دوای ڕزگاركردنی شنگال

فه‌رهاد محه‌ممه‌د
دوای ڕزگاركردنی شنگال كوردستان وه‌ك لقی رۆژهه‌ڵاتی هاوپه‌یمانیی ناتۆ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. ڕزگاركردنی شنگال به سه‌رپه‌رشتیی راسته‌وخۆی سه‌رۆك بارزانی و قاره‌مانه‌تیی هێزی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر زه‌وی و هه‌ماهه‌نگیی هێزی ئاسمانی هاوپه‌یمانان، ئاراسته و ستراتیژیه‌تی شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعشی برده قۆناخێكی دیكه‌وە. ئه‌و قۆناخه تازه‌یه‌ش ئه‌وه‌یه كه هاوپه‌یمانانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش به كۆی ده‌نگ، ددان به‌و راستییه‌دا بنێن كه سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمانییه‌كه له شه‌ڕدان، بۆیه پرۆسه‌ی ڕزگاركردنی شنگال، جیا له‌وه‌ی ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره له سه‌ره‌تای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامییه‌وه، گورزێكی وا جه‌رگبڕ به‌ر تیرۆیستانی داعش بكه‌وێت و ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ته‌كه‌یان بكات به دوو له‌ته‌وه، له هه‌مانكاتدا كاردانه‌وه‌یه‌كی شێتگیرانه‌شی له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه لێكه‌وته‌وه.
شاره‌زایان و چاودێرانی شه‌ڕی دژی داعش، كاردانه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش دوای ڕزگاركردنی شنگال و گرتنی رێگه‌ی ستراتیژیی 47 له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه، كه ره‌ققه و مووسڵی پێكه‌وه گرێ ده‌دایه‌وه، به‌وجۆره لێك ده‌ده‌نه‌وه به‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌مجاره‌ی پێشمه‌رگه له شنگال بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی داعش لغاو (ئیحتوا) بكات، به‌ڵام تیرۆریستانی داعش بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنن کە پێشمه‌رگه بەم سه‌ركه‌وتنه‌ی لە شنگال نه‌یتوانیوه توانای خه‌لافه‌تی ئیسلامی داعش لغاو بكات، سه‌ره‌تا هه‌وڵیان دا له به‌رانبه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه له شنگالدا، له چه‌ند قۆڵێكی دیكه‌ی به‌ره‌كانی شه‌ڕه‌وه، هێرش بكه‌نه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه و له بایه‌خی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه كه‌م بكه‌نه‌وه، به‌ڵام تێكشكاندنی هێرشی تیرۆریستانی داعش هاوكات له‌گه‌ڵ ڕزگارکردنی شنگال له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه، هێنده‌ی دیكه تیرۆریستانی داعشی نا‌ئومێد كرد، هه‌ر بۆیه بۆ ده‌رچوون له‌و نائومێدییه و شاردنه‌وه‌ی شكسته‌كانیان له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه، چه‌ند هێرشیكیان كرده سه‌ر پاریس بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه ترس له رۆژئاوا دروست بكه‌ن و، رۆژئاوا ناچار بێت، هێرشه ئاسمانییه‌كانی رابگرێت؛ یان ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ داعش رابگه‌یه‌نێت. به‌ڵام هێرشه‌كانی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر پاریس، به پێچه‌وانه‌ی مه‌زنده‌كانی سه‌ركرده‌كانی داعش شه‌ڕه‌كه‌ی برده قۆناخێكی دیكەوە و، بووه هۆكاری هاتنه ئارای بیرۆكه‌یه‌كی نوێ به‌وه‌ی جیهان تێكڕا له شه‌ڕێكی نه‌خوازراودایه دژی تیرۆریستانی داعش و، ده‌بێت هاوپه‌یمانیه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی فراوانتر له هاوپه‌یمانیی دژی داعش رابگه‌یه‌نرێت و، به فه‌رمی باردۆخی شه‌ڕ رابگه‌یه‌نرێت و بڕیار بدرێت هه‌موو هه‌وڵه‌كان یه‌ك بخرێن بۆ له‌ناوبردنی داعش، هه‌روه‌ك چۆن له ساڵی 1941 هاوپه‌یمانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ له‌ناوبردنی نازیزم دروست كرا و، سه‌ره‌نجامیش به رووخانی هیتله‌ر كۆتایی هات.
له ئێستادا وه‌ك رۆژنامه‌ی (زه ناشناڵ ئینترێست) بڵاوی كردووەته‌وه، موناقه‌شه‌ی جیددی له‌ناو هاوپه‌یمانیی ناتۆ ئه‌وه‌یه، ئایا دوای هێرشه‌كانی تیرۆریستانی داعش، فه‌ڕه‌نسا ده‌كه‌وێته ژێر به‌ندی 5ی هاوپه‌یمانیی ناتۆوە، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی ئه‌م هێرشانه كراونه‌ته سه‌ر پاریس، واته هێرش كراوه‌ته سه‌ر هه‌ر 28 ئه‌ندامه‌كه‌ی ناتۆ و، ده‌بێت هه‌ر 28 ده‌وڵه‌ته ئه‌ندامه‌كه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه، پێكه‌وه وه‌ك هاوپه‌یمانیی ئه‌تڵه‌سی به فه‌رمی شه‌ڕ رابگه‌یه‌نن دژی تیرۆریستانی داعش. دیاره راگه‌یاندنی فه‌رمیی شه‌ڕیش له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانیی ئه‌تڵه‌سییه‌وه، واته راگه‌یاندنی شه‌ڕ له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان، ئه‌مه‌ش واته ناردنی هێزی سه‌ربازی و به‌كارهێنانی هه‌موو جۆره چه‌كێك دژی تیرۆیستان، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ك هه‌ر ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامی بڕووخێنرێت، به‌ڵكو ته‌واوی تیرۆریستانی داعش له ناو ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامی له عێراق و سووریا و شانه نووستووه‌كانیان له وڵاتانی رۆژئاوا ریشه‌كێش بكرێن. بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌م ئه‌م ئامانجه ئێستا ته‌واوی جیهان به رووسیایشه‌وه، گه‌یشتوونه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی ته‌نیا هێزێك كه بتوانێت له‌سه‌ر زه‌وی تیرۆریستانی داعش تێك بشكێنێت، هێزی كورده له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ئه‌م هێزه‌ش ده‌بێت و پێویسته له‌ژێر سه‌ركردایه‌تیی سه‌رۆك مەسعوود بارزانیدا بێت، ئه‌وجا ئه‌و هێزه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بێت، یان ئه‌و هێزه كوردیانه‌ی دیكه بێت كه به ناوی دیكه له پاڵ هێزی پێشمه‌رگه‌دا به‌شداریی له شه‌ڕی داعشدا ده‌كه‌ن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێستا ناوه‌نده‌كانی فیكر و لیكۆڵینه‌وه، له‌سەرانسه‌ری ئه‌مەریكا و ئه‌ورووپا گه‌یشتوونه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی، ته‌نیا هاوپه‌یمانێك كه بتوانرێت بۆ تێكشاندنی تیرۆریستانی داعش پشتی پێ ببه‌سترێت، كورده؛ به‌ڵام ئه‌م هێزه‌ی كورد پێویسته راسته‌وخۆ له ژێر سه‌رپه‌رشتی و سه‌كردایه‌تیی سه‌رۆك مەسعوود بارزانیدا بێت، هه‌روه‌ك چۆن سه‌رۆك بارزانی توانی له كۆبانێ و شنگال گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتن له‌م شه‌ڕه‌دا تۆمار بكات.
ئه‌وه‌ی بۆ ئێستای كورد له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان گرینگه، ئه‌وه‌یه ئه‌م هه‌له مێژووییه له ده‌ست نه‌دات، ئه‌و هه‌له‌ی له‌م قۆناخەدا بۆ كوردی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان هاتووەته پێشه‌وه، پێویستی به سه‌رپه‌رشتی و سه‌ركردایه‌تیی سه‌رۆك مەسعوود بارزانی هه‌یه، ئامانجی سه‌رۆك مەسعوود بارزانییش ئه‌وه‌یه، كورد ئه‌م هه‌له له ده‌ستی خۆی نه‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی زۆر گه‌وره له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش له قۆناخه‌كانی گه‌ڵاڵه‌بوون و ته‌واوبووندایه و، هه‌موو جیهانی ئازاد له‌م شه‌ڕه‌دا ده‌ویه‌وێت راسته‌وخۆ هاوپه‌یمانی كورد بێت، بۆ ئه‌مه‌ش سه‌رۆك مەسعوود بارزانی ته‌نها یه‌ك رێنمایی و یه‌ك داواكاری هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه پێویسته كورد له‌م قۆناخه له‌بری ئه‌وه‌ی پشت به ده‌وڵه‌تانی داگیركاری كوردستان ببه‌ستێت، له‌بری ئه‌وه‌ی كورد له چاوی به‌رژوه‌ندیی ده‌وڵه‌تانی داگیركاری كوردستانه‌وه سه‌یری شه‌ڕی دژی داعش بكات، پێویسته له چاوی به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی كوردستانه‌وه سه‌یری ئه‌م شه‌ڕه بكات و پشت به خۆی ببه‌ستێت، نه‌ك پشت به ده‌وڵه‌تانی داگیركا‌ر ببه‌ستێت، ئه‌و هه‌له‌ی ئێستا بۆ كورد هاتووەته پێشه‌وه، هه‌لێكه جیا له‌وه‌ی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كاته ئه‌مری واقیع، له هه‌مانكاتدا ئه‌م ده‌وڵه‌ته ده‌كاته ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی ناتۆ، پاراستنی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ش ده‌كه‌وێته ژێر به‌ندی 5ی هاوپه‌یمانیی ناتۆوە، ئه‌مه‌ش ته‌نها پێویستی به یه‌كریزی و چوونه ژێر ره‌شماڵی سه‌رۆك بارزانی هه‌یه.




