گهڕانهوه بۆ پڕۆژه نهتهوهییهكهی سهرۆك بارزانی

عارف ڕوشدی
هەموو ئاماژەکان بەو ئاراستەیەدان کە دەوڵەتی عێراق ئیتر بەرگە ناگرێت و، وەک وڵاتێکی یەکگرتوو بەردەوام نابێت؛ کێشە و ململانێی تائیفی ڕوو لە ههڵكشانه، ئەوەتا زیاتر لە ٣ مانگە (ڕومادی) ئازاد ناکرێت..سەبارەت به مووسڵیش، بێنهوبەردەیەکی زۆر لە ئارادایە لە نیوان سوننه و شیعەدا، پرۆسەی پاکتاوکردنی مەزەبی بەردەوامە، لە ئاستی هەرێمی کوردستاندا، بەغدا پێشیلکاری یاسایی و دارایی دەکات، ئەگەر به گوێرهی بەرنامەی حکوومەتی (عەبادی) بیت، دەبووایە ماددەی ١٤٠ ئیستا جێبەجێ کرابایە، چونکە ماوەی یەک ساڵی بۆی دانابوو، بەڵام لە جیاتی ئەو کارە، کیشەی بوودجە نایەوە و قووتی خەڵکی کوردستانی بڕی، بەڵکو ڕێگری دەکات لە هەر هەنگاوێکی هەرێم لە پێناوی ڕاستکردنەوەی باری لاری ئابوورییەکەیهوه.
هیزە نێونەتەوەییەکانیش، بێئۆمێد بوونەتەوە لە پیکەوەهەڵكردنی پێکهاتەکانی عێراق، ئەوەتا ئەمریکا لە بڕیاریکی نوێدا، ناردنی پارە بۆ بانکەکانی عێراقی ڕاگرت، بۆیە ئیستا لە هەموو کاتێک هەستیارتر و گرنگترە، هەموو هێزە سیاسییەکانی هەرێم پشتیوانیی خۆیان ڕابگەیێنن لەو پڕۆژە نەتەوهییەی کە (جەنابی سەرۆکی هەرێمی كوردستان) كه لە کۆبوونەوەی ١٨/٥/٢٠١٥ دا لەگەڵیاندا خرابووە بەر باسوگفتوگۆ .




