تاقمێكی مێشككرمێ

كه‌ریم قادر
ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگریدا دنیای شۆك كردووه، كه چۆن له‌م سه‌رده‌مه‌دا سه‌رۆكێك هه‌یه راسته‌وخۆ له سه‌نگه‌ره‌كاندا نه‌ك له‌ناو كۆشكدا سه‌رپه‌رشتیی شه‌ڕ ده‌كات. هه‌رچه‌نده له‌مێژه سه‌رۆك بارزانی خۆی وه‌ڵامی ئه‌م شۆكبوونه‌ی داوه‌ته‌وه، كه هه‌میشه شانازیی به‌وه ده‌كات پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه. وه‌ك ده‌ڵێن: سه‌رۆكایه‌تیی كوردستان پێویستی به سه‌رۆك بارزانییه نه‌ك سه‌رۆك بارزانی پێویستی به سه‌رۆكایه‌تیی بێت.
ئه‌م وێنه پێشمه‌رگایه‌تییه و وێنه‌كانی دیكه‌ی سه‌رۆك بارزانی، چ له‌كاتی پێشوازیكردنی له شانده سه‌ربازی و دیپلۆماسییه‌كانی وڵاته بڕیاربه‌ده‌سته‌كانی جیهان، چ له‌كاتی به فه‌رمی بانگهێشتكردنی بۆ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌و وڵاتانه، چ له‌كاتی ئاماده‌بوونی له كۆڕبه‌ند و سه‌نته‌ره ئه‌كادیمییه‌كانی سیاسه‌ت و ئابووریی نێوده‌وڵه‌تیدا، زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به ره‌نگ و ئینتیمای سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی جیاوازه‌وه خۆشحاڵ ده‌كات، به‌ڵام تاقمێكی مێشككرمێ، كه له چه‌ند سیاسه‌تكارێكی فاشیل و رۆژنامه‌نووسێكی ده‌به‌نگ و ناپرۆفیشناڵی سه‌ر به رێبازێك، كه هه‌موو گه‌وره‌ییه‌كی خۆمان به بچووك ده‌بینن و هه‌موو تاوانێكی دوژمنانیش به پاك، به بینینی وێنه راسته‌قینه‌كانی سه‌رۆك بارزانی هاروهاج ده‌بن و كۆتاییی تونێلیان لێ بزر ده‌بێت و راستیی تابلۆ ره‌نگینه‌كه نابینن. واته ناتوانن خۆیان له كۆیلایه‌تیی رزگار بكه‌ن، رزگاربوون به مافی سرووشتیی خۆیان نابینن.
قسه‌ی من له‌سه‌ر شكڵ و شێوه و ئینتیمای سیاسیی ئه‌و جۆره به‌شه‌رانه نییه، به‌ڵكو له‌سه‌ر مه‌عده‌ن و بیركردنه‌وه و كاری ئه‌و جۆره به‌شه‌رانه، كه رقیان له‌و دایكه‌شه، كه شیری پاكی له زاری ناون و، شه‌وانه له شیرین خه‌ودا هه‌ستاونه‌ته‌وه و بنی گۆڕیون یا لو‌قمه‌ی له زاری خۆی ده‌رهێناوه و له زاری ئه‌وانی ناوه، هه‌ر بۆئه‌وه‌ی گه‌وره بن و پێ بگه‌ن، وه‌ك ده‌ڵێن، تا خه‌ڵك ره‌حمه‌ت بۆ باوانیان بنێرن نه‌ك نه‌فره‌ت.
خه‌ڵكی، باش به ئاگان له‌وه‌ی ئه‌و جۆره به‌شه‌رانه، ئه‌گه‌ر تیشكی خۆریشیان پێشكه‌ش بكرێت، هه‌ر ناشكور و ناڕازی و به بۆڵه‌ن، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆیان كار كرده‌ن، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌یه كه مه‌عده‌نه‌كه‌یان تخڵیته، واته نائۆریجناڵه. مه‌عده‌نی تخڵیتیش هه‌تره‌شی له تیشك چووه، چونكه بێڕه‌نگی ده‌كات و له‌راست خۆیدا ده‌یسووتێنێ، له واقیعیشدا هه‌ر ده‌ستت به‌ریكه‌وت له‌ناو له‌پدا ده‌پڵیشێته‌وه.
ژه‌نه‌ڕاڵه باڵاكانی وڵاتانی بڕیاربه‌ده‌ست، كه به ماندبوون و لێهاتوویی به‌و پله سه‌ربازییه گه‌یشتوون، نه‌ك وه‌ك ئه‌و به‌شه‌ره دڵكرێمیانه‌ی لای خۆمان، رێكه‌وت ئه‌وانی كردبێت به سیاسه‌تكار یا رۆژنامه‌نووس، كاتێك سڵاوی سه‌ربازی بۆ سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن، مرۆڤ له لێهاتوویی و دانایی سه‌رۆك ده‌گات، یا كاتێك دیپلۆماسێكی ئه‌و وڵاتانه بۆ تێگه‌یشتن له دۆخه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆ ده‌بنه‌وه، له سوپاسگوزاریی كۆتایی دانیشتنه‌كانیاندا مرۆڤ تێده‌گات، سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌رێمه بچووكه‌دا(كوردستان)، كه پتر له یه‌ك سه‌ده بوو فه‌رامۆش كرابوو له كوێی هاوكێشه‌كانی جیهاندایه. ئه‌مه وێنه‌ی دروستی سه‌رۆك بارزانییه نه‌ك ئه‌و وێنه‌یه‌ی ئه‌و مه‌عده‌ن تخڵیتانه له دڵكرمێیی خۆیانه‌وه با نه‌ڵێم بۆ فه‌رمان پێكه‌رانیان وێنای ده‌كه‌ن.
سه‌رۆك بارزانی هه‌میشه به توانا و لێهاتوویی و خۆراگری و ئاماده‌یی گه‌لی كوردستان پشتئه‌ستوور بووه و پشتئه‌ستووره، كه ئه‌گه‌ر ئه‌م گه‌له ده‌رفه‌تی بۆ بڕه‌خسێنرێ ده‌بێته فاكته‌ری خێر بۆ به‌شه‌ریه‌ت و ئاشتی و سه‌قامگیری. له‌م پێناوه‌شدا به دووربینییه‌كانی دیواره ده‌روونییه‌كان و ئه‌و ته‌لیسمانه‌ی رووخاند، كه بۆمان دروست كرابوون. سه‌رۆك بارزانی سه‌روه‌ختانێك داوای له گه‌لی كوردستان كرد، كار بۆ ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی و دیموكراسی بكه‌ن، ئه‌و مه‌عده‌ن تخڵیتانه له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی بێ‌بڕوا سه‌ره‌تاكانی دوای قۆناغی جه‌هاله‌ت له دنیایه‌كی دیكه‌ی دوور له واقیعه تازه‌كه ژیانیان ده‌بینی.
سه‌رۆك بارزانی وێڕای ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتیی شه‌ڕیكی جیهانی ده‌كات، هاوكات بۆ ئه‌و ئامانجه‌ی چه‌ندین نه‌وه‌یه خه‌باتی بۆ ده‌كرێ له دوو قۆڵه‌وه له خه‌بات و تێكۆشین به‌رده‌وامه. له‌لایه‌ك بۆ سه‌راوژێركردنه‌وه‌ی ئه‌و پیلانانه، كه له‌م كوێره كۆڵان و ئه‌و كوێره كۆڵان دژی ئه‌و به‌رنامه‌یه ده‌هۆنرێته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه بۆ گه‌یاندنی كه‌شتی ئازادی كوردستان به‌و مه‌نزڵگه‌یه‌ی، كه پێویسته دوای ئه‌و هه‌موو خه‌بات و قوربانیدانه لێوه‌ی له‌نگه‌ر بگرێ، كه نزیك و حه‌تمییه.




