سه‌رۆك بارزانی مژده‌ی ئازادكردنی شه‌نگالی راگه‌یاند ...

ئامانج عه‌بدوڵا سور
په‌یامی ئازادكردنی شه‌نگال له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه زیاتر له‌ئاماژه‌یه‌ك هه‌ڵده‌گرێت ،ئه‌وده‌مه‌ی سه‌رۆك بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وفه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان حزوری هه‌یه له‌نێوجه‌رگه‌ی مه‌یدانی جه‌نگدا وراسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی پلانی ئازادكردنی شنگال ده‌كات ئه‌و راستیه ده‌بێته یه‌قین كه به‌ڵێنه‌كانی سه‌رۆك بارزانی له‌كات وساتی خۆی دا به‌دیدێت وسه‌رۆك خه‌مخۆری یه‌كه‌می نیشتمان ونه‌ته‌وه‌یه.
سه‌رۆك له‌ناو شه‌نگاله‌وه ئه‌وه راده‌گه‌یه‌نێت كه شه‌نگال پارێزگایه‌كی كوردستانه،هه‌روه‌ك پێشتریش ئه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو كه هه‌رجێیه‌ك به‌خوێنی پێشمه‌رگه ئازاد بێت پێویستی به‌گشتپرسی نیه ، ئه‌مه مژده‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ برا ئێزیه‌كانمان سه‌روه‌ریه‌كی تره شه‌نگال له‌گه‌ڵى تارای ئازادی دا پۆشی.
سه‌رۆك بارزانی له‌ناو شه‌نگاله‌وه ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك راده‌گه‌یه‌نێت كه خواستی هه‌ره گه‌وره‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه ،ئیراده‌یه‌ك كه‌شتی نیشتیمان ده‌بات به‌ره‌و كه‌ناری ده‌وڵه‌ت وسه‌رخۆبوون.
له‌ده‌ستپێكی په‌یامه‌كه‌ی دا سه‌رۆك جیاله‌وه‌ی مژده‌ی ئازادكردنی شنگالی راگه‌یاند، سه‌ربه‌رزی كچانی ئێزیدی بۆ هه‌موو دنیا به‌یانكرد، ئیدی كچانی ئێزدی به‌ده‌نگى به‌رز بڵێن (ئه‌ز كچا كچا كوردانم كچا به‌رخودانم) به‌رخودان ره‌گی قوڵی له‌ناو تاكه‌تاكه‌ی خه‌ڵكی كوردستان داكوتیوه لێ كچانی ئێزیدی نه‌خشی سه‌ربه‌رزی ئه‌و به‌رخودانه نیشتیمانیه نه‌ته‌وه‌یییه‌ن.
په‌یامی سه‌رۆك له‌ناو شه‌نگاله‌وه ساغكردنه‌وه‌ی ئه‌وراستیه‌یه‌كه پێشمه‌رگه ئه‌و تاكه هێزه بوێروبه‌ئیراده‌یه‌یه كه شكستی به‌دێوه‌زمه‌ترین رێكخراوی تێرۆرستی هێنا، پێشمه‌رگه له‌بری هه‌موو جیهان شه‌ری ئازادی بۆ مرۆڤایه‌تی ده‌كات، سه‌رۆك رۆڵی گیانفیدایی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی به‌هه‌موو جیهان راگه‌یاند.




