ئامانه‌ته‌كه‌ى قازى ده‌برێته‌وه ڕۆژهه‌ڵات

سه‌نگه‌ر مسته‌فا عیلاقات
حكوومه‌تدارى وه‌ها پێناسه‌یه‌كى جێگیرى نییه كه بتوانرێت له هه‌موو دۆخێك‌دا هه‌مان نواندن بكات. دواى نه‌خشه‌سازیى جیهان له‌سه‌ر بنه‌ما نه‌ته‌وه‌یى و جیوگرافییه‌كان، ئیدى بۆ به‌رێوه‌بردن به جۆره‌هاى جۆر شێوازى به‌رێوه‌بردن هاتنه‌گۆڕێ. به‌ڵام ئێمه‌ى كورد جیا له هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانى دیكه، دواكه‌وتنێكى حكوومه‌تدارى و خۆبوونمان به‌خۆوه بینیوه، ڕاسته هه‌ر له دێرزه‌مانه‌وه كوردان له هه‌موو جۆره به‌رگێكدا به‌رگریكار بوون له بوونیان و خاكیان. به‌ڵام ده‌توانین له كۆماره‌كه‌ى قازییه‌وه ده‌وڵه‌تبوون یان حكوومه‌تدارى كوردى هه‌ڵسه‌نگێنین.
له سه‌رووبه‌ندى دووه‌م جه‌نگى جیهانى، وه‌ها كه‌شێك ڕه‌خسێنرا كه كورد بتوانێت كۆمارێك بۆخۆى دامه‌زرێنێت. كه به كۆمارى كوردستان له مه‌هاباد ناسراوه و سه‌رۆككۆماره‌كه‌ى قازى محه‌ممه‌دى نه‌مر بوو. باسه‌كه‌مان نابه‌ینه قووڵایى ئه‌و كۆماره مه‌زنه‌وه، به‌ڵكو یه‌كێك له پاشماوه جوانه‌كانى كه جێ‌ما ئه‌و ئاڵایه بوو كه له‌لایه‌ن سه‌رۆككۆماره‌وه درایه ده‌ست ژه‌نه‌ڕاڵێكى ئازا و به ئه‌مه‌كه‌وه، كه ئه‌وانیش قازى محه‌ممه‌دى نه‌مر و بارزانیى نه‌مر بوون.
ئه‌و هه‌وراز و نشێویانه‌ى كه كوردانى باشوور و ڕۆژهه‌ڵات بینییان تا ده‌گات به به‌هاره گه‌شه‌كه‌ى 91، پڕ بوو له قاره‌مانیه‌تى و به‌رخۆدان. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌و قوربانىدانه به‌فیڕۆ نه‌چوو، له باشوور حكوومه‌تێكى خنجیله كه گه‌وره‌ئاواتى هه‌رچوار پارچه‌كه‌ى تێدا كۆ بوونه‌ته‌وه. دواى به دامه‌زراوه‌كردنى داموده‌زگاكان و كۆكردنه‌وه‌ى حكوومه‌تدارى له‌نێو ئه‌و فۆرمه‌له یاساییه‌دا، كه بووه هۆى ددانپێدانانى وڵاتانى جیهان و به‌تایبه‌تى هاوسێكانى، كه له نكۆڵیكردنه‌وه هاتنه سه‌ر ته‌عامولكردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان.
لێره‌دا مه‌به‌ست له‌م وتاره‌م بینینبێژیمه له ده‌ره‌وه‌ى هۆنینه‌وه‌ى فكرى و تاراده‌یه‌كیش سیاسى، له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا یاوه‌رى شاندێكى فه‌رمیى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بووم به سه‌رۆكایه‌تیى نه‌ورۆز مه‌ولوود بۆ كۆمارى ئیسلامیى ئێران، كه له‌لایه‌ن پارێزگاى ئازه‌ربایجانى ڕۆژئاوا بانگهێشتى فه‌رمى كرابوون. من ناچمه سه‌ر جۆرى سه‌ردانه‌كه، چونكه له چوارچێوه‌ى كارى ئیداریدا بوو، بۆ من ئاسان نابێت و له ده‌ره‌وه‌ى پیشه‌ى منه، به‌ڵام شێوازى پرۆتۆكۆڵى و پێشوازیكردنى شاندى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیى شاره‌وانیى ئورمـێوه له چوارچێوه‌ى دیپلۆماسییه‌تى دوو ده‌وڵه‌ت ده‌چوو، له سه‌رده‌مانێكدا نكۆڵى له بوونى كورد ده‌كرا و سه‌ركرده‌یه‌كى وه‌كو قازى محه‌ممه‌د یه‌كێك له مادده‌كانى له‌سێداره‌دانى ئه‌و ئاڵایه بوو كه ئێستا له پێشوازیى كوردان دایده‌نێن، ئه‌وه ڕاسته پێشتریش له ڕووى پڕۆتۆكۆڵییه‌وه شاندى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به ئاڵاى كوردستانه‌وه پێشوازى كراون، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگاى تێرمانه، ددانپێدانانه له هه‌موو ئاسته‌كانى ئه‌و وڵاته‌دا به هه‌رێمى كوردستان و ئاڵاكه‌ى كه وا ده‌بینرا له چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌تێكدا هه‌ڵسوكه‌وتى له‌گه‌ڵ بكرێت. له چه‌ند ساڵى ڕابردوودا سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى كۆمارى ئیسلامیى ئێرانى كرد، به ئاڵاى كوردستان و له شێوه‌ى ده‌وڵه‌تێكدا پێشوازى كرا، ئه‌وكات لێكده‌ره‌وه سیاسییه‌كان به جۆرێك له سیاسه‌تى ئێرانینیزم هه‌ڵیانده‌سه‌نگاند كه ئێران له هه‌وڵى پته‌وكردنى پێگه‌ى خۆیه‌تى له ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام دابه‌زینى جۆرى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ته‌نانه‌ت زۆربه‌ى ئێراننشینه‌كانیش، جۆره هه‌ڵسوكه‌وتێكى جیاوازتر له جاران ده‌نوێنن.
گه‌ر جاران سیاسه‌تى ئێرانیزم بووبێت به‌رانبه‌ر باشوورى كوردستان، كه له ئاستى سیاسییه باڵاكاندا بووبێت، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه سیاسه‌تى سه‌ركه‌وتووانه‌ی هه‌رێمى كوردستانه وای كردووه، ئێرانییه‌كان له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كاندا هه‌ڵسوكه‌وتى ده‌وڵتمه‌دارى له‌گه‌ڵ باشوورى كوردستاندا بكه‌ن و، ئه‌و ئامانه‌ته‌ى قازى دایه ده‌ست بارزانىی نه‌مر، ئافره‌ته تاقانه‌كه‌ى كابینه‌ى هه‌شتى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، جارێكی دی بیباته‌وه ڕۆهه‌ڵاتى وڵات.




