دووڕوویی له عێراقدا "اهل النفاق"

كه‌ریم قادر
"ئه‌م وتاره ته‌نها ناساندنێكی مێژووی دووڕوویی حكومڕانانی عێراقه، كه بێ په‌روا سنگ بۆ عێراقێكی یه‌كگرتووی بێ رۆحی خاوه‌ن سه‌روه‌ری ده‌كوتن، مافدان نییه به هاتنی هیچ هێزێكی بیانی."
هه‌ر له سه‌رده‌می بابلییه‌كان و رووخانی له‌سه‌ر ده‌ستی كۆڕشی ئه‌خمینییه‌كانه‌وه، دووڕوویی به‌شێكه له سلوكی رۆژانه‌ی به‌شێك له عێراقیان. هه‌رتاقمێك، به‌هه‌ر هۆیه‌ك، كه بۆته حكومڕانی عێراق بۆ خۆناساندن شتگه‌لێكی له عێراق گۆڕییه‌وه. رژێمی سه‌دام كۆمه‌ڵێك ناوی مێژوویی گۆڕی وه‌ك: شار، گه‌ڕه‌ك، شه‌قام، قوتابخانه، زانكۆ. له عێراقی دوای 9ی نیسانی 2003ش (كه پێیده‌گوترێ عێراقی نوێ) هه‌مان شتی كرا، ته‌نانه‌ت حه‌لقه‌ی هاوسه‌رگیری له ئاڵتونه‌وه گۆڕا بۆ زیو یا عه‌قیق و جووت ئه‌موستیله، له‌به‌ركردنی قتعتێن(پۆشاكێكی تایبه‌ت به به‌عسییه‌كان)، گۆڕا بۆ عه‌مامه‌ی ره‌ش و سپی و ته‌نكه ریشێك( هێمایه‌كه بۆ ده‌رچووانی حه‌وزه‌كان)، به‌ڵام ئه‌وه‌ی وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه و نه‌گۆڕاوه و ناشگۆڕدرێ، سووخه‌ته دووڕووییه‌كه‌یه‌تی(نفاق hypocrisy )، كه له هه‌ڵوێستی به‌شێك له سیاسه‌تمه‌داران و حكومڕانه‌كانی عێراق زۆر به زه‌قی به دی ده‌كرێ و بووه‌ته به‌شێكی دانه‌بڕاو له كرده‌وه‌ی سیاسی‌یان.
له ماوه‌ی رابردوو هه‌ر یه‌ك له ئێران و توركیا هه‌ر یه‌كه‌یان به بیانوویه‌ك چه‌ندینجار بۆردوومانی ئاوایی ناوچه سنوورییه دوورده‌سته‌كانیان كردووه، زیانی گیانی و ماددی زۆر به دانیشتوانی ئه‌م ناوچانه كه‌وتووه، به‌ڵام نه‌مانبینی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق نیگه‌رانیی خۆی نیشان بدات یا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ پرستۆكردنی كاره‌كه‌یان باڵیۆزی ئه‌م دوو وڵاته بانگهێشت بكات.
به‌ڵام له به‌رانبه‌ر ده‌نگۆی هاتنی سوپای توركیا بۆ ناوچه‌یه‌كی نزیك له شاری مووسڵی داگیركراو، كه به لێدوانی سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا به هه‌ماهه‌نگی بووه له‌گه‌ڵ عێراق و هاوپه‌یمانان، ئه‌مجاره له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆكوه‌زیران و په‌رله‌مانتار و كه‌سایه‌تیی سیاسییه‌وه كاردانه‌وه‌ی تووندی به‌دوای خۆی هێناوه، ته‌نانه‌ت پێشنیازی هێرشكردنه‌سه‌ر ئه‌و هێزه ده‌كرێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش پرسیاره، عێراق چۆن و كه‌ی ئه‌و هێرشه ئه‌نجام ده‌دات؟ چونكه له حاڵیحازردا یا ده‌بێ به ناو داعشدا بێت یا به كوردستان، به راستی پێشنیازێكی سه‌مه‌ره و گاڵته‌جاڕییه! بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستی ئه‌مجاره‌ی سه‌رۆكوه‌زیران به‌شێك نه‌بێت له دووڕووییه‌كه‌ی عێراقیان، خێره ئه‌مجاره سه‌رۆكوه‌زیران وا به‌په‌له و به‌و تووندییه له‌سه‌ر به‌زاندنی سه‌روه‌ریی عێراق، كه نه‌ماوه، هاته ده‌نگ و نیگه‌رانیی خۆی له هاتنی تیمێكی راوێژكاری سه‌ربازی توركیا (له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به داعش) نیشان ده‌دات و به‌یاننامه ده‌رده‌كات و ده‌ڵێ: "ئه‌و ره‌فتاره‌ی توركیا ئێمه‌ی نیگه‌ران كردووه، داوا له توركیا ده‌كه‌ین رێز له سه‌روه‌ریی خاكی عێراق بگرێ و به زوویی هێزه‌كه‌ی له عێراق بكێشێته‌وه."
به دیوه راسته‌كه، مافی عێراقیان، به‌تایبه‌تی مووسڵاوییه‌كانه، كه نزیكه‌ی ساڵێك و نیو ده‌بێت له سایه‌ی داڕووخانی پێنج فیرقه‌ی پڕچه‌كی سوپای عێراق و لیوایه‌كی پۆلیسی فیدراڵه‌وه له به‌رانبه‌ر كه‌متر له 300 چه‌كداری داعش شاره‌كه‌یان داگیر كراوه و رۆژانه تووشی جۆره‌ها مه‌ینه‌تی و كاری نامرۆیی و تیرۆر ده‌بنه‌وه، ئه‌و پرسیاره له حكومڕانی به‌غدا بكه‌ن، كه خۆی به پاسه‌وانی سه‌روه‌ریی عێراق داده‌نێ: كاتێك هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له عێراق ده‌بیندرێن، كه به‌شێك نین له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، ده‌كرێ بزانین چۆن هاتوون و بۆچی هاتوون؟ كاتێك ئه‌و ژماره زۆری ئێرانییه‌كان له ئه‌ربه‌عینییه‌ی ئیمام حوسێن(ره‌زای خوای له‌سه‌ر بێت) بێ ڤیزه و به پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ هاتنه عێراق به فه‌رمانی كێ رێگه‌یان پێدرا و شوێنی حه‌وانه‌وه و خواردنیشیان به‌خۆڕایی بۆ ئاماده كرا؟ ئایا ئاگاداره له سنووره‌كان شتێك نه‌ماوه به ناوی سه‌روه‌ریی عێراق؟ چونكه ئه‌وه‌تانێ تیرۆریستانی داعش به ئاره‌زووی خۆیان به درێژی و پانیی وڵات ته‌ڕاتێنێ ده‌كه‌ن و ئه‌م شار و ئه‌و شار داگیر ده‌كه‌ن، جه‌نه‌ڕاڵه‌كانی ئێران به‌هه‌مان شێوه دێن و ده‌چن، رووسیا به كامی دڵ ئاسمانی عێراق به‌كار دێنێ. كوا هه‌ڵوێست بۆ به‌زاندنی ئه‌م سه‌روه‌رییه؟
راستییه‌كه‌ی گه‌لانی عێراق به خڕی له‌وه ئاگادارن و ده‌زانن له سایه‌ی ره‌فتاره‌كانی پێشان و ئێستا، متمانه له‌نێوان پێكهاته‌كانی نه‌ماوه یا له‌ژێر سفره. ئه‌و وڵاته ده‌ستكرده شكستخواردووه‌ش، كه ناوی "عێراقی نیفاقه" به سیاسه‌تی په‌یڕه‌وكراوی‌كۆن هه‌ڵناستێته‌وه، چونكه ته‌نها له‌سه‌ر نه‌خشه‌بوونی ماوه، ئه‌گه‌رنا ئاوا بووه و له‌سه‌ر رێككه‌وتنێكی جه‌نتڵمانانه‌ی نێوان پێكهاته‌كانی ماوه، كه ئیمزا له‌سه‌ر واقیعه‌كه بكه‌ن و به‌خشكه‌یی و بێ خوێنڕشتنی زیاتر، له بار یه‌كدی بێننه ده‌ره‌وه و ببنه هاوسێی باشی یه‌كدی.




