٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

ئەم نەبەردی و سەرکەوتنە لە هەمووان پیرۆز بێت

سەرچاوە: KDP.info

د. کەمال کەرکوکی
شنگال و هەڵه‌بجە، کەرکوك و کۆبانێ و گشت شوێنێکی کوردستان و هەموو ڕۆڵەکانیان لە کوردستان، لە هەندەران، چ ئەوانەی ئازادن و چ ئەوانەی لە زیندانن.. ئیمڕۆ هەموو شاد و سەربەرز و دڵخۆشن بە ڕزگارکردنی شنگال؛ ئەم نەبەردی و سەرکەوتنە لە هەمووان  پیرۆز بێت.. پیرۆز بێت لە بنەماڵەی شەهێدان، لە برینداران.
پیرۆز بێت لە خوشک و برا ئێزدییەکان لە هەر شوێنێكدا کە هەن. پیرۆز بێت لە گشت ئەو سەربەرزانەی کە تاوەکو ئێستا لە دەستی تاوانکاراندا، ئەسیرن. پیرۆز بێت لە یەکە یەکەی پێشمەرگە و فەرماندە و بەشداربووانی پرۆسەی ڕزگارکردنی شاری شنگاڵ.
پیرۆز بێت ئەم ڕزگارکردنە لە گشت ئەوانەی دڵیان پێی شاد بوو.. پیرۆز بێت لە گشت ئەوانەی کاریان بۆ ڕزگارکردنی شنگال کرد.
پیرۆز بێت لە سەرۆکی سەربەرزی کوردستان ڕێزدار کاك مه‌سعوود بارزانی کە هەمێکی زۆر گەورەی بەڕێزیان بوو، بەردەوامیش لە هەوڵ و بیرکردنەوەدا بوو بۆ ڕزگارکردنی شنگال و ئاوەدانکردنەوە و دابینکردنی سەقامگیری و ئاسایش و ژێانێکی  بەختەوەر و ئاسودە بۆ دانیشتووانەکەی.
ئیمڕۆ هەموو سەربەرز و سەرفرازین بە ڕزگارکردنی شنگال و پشتیوان بە خوای گەورە و بە گەلی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان، هەموو خاکی کوردستان لە داگیرکەران ڕزگار دەکەین و، دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان ڕادەگەیەنین.
سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدە سەربەرزەکانی کوردستان. پیرۆز بێت لە گشت گەلی کوردستان.. داوای چاکبوونەوەی تەواو بۆ گشت بریندارەکان دەکەین.


 

هەواڵی پەیوەندیدار