په‌كه‌كه و، کەمکردنی ده‌نگی هه‌ده‌په

جه‌بار قادر
ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا، بۆ زۆربه‌ی لایه‌ن و شرۆڤه‌كار و داموده‌ستگه‌كانی ڕاپرسی جێگای چاوەڕواننه‌كراو بوو، به تایبه‌ت به‌شێك له‌و لایه‌ن و سیاسه‌تمه‌دار و ڕۆشنبیر و میدیاكارانه‌ی باشووری كوردستان، كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه و له‌ژێركاریگه‌ری سۆز و هه‌ڵچوونێكی خێراوه لێكدانه‌وه و شیكردنه‌وه‌كه‌یان به ئاڕاسته‌ی شسكتی ئاك پارتی و سه‌ركه‌وتنێكی بێ وێنه‌ی هه‌ده‌په ده‌بینی، بێئه‌وه‌ی هیچ جۆره خوێندنه‌وه‌یه‌كی زاستی و لۆژیكی بۆ واقعی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری و سیاسیی ناو توركیا و پێكهاته جیاجیاكانی بكه‌ن.
هه‌ده‌په چی له‌بیر كرد؟
ده‌نگه‌كانی هه‌ده‌په له 7ـی حوزه‌یراندا هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی و جێگای خۆشحاڵی كورد بوو، چونكه یه‌كه‌م ده‌رفه‌تی كراوه بوو له توركیادا كه ده‌رفه‌ت به‌پارتێكی كوردی بدرێت كه به ئاشكرا بچێته ناو كێبركێییه حزبییه‌كانه‌وه و به‌ربه‌ستی 10% ببڕێت، به‌دڵنیایه‌وه هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركردایه‌تی باشووری كوردستان باشترین ڕۆڵیان له بنیادنانی گفتوگۆ و ئاشتی له‌نێوان كورد و توركدا بینییوه، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌مان له‌بیرنه‌چێت هه‌میشه ئه‌و نه‌ته‌وه و گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی كه به‌جۆرێك له جۆره‌كان مێژوو ده‌رفه‌تی گه‌شه و سه‌ربه‌خۆیی پێنه‌به‌خشیون، كه هاوزه‌مان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه و ئاینی جیاجیادا ده‌ژین و تێكه‌ڵبوونی كۆمه‌ڵایه‌تییان پێكه‌وه هه‌یه، باشترین حاڵه‌ت بۆ گه‌شه و ده‌ركه‌وتنێكی دیاری ئه‌وان بریتییه له ئاشتی و سه‌قامگیری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، چونكه تاكه ده‌رفه‌ته كه له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌توانیت به‌شێك له‌مافه‌كانت به‌ده‌ست بهێنیت.
پرسیارێك هه‌ره ساده ئه‌وه‌یه كه هاووڵاتی له 7ـی حوزه‌یراندا بۆ ده‌نگی به هه‌ده‌په داوه، كه وه‌ڵامه‌كه‌ی له سێ خاڵدا ده‌بینمه‌وه:
یه‌كه‌م/ ده‌رفه‌تدان به‌هێزێكی نوێی كوردی كه به‌شدارییه‌كی كارای له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووریی و سیاسی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا هه‌بێت و هێزێكی كارابێت له پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی‌دا.
دووه‌م/ بۆ ئه‌وه‌ی به‌شدار بێت له حكوومه‌ت و خزمه‌تگووزاری باشتر و ژیانێكی ئاسووده‌تری بۆ دابین بكات. هێزێك بێت بۆ به‌رگری له ماف و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی.
سێیه‌م/ ئاشتی و سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له توركیادا زیاتر بچه‌سپێت و ده‌رفه‌تێكی دیكه بدرێت بۆ زیاتر ده‌ستكه‌وتنی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد.
به‌ڵام هه‌ده‌په نه‌یتوانی سوود له‌م ده‌رفه‌ته وه‌ربگریێت و به‌شداربێت له پێشخستنی گفتوگۆیه‌كان و به‌شداربێت له حكوومه‌ت بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی داواكارییه‌كانی ده‌نگده‌رانی، به‌شێك له سه‌ربه‌خۆیی خۆی خسته ژێر هه‌ژموونی په‌كه‌كه‌وه، كه پێیان وابوو به تێكچوونی ناسه‌قامگیری توركیا ده‌توانن كێرڤی ده‌نگه‌كانیان به‌رزبكه‌نه‌وه، كه دیدگابینییه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، كه دواتر نه‌یتوانی هیچ یه‌ك له‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه بۆ ده‌نگده‌رانی مسۆگه‌ر بكات، بۆیه قورسه جارێكی دیكه ده‌نگده‌ر متمانه ببه‌خشێته‌وه.
ده‌بێت ئه‌وەمان له‌به‌رچاو بێت كه واقعی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری له توركیادا بریتییه له پێكه‌وه‌ژیان و سه‌قامگیری، كه دوو هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌میشه له پشتییه‌وه بووه:
یه‌كه‌م/ په‌روه‌رده‌ی خێزانی، كه ئه‌م په‌روه‌رده‌یه زۆربه‌ی كات له‌سه‌ر بنه‌مایی ئاشتی و خۆشگووزه‌رانی بنیادنراوه، بۆیه‌شه وا به‌ئاسانی ناكه‌وێته ژێرهه‌ژموونی هیچ جۆره بیكردنه‌وه‌یه‌كی توندوتیژی و ناسه‌قامگیرییه‌وه. ئه‌گه‌رچی هه‌ندێ كات به‌شێك له ئه‌نانیه‌ت و ڕاسیزمی تێدا بووه، به‌ڵام ئه‌مه به مرووری زه‌مه‌ن كه‌مبووه‌ته‌وه و دیدگابینی نوێ ئه‌م بیركردنه‌وه‌ی كاڵكردووه‌ته‌وه. له‌به‌رانبه‌ردا له ماوه‌ی ئه‌م 5 مانگه‌دا كه جیاوازی له نێوان دو هه‌ڵبژاردندا هه‌بوو، پێكدادان و شه‌ڕ له‌نێوان توركیا و په‌كه‌كه درووست بوو، ئه‌مه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خزمه‌تی به هه‌ده‌په نه‌كرد، چونكه به‌لای ده‌نگده‌ری توركیاوه گرینگ بووه كه سه‌قامگیری و ئاشتی هه‌بێت، كاتێك جه‌نگ ده‌بێت ئه‌و جارێكی دیكه ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ خولیابوون به سه‌قامگیرییه‌وه، كه تاكه ده‌رگاش پێیوابووه ئاك پارتییه، نه‌ك هه‌ده‌په، هه‌ربۆیه‌شه په‌كه‌كه نه‌یوتوانی ده‌رفه‌تێكی نوێ به‌هه‌ده‌په بدات له موماره‌سه‌كردنی كاری سیاسی له توركیادا.
دووه‌م/ به‌شێك له داهاتی ژیانی هاووڵاتیانی تورك بریتییه له سه‌رمایه‌یی گه‌شتیاری، سه‌رمایه‌یی گه‌شتیاریش له‌سه‌ربنه‌مایی سه‌قامگیری ڕاوه‌ستاوه و گه‌شه‌ده‌كات، هه‌ركاتێك سه‌قامگیری تێك بچێت به‌شێك له‌و سه‌رمایه گه‌شتیارییه كه‌م بووته و كه‌وتووه‌ته ژێر مه‌ترسییه‌وه، هه‌ر بۆیه به‌لای هاووڵاتییه‌وه سه‌قامگیر و ئاشتی گرینگه و هۆكارێكیشه بۆ دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی ژیانی.
دواجار گرینگه هه‌ده‌په خوێندنه‌وه‌یه‌كی واقعی بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بكات، تاكه ڕێگایه‌ك بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانمان له‌توركیا گفتوگۆ و ئاشتی و سه‌قامگیرییه، په‌كه‌كه‌ش ده‌بێت به سیاسیه‌تی خۆیدا بچێته‌وه و هێزێكی كاریگه‌ربێت له پشتگیریكردنی هه‌ده‌په و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له ڕێگه‌ی گفتوگۆ و درووستكردنی هێزی فشاری مه‌ده‌نی له‌ناو توركیادا.
حكوومه‌تی توركیاش ئه‌مڕۆ یان سبه‌ینێ ده‌بێت مافه نه‌ته‌وه‌یی و مه‌ده‌نییه‌كانی كورد له كوردستانی باكوور دابین بكات و دانی پێدابنێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش پێویستی به‌خه‌باتی مه‌ده‌نییه.




