ڕزگاركردنی شنگال.. ئیرادەی گەلێكە كە نابەزێ

فازڵ میرانی
ڕزگاركردنی شنگال ئەمڕۆ ئامانجێكە و پڕۆژەیەكی گەورەیە كە مێژووی گەلی كورد پارێزگاری لێ دەكات، گەلە سەربەرزەكەشمان ئەو رۆژەیان لەبیرە كە هێزەكانی پێشمەرگە قارەمانێتیی راستەقینەیان بەدی هێنا و بە بەرزكردنەوەی گەورەترین ئاڵای كوردی كۆتایی هات كە لە ئاسمانی شنگالی رزگاركراودا شەكایەوە.
ئەمڕۆ ئەو سەركەوتنە لەكاتێكدایە كە دوای ئەوەی چەند مانگێك خەم دڵی گەلی كوردمانی داگرتبوو، دوای ئەوەی رێكخراوی تیرۆریستی داعش چەندین رۆڵەی كوردی ئێزدی كوشت و، كچ و خوشكانی ئێزدی وەك سەبایا لەلایەن ئەو رێكخراوە تیرۆریستییە بە لۆژیكی دواكەوتوویی و تۆقین و تاریكی رفێندران، رزگاركردنی شنگال متمانەی بۆ دڵ و دەروونی رۆڵەكانمان گەڕاندەوە. دوای ئەوەیه كه هەندێ كەس هەوڵیان دا، وەك خزمەتێك بە ئەجێندای نامۆ ئەو متمانەیە بلەقێنن و تۆوی دووبەرەكی لە نێوان پارچەكانی یەك جەستەدا بچێنن، چونكە شنگال بەشێكی خاكی پیرۆزی كوردستانە، هیچ ئیرادەیەكیش لە ئیرادەی خەڵكەكەی بەرزتر نابێت كە بە خۆشەویستی و رێزەوە پێشوازی لەو بەڵێنە دەكەن كە سەرۆكی هەڵكەوتوو مهسعوود بارزانی بۆی هێنانە دی و، بە دانایی سیاسیی خۆی دەرگاكانی سەركەوتنی لەبەردەم پێشمەرگەدا كردەوە. سەرۆك بارزانی كە بە توانای بەردەوام و لەخۆبوردنەوە لەپێناو گەلی كوردسستان و كوردستانیان كار دەكات، لەپێناو بەجێهێنانی حەق و كەرامەتی گەل و ئازادییەكەی، ئێمە شەڕی شنگالمان كرد و هیچ قەیرانێكی هەرێم رێگەی ئەو شەڕەی لێ نەگرتین لە بەدیهێنانی سەركەوتن و ریزكردنی داستانەكان. پڕۆژەی گەورەتریشمان بنیاتنانەوەی ئەوە دەبێت كە هێزەكانی تاریكپەرستان تێكیان دا، چونكە چیای شنگال بەشێكە لە زنجیرە چیاكانی نیشتمانیی كوردستان.
رەحمەت بۆ شەهیدان كە بە خوێنی گەشیان ئەم خاكە پیرۆزەیان نەخشاند، هیوای چاكبوونەوەی بەپەلە بۆ بریندارەكانمان دەخوازین، گەڕانەوە بۆ كچە دیلەكان كە لە ژێر دەستی داعشی تیرۆریستدان، هەروەها پیرۆزبایی ئەم سەركەوتنە مەزنە بە گەل و حكوومەتەوە لە سەركردایەتیی دەكەین. پیرۆزباییش لە خەڵكی ناوچەی شنگال دەكەین بە رزگاركردنی خاكەكەیان، پیرۆزبایی لەو دایكانە دەكەین كە ماوەیەكی زۆر بە چاوی پڕ لە فرمێسكەوە لە چاوەڕوانی ئەو رۆژە مێژووییە دابوون.




