ئه‌م خه‌ونه نابینی

كه‌ریم قادر
هه‌ندێ كه‌س خه‌ون به‌وه ده‌بینن، نه‌خاسمه له شنگالی ڕزگاركراودا شه‌ڕی كورد و كورد ڕوو بدات و به كامی دڵ سیناریۆ داده‌ڕێژن، هه‌رچه‌نده له‌وه‌ش دڵنیان، كه به حكومی هۆكارگه‌لێك ئه‌مه خه‌ونێكی نه‌زۆكه، چونكه:
یه‌كه‌م، سه‌رۆكێك ئیداره‌ی بارودۆخی سیاسیی كوردستان ده‌كات، كه جگه له گه‌یاندنی كورد به‌و شوێنه‌ی پێویسته پێی بگات، هیچ ویستێكی شه‌خسی نییه، له باڵابوون و جێكردنه‌وه‌ی كورد له نه‌خشه‌ی سیاسیی جیهانیدا زیاتر هیچ ئامانجێكی دیكه‌ی نییه، ئاشكراشه له سایه‌ی سیاسه‌تی جه‌نابیان و قاره‌مانێتیی پێشمه‌رگه‌دا، ئه‌مڕۆ كورد له كوێی هاوكێشه‌كانی جیهاندایه.
دووه‌م، ئه‌و چه‌ند گه‌ریلایه‌ی (په‌كه‌كه) كه به ناوی جوداجوداوه له شنگالن، جا به هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت، به‌شێك نین له سیستمی سیاسی و له‌شكری و ئیداریی كوردستاندا، ئه‌مڕۆ یا سبه‌ی ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و شوێنه‌ی پێویسته خه‌باتی لێ بكه‌ن، پێشتریش ئه‌وه‌یان راگه‌یاندووه، كه بۆ مانه‌وه له شنگال نه‌هاتوون.
سێیه‌م، ئێ قابیله له‌ناو په‌كه‌كه‌دا ئاقلمه‌ندێك نه‌بێ، كه گومانی تێدا نییه هه‌شه، به‌و ده‌نگه نه‌شاز و شه‌ڕفرۆشانه بڵێ: گه‌لۆ مانه‌وه و شه‌ڕكردنی ئێمه له شنگال له به‌رژه‌وه‌ندیی كورد و په‌كه‌كه‌دا نییه، پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه مه‌یدانی خه‌باتی راسته‌قینه‌ی خۆمان و ئه‌و ده‌رفه‌ته بقۆزینه‌وه، كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاشتیانه‌ی پرسگری كورد له توركیا هاتووەته پێش.
چواره‌م، خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه خۆیان ده‌زانن به‌رژه‌وه‌ندییان له چیدایه، نه‌خاسمه ساڵێك زیاتر بوو به دڕه‌نده‌ترین شێوه له زێدی خۆیان هه‌ڵقه‌ندراون، له‌وه‌ش ئاگادارن، كه پاڵپشتییه‌كان له كوێوه سه‌رچاوه‌یان گرتووه، ئه‌وان چاویان له‌وه‌یه ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان ئاوه‌دان بكرێته‌وه و به هێمنی له زێدی خۆیان ژیان بكه‌ن، نه‌ك شه‌ڕێك كه خێری ئه‌وانی تێدا نییه. كه‌واته به‌و پێودانگه واقیعیانه بێت ئه‌و شه‌ڕه‌ی لێره و له‌وێ ته‌پڵی بۆ ده‌كوترێ ڕوو نادات و نابێ ڕوو بدات.
بۆیه ئه‌گه‌ر یه‌كێك كارته‌كانی لێ تێكه‌ڵ نه‌بووه، ناكرێ له كۆڕ و سمینارانیشدا ئه‌م زڕه‌خه‌ونه و خه‌ونی هاوشێوه باس بكات. به مانایه‌كی دی، باشتره به‌دوای رێگه‌چاره‌ی چاككردنه‌وه‌ی هه‌ڵه كوشنده‌كان بگه‌ڕێ، كه به ناوی جۆراوجۆر بۆ كوردستان دروست كراون.
وه‌ك راستییه‌كی به‌رجه‌سته‌ش، هه‌ر پارچه‌یه‌ك له خاكی كوردستان تایبه‌تمه‌ندی و پێشكه‌وتن و ته‌نانه‌ت كار و بیركردنه‌وه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، كه ئه‌مڕۆ كورد له باشوور و رۆژئاوی كوردستان له یه‌ككاتدا دوو شه‌ڕ ده‌كات، له‌لایه‌ك سه‌ركه‌وتووانه شه‌ڕی رێكخراوێكی تیرۆریستی جیهانی ده‌كات، كه له كوێ ده‌رفه‌ت هه‌بێت ده‌ست ناپارێزێ و ژیان تێكده‌دات، وه‌ك ئه‌وه‌ی له فه‌ڕه‌نسا روویدا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه شه‌ڕی نه‌خشاندنه‌وه‌ی سنووری وڵاته‌كه‌شی ده‌كات، كه به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست له‌لایه‌ن داگیركارانه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان شێواندرابوو. بۆیه نابێ و قبوڵكراو نییه به هیچ بیانوویه‌ك له به‌های ئه‌م سیاسه‌ته و سه‌ركه‌وتنه‌ی پێشمه‌رگه(ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی شنگال) كه‌م بكرێته‌وه، كه ده‌نگدانه‌وه‌ی جیهانی لێكه‌وته‌وه.




