٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

ئێوەبان چتان دەکرد؟

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌حمه‌د كانی

یاساکانی سرووشت ناگۆڕێن و، هیچ هێزێك لەسەر ئەم گۆی زەوییەیش ناتوانێت بیانگۆڕێت. یەکێك لەو یاسا گرینگانەیش یاسای سێیەمی نیوتنە، کە بەشێك لە دەقەکەی ئاماژە بەوە دەکات کە بۆ هەر هێزێکی کار، هێزێکی کاردانەوە هەیە.

کاری پارتیی دیموکراتی کوردستان پێكهێنانی کابینەی هەشتەمی حکوومەت بوو. کاردانەوەی گۆڕان هاتنیان بوو بۆ ناو حکوومەت. کاردانەوەی پارتیی پێشوازیکردنێکی گەرم بوو لێیان بۆ  چوار ساڵە ئارامەکەی ڕێکخەرەکەیان. دواتر کاری گۆڕان ناشیرینکردنی حکوومەت و سوكکردنی پەرلەمان بوو. کاردانەوەی پارتیی ڕێگەگرتن لە گۆڕان و دورخستنەوەیان و  پاراستنی ئەزموونی هەرێم  و حکوومەت و پەرلەمان بوو. بەر لە سرووشتیش، پارتیی لە چەشنی حەزرەتی عیسا سەلامی خوای لەسەر بێت، بە هەردوو لای چاوەکانیدا نەرمییەکی زۆری نواند.  بەڵام خەریك بوو گۆڕان بە پارتیی نەوەستێ و هەموو پیرۆزییەکانی کوردستان بخاتە بازنەی حەزی سیاسەتی هەرزەکارانەی ئەوانەی، خۆیشیان نازانن چیان دەوێ و بۆ وا دەکەن. بۆیە پارتیی، ئەمجارەیان بەپێی فەرمودەی محەممەد درودی خوای لەسەر بێت، چاو بە چاو و دان بە دان ڕەفتاری کرد، بەڵام زۆر بە نەرمی و ئەدکاری بەرزی کوردانەوە.
بێ زەحمەت ئەوانەی ڕەخنەمان لێ دەگرن، بەڵام بە ڕاست نەك بە سیاسەت، ئێوەبان چتان دەکرد لە بەرانبەر ئەجێندای وێرانکردن و ماڵکاوڵکردنی کوردستان؟

هەواڵی پەیوەندیدار