٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

ڕێکخستن و ڕێکخستنەوەی مێدیای کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

حوسێن کوردنەژاد

پارتیی دێمۆکراتی کوردستان حیزبێکی دەوڵەتدارە و، رۆژ لە دوای رۆژ لەو مەیدانەدا بەرەو پتەوبوون هەنگاو دەنێت. بە جیا لە دنیای مێدیای کوردستان بە گشتی، پارتیی دێمۆکراتی کوردستان ناتوانێ میدیای خۆی رێک بخات و رێکی بخاتەوە.
لە هێندێک پرساندا، پارتی دەتوانێ مێدیای خۆی باشتر ڕێك بخات، بەڵام بۆ ئەوەی لەم کارەیدا سەرکەوتوو بێت، دەبێ هەڵسوکەوتی مێدیایی بە گشتی لە کوردستاندا رێک بخرێت. بۆیە دەبێ هەوڵ بدرێت کە رێککەوتنێکی گشتگیرتر بە شێوەی یاسا بکرێت.
ئەم یاسایە دەبێ بەرهەمی دیالۆگێک بێ لە نێوان خاوەن مێدیا، سه‌ندیکای رۆژنامەنووسان، یاساناسان و ئەحزابی سیاسیدا.
ئامانجی ئەم رێککەوتنە دەبێ داڕشتنەوەی ئێتیکی رۆژنامەگەری- کە پێوییستە پێناسە بکرێت و ماددە بە ماددە بنووسرێت-، لە بەڕێوەبردنی دەزگاکانی میدیادا لە لایەن بەرێوەبەرانی ئەم مێدیایانەوە، بگرێتە ئەستۆ. ئەم رێککەوتنە وەک گرێبەستێکی کۆمەڵایەتیی هەمەلایەنە جێگیر بکرێت و، لەسەر بنەمای ڕۆحی ئەم رێککەوتنە، یاسا دەربکرێت. كۆی مۆڵه‌تی دامەزراندنی هەر دەزگایەکی مێدیایی، بەند بێ بە ئیمزای ئەم گرێبه‌سته‌ کۆمەڵایەتییه‌ یاساییەوە.
کە ئێتیکی کاری میدیا بوو بە یاسا، دەبێ کۆمیسیۆنێکی باڵایش هەبێ، تا لە کاتی سەرپێچیی دەزگای جیاوازی مێدیاییەوە بتوانێ به‌پێی ئه‌م گرێبه‌سته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ یاسایییه‌، حوکم بدات.
پرسیار بۆ دکتور شێرزاد: لە ڕووی یاسایییەوە چ شتێک دەکرێ فۆرمۆڵە بکرێ؟ چۆن دەبێ فورمۆڵە بکرێ کە لە کردەوەدا لە بارودۆخی ئێستای کوردستاندا بتوانێ کارایش بێ؟ و، کامە ئۆرگانی چاودێری گونجاوە و چۆن دەتوانرێ دابمەزرێندرێت؟
 

هەواڵی پەیوەندیدار