پێشمه‌رگه و ڕه‌هه‌نده قووڵه‌کانی

جه‌زای شێخ ڕه‌زا
جارێکی تریش گوتوومه "له کاتێکدا له نێو شارستانێتییه کۆنه‌کاندا، خوداوه‌ندی ده‌ستکرد، بوت، ته‌ن و دیارده‌ی سروشتی به پیرۆز داده‌نران و ده‌په‌رستران، له ناو گه‌لانی ماد‌دا (میدییه‌کان)، که به باوه‌گه‌وره‌ی کوردان ده‌ناسرێن، ئایینی زەردەشتی (به‌هدینی)، په‌یدابوو، که ئایینێکی نوێی یه‌کتاپه‌رست و ته‌واو جیاواز بوو له هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێش خۆی."
ئاشو زه‌رده‌شت به‌م هزر و ڕامان و دنیابینییه‌ی، مه‌زنییه‌کی گه‌وره‌ی وای بۆ خۆی تۆمار کرد، که ده‌کرێت هه‌موو تاکێکی کورد، وه‌کو شانازییه‌ك له نێو نه‌ته‌وه‌کانی تردا، باسی بکات.
کاره‌که‌ی زه‌رده‌شت هێنده مرۆڤدۆستی و جوانه، زۆر له نه‌ته‌وه‌کانی ناوچه‌که شه‌ڕیانه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که خۆیان بکه‌ن به خاوه‌نی.
وا دیاره چه‌رخی زه‌مان له سوڕانه‌وه‌یدا جارێکی دی به‌ره‌و ئه‌و خاڵه ده‌گه‌ڕێته‌وه، که تیایدا خۆری هزری کوردان له چیاکانی زاگرۆسه‌وه تیشکی زێڕینی ده‌گرته هیند و چین و ئه‌تین و ڕۆم. ئه‌ز دڵنیام که ئێستا ڕه‌وانی ڕه‌وانشاد مامۆستای بیری ورد، مه‌سعوودی مه‌لای گه‌وره‌ی کۆیه و هه‌موو ئه‌وانه‌ی وه‌کو ئه‌و بیریان کردووه‌ته‌وه و بیر ده‌که‌نه‌وه، شاد و ئارامه. ئه‌وه‌تا ته‌می ئه‌و خه‌مه‌ی که دووهه‌زار و حه‌فتسه‌د ساڵه کورد له په‌راوێزی مێژوودایه، خه‌ریکه ده‌ڕه‌وێته‌وه. کورد وا خۆی ئاماده ده‌کات بێته‌وه سه‌ر شانۆی مێژوو و بۆن و به‌رامه‌ی هزر و گوتار و ڕه‌فتاری په‌سه‌ند، به شنه‌ی شه‌ماڵدا بۆ تیكڕای مرۆڤایه‌تی بنێرێت.
شه‌وی یه‌کشه‌ممه 15.11.2015 که‌ناڵی یه‌کی ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌ڵمانیا، له به‌رنامه‌ی به‌نێوبانگی 'ڕه‌ق به‌ڵام هه‌ق' (هارت ئه‌با فێر) مێزگردێكی بۆ چه‌ند که‌سێك که خاتوو فان دێر لاین وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیایشی تێدا بوو، سازاندبوو. به‌رنامه‌که که ده‌یان که‌سیشی وه‌کو میوان لێ‌بوو، بۆ باسی کاره تیرۆریستییه‌که‌ی که شه‌وی هه‌ینی13.11 له پاریس ڕوویدا، ته‌رخان کرابوو. دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ندان گۆشه‌وه باسی ئه‌و ڕووداوه و هۆکار و ڕێگاچاره و زۆر شتی تر کرا، خاتوو دێر لاین که‌وته باسی پێشمه‌رگه و گوتی، که ئه‌وان له‌سه‌ر زه‌وی توانیویانه ئه‌فسانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی تێکبشکێنن، ڕزگارکردنی شنگالیشی وه‌کو نموونه‌یه‌کی نوێ هێنایه‌وه. ئه‌و خانمه که باسی پێشمه‌رگه‌ی کرد، ده‌یویست به به‌ڵگه و ئه‌رگومێنت بیسه‌لمێنێت که ئه‌وه تیرۆریستان نین که سه‌رده‌که‌ون، ئه‌وه‌تا له خۆرهه‌ڵات و نزیك له چه‌قی ده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌ت، پێشمه‌رگه ده‌توانێت، شکست به تیرۆریستان بهێنێت.
بێگومان ماوه‌یه‌که ناوی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له‌سه‌ر زاری به‌شێك له به‌رپرسانی خۆرئاوایه و، له زۆرێك له ماسمیدیاکانیاندا ده‌گوترێته‌وه. ئه‌وه‌تا ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی 17.11.2015، ژماره267ی ڕۆژنامه‌ی به‌نێوبانگی فرانکفۆرته‌ر ئه‌لگیماینی ئه‌ڵمانیا، لاپه‌ڕه‌ی چواری به‌شی پۆله‌تیكی، به وێنه‌ی پۆلێك خانمه ئافره‌تی پێشمه‌رگه له‌ته‌ك خاتوو فان دێر لایندا ده‌ڕازێنێته‌وه، که له‌ته‌کیدا چه‌ندجارێك باسی پێشمه‌رگه کراوه. یاخود که‌سیكی وه‌ك زانای پۆله‌تیکزانی زانکۆی بۆنی ئه‌ڵمانیا، پرۆفیسۆر تیلمان مایه‌ر، که له 17ی مانگدا له ته‌له‌ڤزیۆنی (فۆنیکس)ـدا له کاتی باسی بارودۆخی ئه‌ورووپادا، ناوی پێشمه‌رگه دێنێت و شیکردنه‌وه له‌سه‌ر ڕۆڵی گرینگی ده‌کات، له جه‌نگی دژه‌تیرۆردا.
دیاره ئه‌مانه چه‌ند نموونه‌یه‌کن، که ڕۆژانه وێنه‌یان له چه‌ندان ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی جیهانیدا دووباره ده‌بێته‌وه.
ئێستا ده‌کرێت بڵێین؛
هه‌ڵگری په‌یامی مرۆڤدۆستی و ژیانویستیی ئه‌مجاره‌ی کورد، پێشمه‌رگه‌یه. ده‌بێت هه‌موولایش ئه‌وه بزانێت که پێشمه‌رگه ته‌نها چه‌کدارێکی شۆڕشگێڕ، ڕزگاریخواز، گیانباز، خه‌باتکه‌ر.......تاد. نییه، به‌ڵکو وه‌کو له مانای وشه‌که‌دا دیاره، که‌سێکه که پێش به‌و مه‌رگه ده‌گرێت که مه‌رگپه‌رستان به به‌هانه‌ی جیاواز، به دیاری بۆ مرۆڤایه‌تی ده‌یهێنن. واته ئه‌و بۆ پاراستنی ژیان له‌به‌ره‌ی جه‌نگدایه و جه‌نگاوه‌رێکه که ڕێگا له بکوژانی ژیان ده‌گرێت.
بۆیه باسکردن و پیاداهه‌ڵدانی، ئه‌رکی ته‌نها کورد نییه، به‌ڵکو ئه‌رکێکی مۆڕاڵی هه‌موو ژیاندۆستانی جیهانه.
ئێمه له کاتێکدا که به ناوهێنانی پێشمه‌رگه شاگه‌شکه ده‌بین، له هه‌مانکاتدا که ده‌بینین و ده‌بیستین که چه‌ند ده‌نگێکی نامۆ به گیانی ئاریایی کورد، له‌ناو نه‌ته‌وه‌ی خۆمانه‌وه زاتی ئه‌وه ده‌که‌ن که توخنی ئه‌و وشه پیرۆزه بکه‌ون و به‌راوردی بکه‌ن به هه‌ر سه‌رباز، جه‌نگاوه‌ر و شه‌ڕوانێکی تر، که ئه‌گه‌رچی ئه‌وانه‌ش دژی تیرۆر بجه‌نگن و شایانی ڕێز بن، هه‌زار و بگره ملیۆنان جار داخی بۆ هه‌ڵده‌کێشین! چون وه‌کو گوتم، پێشمه‌رگه زۆر له‌وه‌ی تێده‌په‌ڕێنێت که ته‌نها جه‌نگاوه‌رێکی سیاسی و پارێزه‌ری ئایدیا و ڕێبازێکی ئایینی یان ئایینزایی و شتی له‌و بابه‌ته بێت، بۆیه به‌راورده‌که زۆر کورتی دێنێت. به‌ڵێ پێشمه‌رگه له‌ته‌ك پاراستنی ئاخ و نه‌ته‌وه‌که‌یدا، پارێزگاری له‌و دنیابینییه‌ش ده‌کات، که هه‌زاران ساڵه تیشکی پڕ خۆشه‌ویستی به جیهاندا په‌خش ده‌کات و بانگه‌شه‌ی ئازادی به دڵ و گوێی مرۆڤایه‌تی، ده‌دات. خه‌باتگێڕان گه‌ر وا نه‌بن، ده‌شێت هه‌ر شتێك بن، به‌ڵام پێشمه‌رگه نین.
مه‌سعوود بارزانی که هه‌میشه ده‌ڵێت: بۆ من پێشمه‌رگایه‌تی له هه‌مووشت به‌نرختره........تاد. چاکی پێکاوه. ئه‌و که له‌و کایه پڕ له هه‌ڵبه‌زودابه‌زه‌ی ماڵباتی بارزاندا له‌دایک بووه، وا دیاره زۆرباش له‌و دنیای ڕاستییه تێگه‌یشتووه که ئه‌و مانا قووڵه‌ی به کاری پێشمه‌رگایه‌تی داوه، بۆیه وا ئاشقی بووه و ده‌سبه‌رداری نابێت.
دروود بۆ پێشمه‌رگه، بۆ شه‌هیدانی پێشمه‌رگه، بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان به‌و دنیابینییه هه‌یه که پێشمه‌رگه بۆی ده‌خه‌بتێت.




