شه‌ڕى ڕووسیا و توركیا

د.چواس_حسن
ئه‌گه‌ر به‌و به‌یت و بالۆرانه بوایه كه له‌باره‌ى زانایى و هۆشیارى و چابوكى و به‌هێزیى زلهێزێكى وه‌ك به‌ریتانیاوه، تا ناوه‌ڕاستى سه‌ده‌ى بیسته‌م ده‌ووترا، له‌وه‌ى (به‌ریتانیا ئاگادارى هه‌موو هه‌ست و خوستى دونیایه)، (دووماسى له‌ئاودا شه‌ڕ بكه‌ن هۆكاره‌كه‌ى ده‌ستێوه‌ردانى ئینگلیزه)، (ئه‌گه‌ر ئینگلیز نه‌مێنێت ئه‌وا سیاسه‌ت ده‌مرێت)ده‌بوایه ئێستاش شانشینى به‌ریتانیا خۆر و مانگ و ئه‌ستێره‌كانى لێ ئاوا نه‌بوایه. كه‌چى له‌ناوه‌ڕاستى سه‌ده‌ى بیسته‌مه‌وه، گه‌لانى ئازادیخواز، وه‌هایان وێك هێنایه‌وه و له‌به‌ریتانیایان په‌ستاوته‌وه، ئێستا نه‌ك هه‌ر خۆرى لێ ئاوا نابێت، به‌ڵكو زۆر به‌زه‌حمه‌ت خۆریشى لێ هه‌ڵدێ (وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ داد‌و بێ دادى خه‌ڵكى #به‌ریتانیا له‌ده‌ست ته‌مومژاوى بوونى ووڵاته‌كه‌یان و كه‌مى ده‌ركه‌وتنى خۆر تیایدا).
#فه‌ره‌نسا له‌شه‌ڕى جه‌زائیردا، نه‌ك ته‌نها ئابڕووى هێزه سه‌ربازیه‌كه‌ى چوو، بگره سیسته‌مى حوكمڕانیه‌كه‌شى، وه‌ك ده‌ره‌نجامى زه‌برى ئازادیخوازانى جه‌زائیر، له‌ده‌ست دا. به‌په‌له دیگۆلیان هێنایه‌وه مه‌یدان تا سیسته‌مه دیموكراسیه‌كه‌شیان له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه.
چى خه‌یاڵى زانستى به‌مێشكى مرۆڤدا هاتووه، ئه‌وا كراوه‌ته چیرۆك و ئه‌فسانه و به‌شان و باڵى تواناى زانستى و چه‌كدارى و سیخوڕ‌ى یه‌كێتى سۆڤیه‌تى پێشوودا هه‌ڵدراوه. كه‌چى كه #سۆڤیه‌ت ئه‌فغانستانیان داگیر كرد، ئه‌و گه‌له دواكه‌وتووه، بێ چه‌كه، له‌ت و په‌ت بووه، كارێكیان به‌سۆڤیه‌ت كرد، مه‌گه‌ر هه‌ر مێژوو وه‌ك په‌ند و به‌عیبره‌ت بوونى داگیركه‌ر بیگێڕێته‌وه. پێموابێ ئێستاش ڕوسیا ناوێرێت توخنى ئه‌و ناوچه‌یه بكه‌وێت.
#ئه‌مریكا، تاقانه زلهێزه‌كه‌ى دواى شه‌ڕى سارد، ئه‌و ده‌وڵه‌تى له‌ڕووى هێز و فراوانى و به‌ربڵاوى به‌رژه‌وه‌ندى و هێزه‌وه جێگه‌ى به‌ریتانیاى سه‌ده‌ى نۆزده‌ى گرتۆته‌وه، ته‌نها به 3 هه‌فته عێراقى داگیر كرد، به‌ڵام له‌ماوه‌ى 8 ساڵ مانه‌وه‌یدا (له ساڵى 2003 تا ساڵى 2011) له #عێراق، سێ هه‌فته ئارامى نه‌دیت. ئه‌وه‌نده شپرزه ببوو هه‌رچى له‌ئه‌مریكا ڕاست ده‌بۆوه سه‌ركۆنه‌ى (بۆشى كوڕى) ده‌كرد له‌وه‌ى تووشى ئه‌و به‌ڵایه‌ى كردوون كه‌ناوى شه‌ڕى عێراقه. جا ئه‌وه كورد هه‌ر دۆستیشى بوو، شیعه‌ش به‌ئاشكرا دژایه‌تیان نه‌ده‌كرد، هه‌موو وه‌زعه‌كه به‌هۆى چه‌ند شارێكى سوننه نشینه‌وه بوو، كه چه‌ند چه‌كدارێكى قاعیده و به‌ناو مقاوه‌مه‌یان هه‌بوو. ئه‌گه‌ر وا نه‌بوایه گومانم هه‌یه 2 ساڵ خۆى له‌عێراق ڕابگرتایه.
#توركیا نزیكه‌ى 80 ساڵ نكوڵى ده‌كرد له‌وه‌ى كورد هه‌ر بوونیشى هه‌بێت. دواى ئه‌و هه‌موو زه‌برو زه‌نگه یاسایى و سه‌ربازى و ئیدیۆلۆژیه‌ى كه له‌به‌رامبه‌ر كورددا په‌یڕه‌وى لێ كرد، كه‌چى ئه‌وه 40 ساڵ ده‌بێت، خه‌باتى چه‌كدارى كورد له‌باكور رۆژ به‌رۆژ له‌په‌ره‌سه‌ندندایه و به‌هه‌موو ئه‌و هێزه سه‌ربازیه‌ى كه‌چه‌ند رۆژێكه له‌میدیاكانه‌وه باسى لێوه ده‌كرێت، نه‌یتوانیوه كۆتاییان پێ بێنێت.
بۆیه ده‌كرێت بپرسین تۆبڵێى توركیا و ڕوسیا بتوانن شه‌ڕ له‌دژى یه‌كدى بكه‌ن؟
له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێم نه‌خێر ئه‌و هێزانه و سه‌رجه‌م هێزه جیهانیه‌كانیش، چى تر توانایان نیه كه شه‌ڕى قورس و داگیركارى بكه‌ن. چونكه ئه‌م نموونانه‌ى سه‌ره‌وه ده‌یسه‌لمێنن كه چه‌كه گه‌وره و ته‌كنۆلۆژیه پێشكه‌وتوه‌كان، به‌ڕه‌چاو كردنى ڕاى گشتى جیهانى و به‌رژه‌وه‌ندیه ئابووریه‌كان و په‌ره‌سه‌ندنى یاساى گشتى نێوده‌وڵه‌تى، ڕۆڵێكى گه‌وره‌یان نابێت له‌شه‌ڕى نێوان زلهێزه‌كان و گه‌لاندا. له‌شه‌ڕى نێوان زلهێزه‌كان خۆشیاندا، ئه‌وا چه‌كه كوشنده له‌ناوبه‌ركانى ئه‌تۆمى و كیمیاوى و بایۆلۆژى، ترسێكى وه‌هاى ناوه‌ته‌وه و به‌ڵانسى نێوان هێزه‌كانى وا ڕاگرتووه، كه‌س نه‌وێرێت بیر له‌هه‌نگاوێكى له‌و چه‌شنه بكاته‌وه.
بۆیه له‌نێوان زلهێزه‌كان خۆیاندا، ته‌نانه‌ت له‌نێوان هێزه ناوچه‌ییه‌كانیشدا (وه‌ك توركیا و ئێران و سعودیه و میسر له‌خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست)، شه‌ڕ بووه‌ته شتێكى نزیك له مه‌حاڵ. گه‌ر وانه‌بوایه تا ئێستا 10 جار توركیا‌و #ئێران یان ئێران و #سعودیه یان #میسر و سعودیه، هاوشێوه‌ى سه‌ده‌كانى ڕابردوو، به‌یه‌كتریدا هه‌ڵده‌شاخان و شه‌ڕیان له‌دژى یه‌كترى به‌رپا ده‌كرد.
ئه‌وه‌ى ده‌گوزه‌رێت و ده‌كرێت به‌رده‌وام بێت، ئه‌وه شه‌ڕى ناوخۆى كۆمه‌ڵگاكانى وه‌ك عێراق و #سوریا و #یه‌مه‌ن و ...هتد، كه له‌لایه‌ن ئه‌و زلهێزه جیهانى و ناوچه‌ییانه‌وه، به‌پاره و ئیدیۆلۆژیا و چه‌ك، به‌سوكه ده‌ستێوه‌ردان و هاریكاریه‌كى سه‌ربازى و هه‌واڵگرى، هه‌میشه ئاگره‌كه‌ى به‌گه‌شاوه‌یى ده‌هێڵدرێته‌وه. ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندى به بارودۆخى سیاسى و ئابوورى و مێژوویى و ئیدیۆلۆژى ناوخۆى ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه خۆیانه‌وه هه‌یه‌و، كه‌ى ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه توانیان خۆیان له‌ده‌ست ئه‌و هۆكارانه ڕزگار بكه‌ن، ئه‌وا مه‌حاڵه كه‌س بتوانێت شه‌ڕیان تێدا هه‌ڵگیرسێنێت یان به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنێت.




