حكوومەتی ئێران (57) جۆر كاڵاو كەلوپەڵ بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق قەدەغە دەكات.
وتیشی، ماددە قەدەغەكراوەكان بریتین لە خواردەمەنی سەرەكی رۆژانەی هاووڵاتییان وەك: ئارد، برنج، رۆن، شەكر و چەند جۆرێكی دیكەی خواردەمەنی و لە گەڵ چەندین جۆر لە كەرەستەی بیناكاری.
رێكارچۆمانی_ حاجی ئۆمەران




