فیكری توندڕۆیی له كوردستاندا جێی نابێتهوه

خێڵان مام بهكر
لە پاش ئازادکردنی عێراق لەساڵی 2003ـدا، عێراق رۆژدوای رۆژ لە بواری سەقامگیریی سیاسی و ئابوورییدا قهیرانی گهوهرهتر ڕووی تێكردووه، ئهمهیش بههۆی سەرهەڵدانی دەیان گرووپ و رێکخراوی تیرۆریستی جیاوازهوه بووه، كه بههێزترینیان له ئێستادا كه سهری ههڵداوه دهوڵهتی ئیسلامییه، بەڵام بە پێچەوانەوە ههرێمی كوردستان، توانیویەتی روویێکی شارستانی و دیمۆکراتی نیشانی جیهان بدات و مۆدێلێكی گەشەی سیاسی، ئابووری و کەلتووریی بێنێته ئاراوه. لێرهوه ئهوهی مهبهستمه بیڵێم:
- لهكاتیكدا كورد كه زیاتر له ده ههزار كیلۆمهتر سنووری لهگهڵ داعشه، بهڵام حكوومهتی ههرێم و ئاساییش و هێزهكانی پیشمهرگه توانیویانه ئاساییشی كوردستان بپارێزن و رووبهڕوویان ببنهوه و ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر گهشه به كوردستان بدهن و پاڵپشتیی نێونهتهوهیی بۆ خۆیان مسۆگهر بكهن.
- لهبواری سیاسییدا؛ ئاشكرایه لە کاتێکدا کە تیرۆر بەرۆکی جیهانی گرتووە، رۆژ بە رۆژ مەترسیی گرووپە توندڕۆکان زیاتر دهبێ، بهڵام توانای كورد لهئاستی ناوچهكه و جیهانیشدا زیاتر دهركهوتووه و بووهته جێگهی بایهحی كۆمهڵگهی نێودهوهڵهتییهوه.
- دروستبوون و سەرهەڵدانی ئەم گرووپە (دهوڵهتی ئیسلامی) دەگەڕێتەوە بۆ شەڕی بە نوێنەرایەتی(Proxy War) کە چەندین ساڵە لە ناوچەکەدا درێژەی هەیە و، لە لایەن هێزە ناوچەییەکانی وەک ئێران، سعوودیا و تورکیا و هەروەها هێزە نێونەتەوەییەکانی وەک ئهمهریكا و رووسیا کە لەم دواییهدا بە هاتنی رووسیا بۆ ناو شەڕەکە لە سووریادا، دەست و پەنجەی شەڕکەرەکان باشتر دەركهوت.
بێگومان ئەوەی لێرەدا گرینگە سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک بارزانییە کە توانیویەتی بە دروستکردنی هاوپەیمانیی بەهێز لەگەڵ بەرەی رۆژئاوادا بە سەرۆکایەتیی ئهمهریكا هەنگاو بە هەنگاو دەستکەوت و سەرکەوتنی مەزن تۆمار بکەن، کە دوانموونەی ئێمە شەڕی شنگاله كه بینرا به پاڵپشتیی هێزەکانی ئهمهریكا گورزێكی کوشنده لە هێزی دەوڵەتی ئیسلامی بدرێ و پێشمهرگه شنگالی ئازاد كردهوه.
دهبێ، هۆکاری ئەم پاراستن و ئەمنیەتی کوردستان بە باشی خوێندنەوەی لەسەر بکرێ و هەوڵ بدرێ لە کۆبوونەوە دیپلۆماسییەکانی سەرکردایەتیی کورد لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكه و زلهێزەکان جەختی لەسەر بکرێتهوه، کە پاراستنی ئەمنیەت و ئاساییشی کوردستان هەوێنی ئاساییش و ئەمنیەتی وڵاتانی جیهان بە تایبەتی رۆژئاوایە. یەکێکیتر لە کۆڵەكه سهرهكییهكان فاكتهری ئابوورییه، کە ئەم چەمکەیش وەک هێزی سەربازی لە پاش شەڕی سارد گۆڕانی بناخەیی و بنەڕەتی بەسەردا هاتووە. بە جۆرێک ئەم گۆڕانە گەورەیە کە جیۆپۆلۆتیكی(Geopolitics) گوڕیوە بۆ جیۆئیکۆنۆمیک(Geoeconomics) و لە زلهێزی سەربازییەوە گۆڕیویەتی بۆ زلهێزی ئابووری. لە کاتێکدا حکوومەتی ناوەندی عێراق بۆ 2 ساڵە ئابڵۆقەی ئابووری بە بیانووی جۆراجۆر خستووەتە سەر حکوومەت و خەلکی کوردستان، بهڵام ئهگهر وهك پێویستیش نهبێ، ژیان لێره بهردهوامه. یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی هەموو حکوومەتەکانی کوردستان لە دوای راپەرینی ساڵی 1991 بە تواناکردنی هێزی ئابووری و گەشەکردنی داهاتی تاکەکەسی خەڵکی کوردستان بووە. فاکتەری بههێزیی بواره ئابوورییهكه یەکێکیتر لە کۆڵەکەکانی رووبەڕووبوونەوەی دەڵەوتی ئیسلامی بووە. بە گوێرەی راپۆرتەکانی رێکخراوە نێونەتەوەییەکان بۆ کاروباری تیرۆر و مەترسییەکانی فاندەمێنتالیزمی ئایینی، ئەم گرووپانە دەتوانن لەو شوێنانەی هەژاری زۆرە بە ئاسانی گەشە بکەن و خەڵک و لایەنگر بۆ خۆیان کۆ بکەنەوە و کاریگەریی قووڵ بخەنە سەر خەڵک و دەستەڵات. سەرهڕای تەگەرە و رێگرییەکانی حکوومەتی ناوەندی عێراق لە بەردەم گەشەکردنی ئابووریی هەرێم، بەڵام کۆمپانیا زەبەلاحەکانی بواری نەوت و گاز وەک ئێکسۆن مۆبیل و شێڤرۆنی ئهمهریکایی، تۆتاڵی فەرهنسایی و گاز پرۆمی رووسیایی رویان لە هەرێم کردووە و دەستیان بە سەرمایەگوزاری و وەبەرهێنان لە بوارەکانی نەوت و گاز کردووە. هاتنی کۆمپانیا گەورەکانی وەبەرهێنان سەرەڕای هێنانى سەرمایە، دەتوانن بەرهەمێنەری قازانج و دامەزراندنی خەڵکی ئاسایی و پسپۆران بن لەو کۆمپانیانە و، ببن بە هۆی گەشەکردنی کەرتی تایبەت و زیادکردنی داهاتی خەڵکی کوردستان؛ بۆیە دروستبوونی ئەم ژینگەیه رێگرە لەبەردەم هزر و بیر فاندەمێنتالی و تیرۆریستان لە کوردستان.
دروستکردنی رێگەی گوازتنەوەی نەوتی کوردستان بە بۆری بۆ بازاڕەکانی جیهان و زیادکردنی بەرهەمهێنان بۆ یەک ملوێن بەرمیل لە رۆژێکدا تاکۆتایی ساڵی 2015، موژدەێکی خۆشە بۆ گەشەکردنی ئابووری و ژێرخانی ئابووریی هەڕێمی کوردستان. له بواری كولتوورى لەم خاڵەدا ئەمەوێت تیشک بخەمە سەر بواری هێزی نەرم (Soft Power) کە کەلتوور (Culture) و بەهاکانی سیاسی (Political Values) بە بەردی بناخەی هێزی نەرم دادەنرێن. کەلتوور کە بە کۆمەڵێک بەها و کردهوە پێکدێت، کە واتا و مانا لە ناو کۆمەڵگا دروست دەکات. کاتێک وڵاتێک کەلتووری بەها و نرخەکانی جیهانی لەخۆ دەگرن و سیاسەتی ئەو وڵاتە هۆکاری پێشخستنی ئەم نرخە جیهانیانەن کە هاوبەشە لە سەر ئاستی نێونەتەوەیی، ئەبێت بە هۆی گرێدانی وڵاتێک بە سیستمی نێونەتەوەیی و پێشخستنی تواناکانی وڵات. بۆ نموونە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئهمهریكا لەم کەلتوورە جیهانییەدا قازانجی باش دەكات، کە بۆ نموونە هێندێک لە زاناکان وەک جۆزێف جۆفی (Josef Joffe) ئهڵمانیایی ئاماژە كردووه کە کاریگەریی هێزی نەرمی ئهمهریكا تەنانەت لە هێزی سەربازی و ئابووریی ئەو وڵاتە بە تواناترە لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی. بۆیە لە کاتی دامەزراندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تا ئەمڕۆ، پێکەوەژیانی نەتەوە و ئایینە جیاوازەکان جێگەی سەرنج و تێرامانی زۆربەی زلهێزەکان و وڵاتانی جیهان بووە. لە کاتێکدا کە دەوڵەتی ئیسلامی هەڵگری بیری تەسکی ئایینی و دژی پێکەوەژیان نەتەوە جیاوازەکان بووە و دهیهوێ تەنیا حکوومەتی خەلافەتی ئیسلامی سوننە دابنێت، بەڵام بە پێچەوانەوە دەبینین لە کوردستان کەمینەکان و رەگەزێکی سەرەکی لە ژیانی سیاسی و ناوەندەکانی بریاردان وەک پارلمان بوونیان هەیە و، قورسایی و ئیعتبارێکی سیاسی بۆ گەل و حکوومەتی کوردستان پێکهێناوە. لەم روانینە کاتێک هێزەکانی دەوڵەتی ئیسلامی کەوتنە سەر هێرشکردنە سەر کەمینەکانی کوردستان و عێراق وەک ئیزدییەکان و کریستیانەکان، دەبینین هەرێمی کوردستان بووە بە پەناگا و شوێنی حەوانەوەی ئەم خەڵکە، كهچی وڵاته زلهێزەکان نەیانتوانی لەم کاتەدا کە کوردستان کەوتبووە بەر هێرشی دەوڵەتی ئیسلامی وهك كورد بتوانن ببنه پهناگهی مرۆڤایهتی، دەبینین بوونی هێزێکی نەرمی بەهێز یەکێک لە فاکتەرە سەرهكییەکان بووە بۆ ئەوەی وڵاتانی دیمۆکرات وەک ئهمهریکا و فەرهنسا... بێنە سەر خەت و هاوکاریی سەربازی کوردستان بکەن و رۆڵێکی سەرەکی ببین لە پێشخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و سەرکەوتنەکانی سەربازی کوردستان.




