رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ، له‌وه‌ی جاران جودا ده‌بێت

كه‌ریم قادر
له‌وه‌ته‌ی به‌و نه‌خشه‌ی ئێستایه‌وه داڕێژراوه.، ئه‌م ناوچه‌یه‌ی، كه پێی ده‌گوترێ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، وێرای ئه‌وه‌ی به سامانی سرووشتی ده‌وڵه‌مه‌نده، كه سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌هاداری داهاته، هه‌رگیز سه‌قامگیریی ته‌واوی به‌خۆوه نه‌بینیووه و به‌رده‌وام له‌ناوخۆیدا له ناته‌بایی و ناكۆكیی دابووه و، سنووره ناوخۆییه‌كانیان هه‌ڕه‌شیان له‌سه‌ر بووه. سیاسه‌تێك له‌م ناوچه‌یه كاری پێ كراوه، كه زیاتر توندوتیژی و ره‌تكردنه‌وه‌ی جیاوازییه‌كان بووه، وایكردووه توانا ماودی و به‌شه‌رییه‌كه‌ی زیاتر بۆ لاوازكردنی یه‌كدی به‌كار بهێنرێ. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌میشه حكوومه‌ته‌كانی وڵاته‌كانی ناوچه‌كه به چاوی گومان و ده‌ستی ده‌ره‌كییه‌وه له‌و نه‌ته‌وانه‌یان ڕوانیووه، كه له ئه‌نجامی داڕشتنی پێشتری نه‌خشه‌كه ناچار به‌وه كراون له چوارچێوه‌ی یه‌ك وڵات‌دا له‌گه‌ڵ یه‌كدی بژین و، هیچ كاتێك به به‌شێك له گه‌لانی ئه‌م وڵاتانه نه‌ژمێرراون. ئه‌گه‌رچی له گوتاری فه‌رمییاندا ددانیان به وجودیاندا ناوه، به‌ڵام له واقیعدا هه‌میشه كار بۆ توانه‌وه‌یان كراوه، به تایبه‌تی به‌رانبه‌ر كورد، هه‌رچ چه‌كێكی قه‌ده‌غه‌كراوی نێوده‌وڵه‌تی و تاوان هه‌بووه، له‌سه‌ری تاقیی كراوه‌ته‌وه.
رووداوه‌كانی ئه‌م چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوو، به تایبه‌تیتر رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی، دۆخێكی نوێی هێناوه‌ته ئارا، كه له پاش سایكس پیكۆوه بۆ ناوچه‌كه نوێیه و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ناچار ده‌كات بۆ سه‌قامگیركردنه‌وه‌ی ئه‌م ناوچه گڕگرتووه، به نه‌خشه‌یه‌كی نوێوه ئه‌م ناوچه‌یه دابڕێژدرێته‌وه، كه جۆرێك له‌به‌ریه‌كده‌رهاتنی نه‌ته‌وه و ئایینزاكان ئه‌گه‌رێكی له پێشی نه‌خشه نوێیه‌كه‌یه. به‌مه‌ش ته‌واو له نه‌خشه‌ی پێشووی جودا ده‌بێت و، بۆ ماوه‌یه‌كی درێژیش سه‌قامگیری ده‌هێنێ.
زانكۆی جۆرج تاون له واشنتۆن دی سی كۆنگره‌یه‌كی هه‌واڵگری بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌زگای هه‌واڵگری رێك خست، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی و هه‌ردوو وڵاتی عێراق و سووریا، هه‌روه‌ها لیبیا و یه‌مه‌ن به‌تایبه‌تی، به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ سه‌قامگیركردنه‌وه‌یان. وه‌ك راستییه‌ك، ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان ده‌ستێكی باڵایان هه‌یه له چاودێركردنی وڵاتاندا بۆئه‌وه‌ی بۆیان ده‌ركه‌وێ به چ شێوه‌یه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاته‌كانی خۆیان مه‌یسه‌ر ده‌بێ، كه كاری هه‌ر ده‌وڵه‌تێكه. بۆیه قسه و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م ده‌زگا هه‌واڵگریانه و بۆچوونی دامه‌زراوه ئه‌كادیمییه‌كان ده‌بێ به هه‌ند وه‌ربگیرێن.
له‌و كۆنگره‌یه‌ی زانكۆی جۆرج تاون، هه‌ر یه‌ك له بێرنا باژولیه به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسایشی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا (DGSE) و جۆن برینان سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا(CIA)، قسه‌یان له‌سه‌ر بارودۆخی گشتیی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌بوو، پێیانوایه جارێكی دیكه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناگه‌ڕێته‌وه باری دۆخی پێشانی و، ده‌بێ سه‌رله‌نوێ دابڕێژرێته‌وه. واته سنووری ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه وه‌كو خۆیان نامێننه‌وه، به تایبه‌تی عێراق و سووریا، كه له ئه‌رزی واقیعدا دابه‌شن و حكوومه‌تی پایته‌خته‌كانیان كۆنترۆڵیان به سه‌ر سنووره‌كانیاندا نه‌ماوه.
بێرنار له درێژه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌یدا ده‌ڵێ: ئه‌و رۆژهه‌ڵاته ناوه‌ڕاسته‌ی پێشتر پێی ئاشنا بووین، كۆتایی هاتووه و هه‌رگیز ناگه‌ڕێته‌وه دۆخی جارانی و، پێموانییه ئیماكانیاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی سوریا و عێراق بۆ دۆخی جارانیان هه‌بێت. واته ئه‌و باوه‌ڕه لای به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسایشی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا جێگیر بووه، كه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ دۆخی پێشووتری شتێكه له مه‌حاڵ ده‌چێ و پێویسته به پلانێكی نوێ جارێكی دیكه سنووره‌كانی وڵاتانی ئه‌م ناوچه‌یه دابڕێژرێنه‌وه، كه ته‌واو جودا بێت له‌و پلانه‌ی پاش یه‌كه‌م جه‌نگی جیهان، ناوچه‌كه‌ی پێ دابه‌ش كرا.
واته به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندن و پلانه‌كان بێت بۆ سه‌قامگیركردنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ژماره‌یه‌ك ده‌وڵه‌ت و قه‌واره‌ی نوێ داده‌مه‌زراێن. وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌می ئه‌م پلانه، سه‌ره‌تا به‌شێك له وڵاته‌كان دابه‌ش ده‌كرێن، كه له‌م یه‌كه‌م هه‌نگاودا ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كورد به حوكمی فاكته‌رگه‌لێك ئه‌گه‌رێكی واقیعییه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له دیداره‌كانیدا مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان گوتی، دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی حه‌تمییه.
برینان بۆچوونێكی نزیك له‌وه‌ی بیرناری هه‌یه و ده‌ڵێ: كاتێك دیققه‌ت له‌و كاولكاریانه ده‌ده‌م، كه به‌سه‌ر سووریا، لیبیا، عێراق و یه‌مه‌ن هاتووه، زه‌حمه‌ته مه‌زه‌نده‌ی بوونی حكوومه‌تێكی ناوه‌ندی له‌و ده‌وڵه‌تانه بكه‌م، كه توانای كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كانیان هه‌بێت. بۆیه بانگه‌شه بۆ ستراتیژی سه‌قامگیركردنه‌وه‌ی سنووره‌كان ده‌كات و باس له چه‌ند هه‌نگاوێك ده‌كات بۆئه‌وه‌ی دوور له خوێنڕشتنی زیاتر ناوچه‌كه هێمن ببێته‌وه، له چوارچێوه‌ی هه‌وڵدان بۆ:
- دابه‌زاندنی پله‌ی گه‌رما، بێگومان مه‌به‌ست له راده‌ی پله‌ی گه‌رمیی سیاسه‌ته كارپێكراوه‌كه‌یه، كه له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه.
- كه‌مكردنه‌وه‌ی رادده‌ی پێكدادانه‌كان، كه مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی ره‌وته توندڕۆكانه.
- بتیاتنانه‌وه‌ی متمانه‌ی نێوان لایه‌نه‌كان، له‌وه‌شدا مه‌به‌ست گه‌یشتنه به چاره‌سه‌رێكی ئاشتیانه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئه‌ورووپا رووی دا و، وڵاته‌كان به گففتوگۆ له‌به‌ریه‌ك ده‌رهاتن.
به كورتی هه‌نگاوه‌كانی سه‌قامگیركردنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستی پێكردووه، به بۆچوونی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه‌ش بێت، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بێت له‌و رۆژهه‌ڵاته ناوه‌ڕاسته ناچێ، كه جاران هه‌بوو.
واته ئه‌و سیاسیی و په‌رله‌مانتارانه‌ی كورد، كه له روانگه‌ی حزبییه‌وه قسه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ی ئه‌م تێگه‌یشتنی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ پاشه‌ڕۆژی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ن زیاتر له شه‌ڕه ده‌نووك ده‌چێ، له‌لایه‌ك بۆ به‌لاڕێدابردنی خه‌ڵكه، له‌لایه‌كی دیكه به‌ڵگه‌ی بێئاگایی خۆیان نیشان ده‌ده‌ن، كه چه‌نده ساویلكه‌ن له ئاست خوێندنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی ناوچه‌كه‌دا. ره‌نگه هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش بێت زیاتر خوویان به شتێكگه‌لێگ گرتووه، كه زیاتر ره‌ووتێكی گه‌ڕه‌كچێتی پێوه دیاره، كه به به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ل هیچی لێ وه‌به‌ر نایه‌ت.




