پیاوی بچووك ئامانجی گه‌وره‌ی نییه

بڵند نەوڕەس
هه‌میشه مه‌ودایه‌ك هه‌یه بۆ جیاوازی، جیاوازییه‌ك كه ده‌رفه‌تی باش و باشترین بڕه‌خسێنێت، ئه‌و كه‌س یان پارتانه‌ی كه ستراتیژی واقعی وێنه ده‌كه‌ن بۆ ئامانجه‌كانیان چه‌ند دوور بڕۆن هه‌ر نزیكن له سه‌ركه‌وتنه‌وه.
له ئێستادا هه‌رێمی كوردستان به قۆناغێكدا تێپه‌ڕ ده‌بێت كه هه‌رچی جۆری گوشار هه‌یه له‌سه‌ر سه‌ری ئاماده‌یه، گوشاره‌كان هه‌ر ناونیشانێكیان هه‌بێت، چڕ بوونه‌ته‌وە له هێزێكدا بۆ شكاندنی به‌رنامه‌ی سیاسیی هه‌رێم و لاوازكردنی پێگه‌ی هه‌رێم و سه‌رگه‌ردانكردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی. له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م گوشارانه‌دا ئیراده‌یه‌ك بوونی هه‌یه كه پشتئه‌ستوور به بڕوای له‌مێژینه‌ی خۆی و خه‌ڵكی كوردستان، به‌ره‌نگاری سه‌رجه‌م چه‌ڵه‌مه و گوشاره‌كان ده‌بێته‌وه و خۆشبه‌ختانه تا ئێستا سه‌ركه‌وتوو بووه‌و قۆناغی مه‌ترسیی تێپه‌ڕاندووه.
له ناوخۆی كوردستاندا ته‌وژمێك هه‌یه هه‌ڵگری ئایدۆلۆژیای تاكه كه‌سێكه كه هه‌موو به‌هاكانی ئه‌م هه‌رێمه‌ی وه‌لا ناوه و مێژووی سیاسیی خۆی، له ڕابردوو و له ئێستادا ته‌رخان كردووه بۆ لێدانی شكۆی كوردستان له ڕێگه‌ی لێدانی پارتیی دیموكراتی كوردستانه‌وه، به‌وپێیه‌ی دڵنیاییه كه پارتی هه‌ڵگری به‌رنامه‌ی سه‌ربه‌خۆییه.
پیاوی بچووك هه‌میشه به ئه‌ندازه‌ی خۆی بیر ده‌كاته‌وه، ئه‌وەتا پیاوێكی وه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا قه‌تیس بووه له چوارچێوه‌ی ناو شاری سلێمانیدا و ئه‌وه‌ی مایه‌ی بایه‌خی ئه‌و بێت ته‌نها ناوشاری سلێمانییه و، هه‌موو خه‌ون و كۆشش و به‌رنامه و ئامانجی دروستكردنی كانتۆنێك یان پێگه‌یه‌ك یان ئه‌ماره‌تێك یان جیاكردنه‌وه‌ی سلێمانییه له كوردستان.
ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه‌ش گه‌وره‌ترین زیانی به سلێمانی و خه‌ڵكه‌كه‌ی گه‌یاندووه له هه‌موو ڕویه‌كه‌وه.
له كاتێكدا هه‌ر ئه‌م ئایدۆلۆژییه كه‌سییه، نه‌ك بڕوای به ده‌وڵه‌تی كوردی نییه، به‌ڵكو كاریشی كردووه بۆ بێبایه‌خكردنی ده‌وڵه‌ت و وه‌ك توانج باسی ده‌كات!
پرسیاری لوژیكی ئه‌وه‌یه (گوڕان بوون چ مانایه‌كی هه‌یه)؟ تایبه‌ت دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌سه‌ر زۆر پرس!




